عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- سندوقی یه‌زدان بۆ ئیسرائیل ده‌گێڕنه‌وه
- 1
- جا سندوقی یه‌زدان حه‌وت مانگ له خاكی فه‌له‌ستییه‌كان بوو.
- 2
- فهلهستییهكانیش كاهین و فاڵگرهوهكانیان بانگ‌كرد و گوتیان: «چی له سندوقی یه‌زدان بكه‌ین؟ پێمان بڵێن له‌گه‌ڵ چی بینێرینه‌وه بۆ شوێنه‌كه‌ی خۆی.»
- 3
- ئه‌وانیش گوتیان: «ئه‌گه‌ر سندوقی خوداوه‌ندی ئیسرائیلتان نارده‌وه، ئه‌وا به ده‌ستی به‌تاڵ مه‌ینێرنه‌وه، به‌ڵكو به ته‌واوی قوربانی تاوانی له‌گه‌ڵ بنێرن. ئینجا چاك ده‌بنه‌وه و ده‌زانن بۆچی ده‌ستی له‌سه‌ر ئێوه هه‌ڵنه‌گرتووه.»
- 4
- پرسییان: «ئه‌و قوربانی تاوانه چییه كه بۆی بگه‌ڕێنینه‌وه؟»
ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه: «به‌پێی ژماره‌ی حوكمڕانه فه‌له‌ستییه‌كان، پێنج پارچه زێڕ له شێوه‌ی ئاوسان و پێنج جرجی[a] زێڕین، چونكه خۆتان و حوكمڕانهكانتان تووشی هه‌مان ده‌رد بوون. - 5
- چه‌ند پارچه زێڕێك له شێوه‌ی ئاوسان و جرجهكانتان دروستبكه‌ن كه زه‌وی تێكده‌ده‌ن و خودای ئیسرائیل شكۆدار بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌ستی له‌سه‌ر خۆتان و خوداوهندهكانتان و خاكه‌كه‌تان سووك بكاته‌وه.
- 6
- بۆچی دڵی خۆتان ڕه‌ق ده‌كه‌ن، وه‌ك میسرییه‌كان و فیرعه‌ون دڵی خۆیان ڕهقكرد؟ كاتێك خودا به توندوتیژی هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا كردن، ئایا ئیسرائیلییه‌كانیان ئازاد نه‌كرد و به شوێنی خۆیاندا نه‌ڕۆیشتن؟
- 7
- «ئێستاش عه‌ره‌بانه‌یه‌كی نوێ ئاماده بكه‌ن، له‌گه‌ڵ دوو مانگای شیرده‌ر كه هه‌تا ئێستا نیریان له مل نه‌كرابێت. مانگاكان به عه‌ره‌بانه‌كه‌وه ببه‌ستنه‌وه و گوێرهكهكانیان لێ دووربخه‌نه‌وه و بیانگه‌ڕێننه‌وه ناو پشتیرهكه[b] .
- 8
- ئینجا سندوقی یه‌زدان ببه‌ن و بیخه‌نه سه‌ر عه‌ره‌بانه‌كه، ئه‌و شتومه‌كه زێڕه‌ی كه وه‌ك قوربانی تاوان بۆی ده‌گه‌ڕێننه‌وه له سندوقێكی دیكه‌دا له‌لایه‌وه دایبنێن. عه‌ره‌بانه‌كه به‌ڕه‌ڵا بكه‌ن با بڕوات،
- 9
- به‌ڵام سه‌یر بكه‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو به ڕێگای سنووره‌كه‌ی خۆی سه‌ركه‌وت به‌ره‌و بێتشه‌مه‌ش، ئه‌وا یه‌زدان ئه‌م به‌ڵا گه‌وره‌یه‌ی به‌سه‌رماندا هێناوه، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا ده‌زانین كه ده‌ستی ئه‌و لێی نه‌داوین و به ڕێككه‌وت به‌سه‌رمان هاتووه.»
- 10
- پیاوه‌كانیش به‌م جۆره‌یان كرد، دوو مانگای شیرده‌ریان برد و له عه‌ره‌بانه‌كه به‌ستیانه‌وه، گوێرهكهكانیان له پشتیرهكه به‌ند كرد،
- 11
- سندوقی یه‌زدانیشیان له‌گه‌ڵ سندوقی پارچه زێڕه‌كان له شێوه‌ی ئاوسان و جرجه زێڕینه‌كان خسته سه‌ر عه‌ره‌بانه‌كه.
- 12
- جا مانگاكان ڕێك ڕووه‌و ڕێگای بێتشه‌مه‌ش ڕێیان گرته‌به‌ر و هه‌ردووكیان به یه‌ك ڕێگادا ده‌ڕۆیشتن و ده‌یانبۆڕاند، نه به‌لای ڕاست و نه به‌لای چه‌پدا لایان نه‌دا، حوكمڕانه فهلهستییهكانیش به‌دوایانه‌وه هه‌تا سنووری بێتشه‌مه‌ش ڕۆیشتن.
- 13
- خه‌ڵكی بێتشه‌مه‌ش له‌و كاته‌دا له دۆڵه‌كه دروێنه‌ی گه‌نمیان ده‌كرد، چاویان هه‌ڵبڕی و سندوقه‌كه‌یان بینی، به بینینی شاد بوون.
- 14
- عه‌ره‌بانه‌كه هات و له‌ناو كێڵگه‌كه‌ی یه‌شوعی بێتشه‌مه‌شی ڕاوه‌ستا، له‌وێدا به‌ردێكی گه‌وره هه‌بوو. خه‌ڵكه‌كه ته‌خته‌ی عه‌ره‌بانه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و مانگاكانیان كرده قوربانی سووتاندن و بۆ یه‌زدان پێشكه‌شیان كرد.
- 15
- لێڤییهكانیش سندوقی یه‌زدان و ئه‌و سندوقه‌ی له‌گه‌ڵی بوو كه شتومه‌كه زێڕه‌كه‌ی تێدابوو دایانگرت و له‌سه‌ر به‌رده گه‌وره‌كه دایاننان. ئینجا پیاوانی بێتشه‌مه‌شیش له‌و ڕۆژه‌دا قوربانی سووتاندن و قوربانی سه‌ربڕاویان بۆ یه‌زدان پێشكه‌ش كرد.
- 16
- پێنج حوكمڕانه فهلهستییهكانیش ئه‌مه‌یان بینی و له‌و ڕۆژه‌دا گه‌ڕانه‌وه بۆ عه‌قرۆن.
- 17
- ئه‌مه‌ش ئه‌و ئاوسانییه زێڕانه بوون كه فه‌له‌ستییه‌كان وه‌ك قوربانی تاوان بۆ یه‌زدانیان گه‌ڕانده‌وه، بۆ ئه‌شدۆد و غه‌زه و ئه‌سقه‌لان و گه‌ت و عه‌قرۆن، هه‌ر یه‌كی دانه‌یه‌ك.
- 18
- ژماره‌ی جرجه زێڕینهكانیش به‌پێی ژماره‌ی ئه‌و شارانه‌ی فه‌له‌ستییه‌كان بوون كه سه‌ر به پێنج حوكمڕانه‌كه بوون؛ له شاری قه‌ڵابه‌نده‌وه هه‌تا گوندی ده‌شتوده‌ر. ئه‌و به‌رده گه‌وره‌یه‌ی كه سندوقی یه‌زدانیان له‌سه‌ر دانا هه‌تا ئه‌مڕۆ شایه‌تییه، له‌ناو كێڵگه‌كه‌ی یه‌شوعی بێتشه‌مه‌شی ماوه.
- 19
- به‌ڵام یه‌زدان له پیاوانی بێتشه‌مه‌شی دا، حه‌فتا كه‌سیان مردن چونكه ته‌ماشای ناو سندوقی یه‌زدانیان كرد. ئیتر گه‌ل شیوه‌نیان گێڕا، چونكه یه‌زدان لێدانێكی گه‌وره‌ی له گه‌ل دا.
- 20
- ئینجا پیاوانی بێتشه‌مه‌ش گوتیان: «كێ ده‌توانێت له‌به‌رده‌م یه‌زدانی خودای پیرۆز ڕابوه‌ستێت؟ له‌لای ئێمه‌وه بۆ لای كێ سه‌رده‌كه‌وێت؟»
- 21
- ئیتر نێردراوانیان بۆ لای دانیشتووانی قیریه‌ت یه‌عاریم نارد و گوتیان: «فه‌له‌ستییه‌كان سندوقی یه‌زدانیان گه‌ڕانده‌وه. دابه‌زن و بۆ لای خۆتان سه‌ری بخه‌ن.»