عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- له پۆڵسه‌وه كه نێردراوی عیسای مه‌سیحه به فه‌رمانی خودای ڕزگاركه‌رمان و عیسای مه‌سیحی هیوامان،
- 2
- بۆ تیمۆساوس، كوڕی ڕاسته‌قینه‌م له باوه‌ڕدا:
با نیعمه‌ت[a] و به‌زه‌یی و ئاشتی له خودای باوك و عیسای مه‌سیحی گه‌وره‌مان. - مه‌ترسی فێركردنی جیاواز
- 3
- كاتێك بۆ ناوچه‌ی مه‌كدۆنیا چووم، لێت پاڕامه‌وه له‌وێ له شاری ئه‌فه‌سۆس بمێنیته‌وه، تاكو خه‌ڵكێك ڕاسپێری فێركردنێكی جیاواز[b] نه‌ده‌ن و
- 4
- گوێ نه‌ده‌نه ئه‌فسانه و ڕه‌چه‌ڵه‌كی بێ كۆتایی، چونكه ده‌مه‌قاڵه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، له‌بری پلانی خودایی ئه‌وه‌ی له باوه‌ڕه.
- 5
- ئامانجی ئه‌م ڕاسپارده‌یه[c] : خۆشه‌ویستییه له دڵێكی پاك و ویژدانێكی چاك و باوه‌ڕێكی بێ دووڕوویی.
- 6
- هه‌ندێك له‌مانه لایانداوه، به‌لای قسه‌ی پووچدا ڕۆیشتوون،
- 7
- ده‌یانه‌وێ ببنه مامۆستای ته‌ورات، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن و ده‌یچه‌سپێنن تێیناگه‌ن.
- 8
- به‌ڵام ده‌زانین ته‌ورات چاكه، ئه‌گه‌ر یه‌كێك به دروستی به‌كاریبهێنێت،
- 9
- هه‌روه‌ها ده‌زانین ته‌ورات بۆ كه‌سی ڕاستودروست دانه‌نراوه، به‌ڵكو بۆ سه‌رپێچیكار و یاخیبووان، خوانه‌ناس و گوناهباران، پیس و گڵاوه‌كان، دایك و باوك كوژان، بكوژان،
- 10
- داوێنپیسان و نێربازان، بازرگانانی كۆیله، درۆزن و سوێندخۆرانی به درۆ، هه‌ر شتێكیش له دژی فێركردنی دروست بێت،
- 11
- به‌گوێره‌ی په‌یامی ئینجیلی شكۆی خودای به‌ره‌كه‌تدار، ئه‌وه‌ی به من سپێردراوه.
- سوپاسكردن بۆ به‌زه‌یی خودا
- 12
- سوپاسی عیسای مه‌سیحی گه‌وره‌مان ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی به‌هێزی كردم و به دڵسۆزی داناوم و بۆ خزمه‌تكردن ده‌ستنیشانی كردم.
- 13
- كه جاران كفركار و چه‌وسێنه‌ر و توندڕه‌و بووم، به‌ڵام به‌زه‌یی پێم هاته‌وه، چونكه به نه‌زانی و بێباوه‌ڕی كردوومه.
- 14
- نیعمه‌تی مه‌سیحی گه‌وره‌مان له‌ناو مندا سه‌رڕێژ بوو، له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ و خۆشه‌ویستی له یه‌كبوون له‌گه‌ڵ عیسای مه‌سیحدا.
- 15
- ئه‌م قسه‌یه ڕاسته و ته‌واو شایانی قبوڵكردنه: عیسای مه‌سیح بۆ ڕزگاركردنی گوناهباران هاته جیهان، هیچ كه‌سێك به ئه‌ندازه‌ی من گوناهبار نییه.
- 16
- به‌ڵام به‌زه‌یی پێم‌دا هاته‌وه، تاكو یه‌كه‌م جار له مندا عیسای مه‌سیح به‌وپه‌ڕی پشوودرێژی ده‌ربكه‌وێت، وه‌ك نموونه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن بۆ ژیانی هه‌تاهه‌تایی.
- 17
- بۆ پاشای هه‌تاهه‌تایی، نه‌مر و نه‌بینراو، تاقه خودا، ڕێز و شكۆی هه‌تاهه‌تایه بۆ ئه‌وه! ئامین.
- 18
- كوڕم تیمۆساوس، ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ت پێ ده‌سپێرم، به‌گوێره‌ی ئه‌و پێشبینییانه‌ی پێشتر ده‌رباره‌ی تۆ گوتراون، تاكو به‌هۆیانه‌وه جه‌نگێكی باش بجه‌نگی،
- 19
- ده‌ست به باوه‌ڕ و ویژدانێكی چاكه‌وه بگره. هه‌ندێك ڕه‌تیان كرده‌وه، جا له‌لایه‌نی باوه‌ڕه‌وه كه‌شتییان تێكشكا[d] ،
- 20
- له‌وانه هیمینایۆس و ئه‌سكه‌نده‌ر، ئه‌وانم دایه ده‌ستی شه‌یتان، بۆ ئه‌وه‌ی فێربن كه كفر نه‌كه‌ن.
- a. 1:2 خودا نیعمه‌ت به مرۆڤ ده‌به‌خشێت، به واتای به‌خشینێكی خودایه كه به‌بێ ئه‌وه‌ی شایسته‌ی بین خودا پێمان ده‌به‌خشێت.
- b. 1:3 فێركردنێك به مه‌به‌ستی چه‌واشه‌كردنی باوه‌ڕداران و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڕه‌ڵایی.
- c. 1:5 بڕوانه ئایه‌تی 3.
- d. 1:19 مه‌به‌ست تێكشكانی باوه‌ڕه له دڵی باوه‌ڕدار.