عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- حه‌زقیا په‌رستگاكه پاك ده‌كاته‌وه
- 1
- حه‌زقیا گه‌نجێكی بیست و پێنج ساڵان بوو كه بوو به پاشا، بیست و نۆ ساڵ له ئۆرشه‌لیم پاشایه‌تی كرد، ناوی دایكی ئه‌بیای كچی زه‌كه‌ریا بوو.
- 2
- به هه‌مان شێوه‌ی داودی باپیره گه‌وره‌ی ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوی یه‌زدان ڕاست بوو كردی.
- 3
- له یه‌كه‌م مانگی ساڵی یه‌كه‌می پاشایه‌تییه‌كه‌ی ده‌رگاكانی په‌رستگای یه‌زدانی چاككرده‌وه و ده‌رگاكانی كرده‌وه.
- 4
- كاهین و لێڤییه‌كانی برده ژووره‌وه و له گۆڕه‌پانه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتدا كۆی كردنه‌وه و
- 5
- پێی گوتن: «ئه‌ی لێڤییهكان گوێم لێ بگرن، ئێستا خۆتان ته‌رخان بكه‌ن و په‌رستگای یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری باوباپیرانتان ته‌رخان بكه‌ن. گڵاوی له پیرۆزگا ده‌ربكه‌ن،
- 6
- چونكه باوباپیرانمان ناپاكییان كرد و له‌به‌رچاوی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان خراپه‌كارییان كرد و به‌جێیان هێشت. ڕوویان له نشینگه‌ی یه‌زدان وه‌رگێڕا و پشتیان تێكرد،
- 7
- هه‌روه‌ها ده‌رگاكانی ههیوانهكهیان داخست و چراكه‌یان كوژانده‌وه و بخووریان نه‌سووتاند و هیچ قوربانی سووتاندنیان له پیرۆزگادا بۆ خودای ئیسرائیل نه‌كرد.
- 8
- له‌به‌ر ئه‌وه تووڕه‌یی یه‌زدان به‌سه‌ر یه‌هودا و ئۆرشه‌لیمدا هاته خواره‌وه، ئه‌ویش كردنی به په‌ند و مایه‌ی سه‌رسوڕمان و تانه و ته‌شه‌ر، هه‌روه‌ك به چاوی خۆتان ده‌یبینن.
- 9
- له‌به‌ر ئه‌مه باوباپیرانمان به شمشێر كوژران و كوڕ و كچ و ژنه‌كانمان دیلن.[a]
- 10
- ئێستاش له دڵمدایه په‌یمانێك له‌گه‌ڵ یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل ببه‌ستم، به‌ڵكو گڕی تووڕه‌ییه‌كه‌ی له ئێمه دابمركێته‌وه.
- 11
- كوڕه‌كانم، ئێستا كه‌مته‌رخه‌می مه‌كه‌ن، چونكه یه‌زدان ئێوه‌ی هه‌ڵبژارد هه‌تا له‌به‌رده‌می ڕابوه‌ستن و خزمه‌تی بكه‌ن و ببن به خزمه‌تكار و بخوور بسووتێن بۆی.»
- 12
- ئینجا ئه‌م لێڤییانه هه‌ستان به خزمه‌ته‌كه‌یان:
له نه‌وه‌ی قههاتییهكان،
مه‌حه‌تی كوڕی عه‌ماسه‌ی و یۆئێلی كوڕی عه‌زه‌ریا؛
له نه‌وه‌ی مه‌راری،
قیشی كوڕی عه‌بدی و عه‌زه‌ریای كوڕی یه‌هه‌له‌لئێل؛
له گێرشۆنییهكانیش،
یۆئاحی كوڕی زیما و عه‌ده‌نی كوڕی یۆئاح؛ - 13
- له نه‌وه‌ی ئه‌لیچافان،
شیمری و یه‌عیێل؛
له نه‌وه‌ی ئاساف،
زه‌كه‌ریا و مه‌ته‌نیا؛ - 14
- له نه‌وه‌ی هێیمان،
یه‌حیێل و شیمعی؛
له نه‌وه‌ی یه‌دوتون،
شه‌مه‌عیا و عوزیێل. - 15
- كاتێك برا لێڤییهكانیان كۆكردبووه‌وه و خۆیان ته‌رخان كردبوو، به فه‌رمانی پاشا چوونه ژووره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی فه‌رمایشتی یه‌زدان په‌رستگاكه پاك بكه‌نه‌وه.
- 16
- كاهینه‌كان چوونه ناو پیرۆزگای یه‌زدانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاكی بكه‌نه‌وه و هه‌موو ئه‌و گڵاوییه‌ی له‌ناو په‌رستگای یه‌زداندا دۆزییانه‌وه، بردیانه ده‌ره‌وه بۆ حه‌وشه‌ی په‌رستگای یه‌زدان و لێڤییهكانیش هه‌ڵیانگرت بۆ ئه‌وه‌ی دهریبكهنه ده‌ره‌وه بۆ دۆڵی قدرۆن.
- 17
- له ڕۆژی یه‌كه‌می مانگی یه‌كدا ده‌ستیان به ته‌رخانكردنه‌كه كرد و له ڕۆژی هه‌شتی مانگدا گه‌یشتنه هه‌یوانه‌كه‌ی په‌رستگای یه‌زدان. له‌پاش ئه‌وه هه‌شت ڕۆژی دیكه‌ش په‌رستگای یه‌زدانیان ته‌رخان كرد و له ڕۆژی شازده‌ی مانگی یه‌كدا كۆتاییان پێهێنا.
- 18
- ئینجا چوونه ژووره‌وه بۆ لای حه‌زقیای پاشا و گوتیان: «هه‌موو په‌رستگای یه‌زدان و قوربانگاكه‌ی قوربانی سووتاندن و هه‌موو قاپوقاچاغهكانی و مێزی نانی ته‌رخانكراو و هه‌موو قاپوقاچاغهكانیمان پاككرده‌وه،
- 19
- له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و قاپوقاچاغانه‌ی كه ئاحازی پاشا فڕێی‌دا له سه‌رده‌می پاشایه‌تییه‌كه‌یدا له ناپاكییه‌كه‌ی، ئاماده و ته‌رخانمان كردوون و ئێستا له‌به‌رده‌م قوربانگاكه‌ی یه‌زدانن.»
- 20
- به‌یانی زوو حه‌زقیای پاشا هه‌ستا و كاربه‌ده‌سته‌كانی شاری كۆكرده‌وه و چوو بۆ په‌رستگای یه‌زدان.
- 21
- حه‌وت گا و حه‌وت به‌ران و حه‌وت به‌رخی نێر و حه‌وت گیسكی نێریان هێنا بۆ قوربانی گوناه له پێناوی پاشایه‌تییه‌كه و پیرۆزگا و یه‌هودا. فه‌رمانی به كاهینه‌كان كه له نه‌وه‌ی هارون بوون كرد سه‌ریان بخه‌نه سه‌ر قوربانگاكه‌ی یه‌زدان.
- 22
- ئیتر گایهكانیان سه‌ربڕی و كاهینه‌كان خوێنه‌كه‌یان وه‌رگرت و به‌سه‌ر قوربانگاكهدا پرژاندیان؛ دواتر بهرانهكانیان سه‌ربڕی و خوێنه‌كه‌یان پرژانده سه‌ر قوربانگاكه؛ ئینجا به‌رخه‌كانیان سه‌ربڕی و خوێنه‌كه‌یان پرژانده سه‌ر قوربانگاكه.
- 23
- پاشان گیسكهكانی قوربانی گوناهیان برده به‌رده‌م پاشا و كۆمه‌ڵ و ئه‌وانیش ده‌ستیان له‌سه‌ر دانان.
- 24
- ئینجا كاهینه‌كان سه‌ریان بڕین و خوێنه‌كه‌یان پێشكه‌ش كرده سه‌ر قوربانگاكه وه‌ك قوربانی گوناه و كه‌فاره‌تیان بۆ هه‌موو ئیسرائیل كرد، چونكه پاشا گوتی، قوربانی سووتاندن و قوربانییه‌كه‌ی گوناه بۆ هه‌موو ئیسرائیله.
- 25
- ئینجا لێڤییه‌كانی له په‌رستگای یه‌زدان ڕاگرت، به سه‌نج و قیساره و سازه‌وه، به‌گوێره‌ی فه‌رمانی داود، گاد كه په‌یامی خودای به پاشا ڕاده‌گه‌یاند و ناتانی پێغه‌مبه‌ریش، چونكه فه‌رمانه‌كه له‌لایه‌ن یه‌زدانه‌وه بوو له ڕێگه‌ی پێغهمبهرهكانییهوه.
- 26
- ئیتر لێڤییهكان به ئامێره مۆسیقییه‌كانی داوده‌وه و كاهینهكانیش به كه‌ڕه‌ناوه ڕاوه‌ستان.
- 27
- حه‌زقیاش فه‌رمانی دا به سه‌رخستنی قوربانی سووتاندنه‌كه بۆ سه‌ر قوربانگاكه و له كاتی ده‌ستپێكردنی قوربانی سووتاندنهكهدا، ستایشی یه‌زدان ده‌ستی پێ كرد له‌گه‌ڵ لێدانی كه‌ڕه‌نا و ئامێره مۆسیقییه‌كانی داودی پاشای ئیسرائیل.
- 28
- هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌ش كڕنۆشیان ده‌برد و گۆرانیبێژه‌كان گۆرانی‌یان ده‌گوت و كه‌ڕه‌نا لێدهرهكانیش فوویان به كهڕهناكانیاندا ده‌كرد، هه‌ر هه‌موو به‌رده‌وام بوون هه‌تا قوربانی سووتاندنه‌كه كۆتایی پێهات.
- 29
- له كاتی ته‌واوبوونی قوربانی سووتاندنه‌كه، پاشا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون چه‌مانه‌وه و كڕنۆشیان برد.
- 30
- حه‌زقیای پاشا و كاربه‌ده‌سته‌كان به لێڤییهكانیان گوت كه به وشه‌كانی داود و ئاسافی پێشبینیكه‌ر ستایشی یه‌زدان بكه‌ن، ئه‌وانیش به خۆشییه‌وه ستایشیان كرد و چه‌مانه‌وه و كڕنۆشیان برد.
- 31
- ئینجا حه‌زقیا گوتی: «ئێستا خۆتان بۆ یه‌زدان ته‌رخان كردووه، وه‌رنه پێش و قوربانی سه‌ربڕاو و قوربانی سوپاسگوزاری بۆ په‌رستگای یه‌زدان بهێنن.» پاشان كۆمه‌ڵه‌كه قوربانی سه‌ربڕاو و قوربانی سوپاسگوزارییان هێنا و هه‌ركه‌سێكیش له دڵه‌وه ئاره‌زووی كرد قوربانی سووتاندنی هێنا.
- 32
- ژماره‌ی ئه‌و قوربانی سووتاندنانه‌ی كه كۆمه‌ڵه‌كه هێنایان، حه‌فتا گا و سه‌د به‌ران و دوو سه‌د به‌رخی نێر بوو، هه‌موو ئه‌مانه قوربانی سووتاندن بۆ یه‌زدان بوون.
- 33
- ئاژه‌ڵه تهرخانكراوهكانیش شه‌ش سه‌د گا و سێ هه‌زار مه‌ڕ و بزن بوون.
- 34
- به‌ڵام كاهینه‌كان كه‌م بوون و نه‌یانتوانی هه‌موو قوربانی سووتاندنهكان كه‌وڵ بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه برا لێڤییهكانیان یارمه‌تییان دان، هه‌تا كاره‌كه ته‌واو بوو و هه‌تا كاهینی دیكه‌ش خۆیان ته‌رخان كرد، چونكه لێڤییهكان بۆ خۆته‌رخانكردن له كاهینه‌كان دڵسۆزتر بوون.
- 35
- هه‌روه‌ها قوربانی سووتاندنهكان زۆر بوون به پیوی قوربانییه‌كانی هاوبه‌شی و به شه‌رابی پێشكه‌شكراوی قوربانی سووتاندنهكان.
به‌م شێوه‌یه خزمه‌تكردنی په‌رستگای یه‌زدان جارێكی دیكه به‌رده‌وامی پێدرایه‌وه. - 36
- حه‌زقیا و هه‌موو گه‌لیش دڵشاد بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودا گه‌لی ئاماده كرد، چونكه كاره‌كه كتوپڕ بوو.
- a. 29:9 مه‌به‌ست له ڕاپێچكراوانی گه‌لی شانشینی باكوور و به‌شێك له شانشینی باشووره له‌لایه‌ن پاشای ئاشوره‌وه. بڕوانه \+xt دووه‌م پاشایان 17:6\+xt*.