عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- نوێژكردن بۆ هه‌موو خه‌ڵك
- 1
- بۆیه پێش هه‌موو شتێك تكا ده‌كه‌م، نوێژ و نزا و پاڕانه‌وه و سوپاسگوزاریتان بۆ هه‌موو خه‌ڵك بێت،
- 2
- بۆ پاشا و ده‌سه‌ڵاتداران، تاكو ژیانێكی ئاشتییانه و به هێمنی بژین، به‌وپه‌ڕی له‌خواترسی و ڕێزه‌وه.
- 3
- ئه‌مه‌ش چاك و په‌سه‌ندكراوه له‌لای خودای ڕزگاركه‌رمان،
- 4
- ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت هه‌موو خه‌ڵكی ڕزگاریان بێت و بۆ ڕاستی ناسین بێن،
- 5
- چونكه خودا یه‌كه و یه‌ك ئاشتكهرهوه له‌نێوان خودا و مرۆڤدایه، ئه‌ویش عیسای مه‌سیحی مرۆڤه،
- 6
- ئه‌وه‌ی خوێنی خۆی كرده به‌های ئازادی بۆ هه‌مووان، شایه‌تیدانیش[a] له كاتی گونجاو بوو.
- 7
- بۆ ئه‌مه من به مزگێنیده‌ر و نێردراو ده‌ستنیشان كراوم، ڕاست ده‌ڵێم و درۆ ناكه‌م، فێركاری باوه‌ڕ و ڕاستیم بۆ نه‌ته‌وه‌كان.
- 8
- جا ده‌مه‌وێ پیاوان له هه‌موو شوێنێكدا نوێژ بكه‌ن، ده‌ستی پاكیان به‌رز بكه‌نه‌وه بێ تووڕه‌یی و مشت‌ومڕ.
- 9
- ژنانیش پۆشاكیان به شه‌رمه‌وه[b] بێت، به‌ڕێز و شیاوی خۆیان بڕازێننه‌وه، نه‌ك به ئه‌گریجه و به زێڕ و مرواری و جلی گرانبه‌ها،
- 10
- به‌ڵكو به كرداری چاك شیاوی ژنێك بێت كه بانگه‌شه‌ی له‌خواترسی بكات.
- 11
- ژن با له هێمنیدا و ئه‌وپه‌ڕی ملكه‌چی فێر بێت.
- 12
- ڕێگا ناده‌م ژن فێركردن بدات و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر پیاودا هه‌بێت[c] ، به‌ڵكو له هێمنیدا بێت،
- 13
- چونكه یه‌كه‌م جار ئاده‌م شێوه‌ی كێشرا، ئینجا حه‌وا.
- 14
- هه‌روه‌ها ئاده‌م هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تا، به‌ڵكو ژن هه‌ڵخه‌ڵه‌تا و كه‌وته گوناهه‌وه.
- 15
- به‌ڵام به منداڵبوون ڕزگاری ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له باوه‌ڕ و خۆشه‌ویستی و پیرۆزی و شیاویدا بمێننه‌وه.
- a. 2:6 شایه‌تیدان كه خودا ده‌یه‌وێت هه‌موو خه‌ڵكی ڕزگاریان بێت.
- b. 2:9 سه‌رنجی پیاو ڕانه‌كێشێت.
- c. 2:12 مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه فێركردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی كڵێسا له ده‌سه‌ڵاتی پیاودایه.