عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- پاشایه‌تی ئه‌بیا
- 1
- له هه‌ژده‌یه‌مین ساڵی پاشایه‌تی یا‌رۆڤعامی كوڕی نه‌ڤات، ئه‌بیا بوو به پاشای یه‌هودا.
- 2
- سێ ساڵ له ئۆرشه‌لیم پاشایه‌تی كرد، ناوی دایكی مهعكای كچی ئه‌ڤیشالۆم[a] بوو.
- 3
- به هه‌موو گوناهه‌كانی باوكی‌دا ڕۆیشت كه له‌پێش ئه‌وه‌وه كردبوونی، دڵی به ته‌واوی له‌گه‌ڵ یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری خۆی نه‌بوو، وه‌ك دڵی داودی باپیره گه‌وره‌ی.
- 4
- به‌ڵام یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری خۆی له‌به‌ر داود چرایه‌كی له ئۆرشه‌لیم دایێ، به‌وه‌ی كه كوڕه‌كه‌ی له‌پاش خۆی پایه‌دار كرد و ئۆرشه‌لیمیشی ڕاگرت،
- 5
- چونكه ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوی یه‌زدان ڕاست بوو داود كردبووی، له هه‌موو ماوه‌ی ژیانی له هیچ لای نه‌دا له هه‌موو ئه‌وه‌ی فه‌رمانی پێكرابوو، ته‌نها له بابه‌ته‌كه‌ی ئوریای حیتی نه‌بێت.
- 6
- به درێژایی ماوه‌ی ژیانی ئه‌بیا جه‌نگ له‌نێوان ڕه‌حه‌ڤه‌عام و یارۆڤعام هه‌بوو.
- 7
- ڕووداوه‌كانی دیكه‌ی پاشایه‌تی ئه‌بیا و هه‌موو ئه‌وه‌ی كردی له په‌ڕتووكی كاروباری ڕۆژانه‌ی پاشاكانی یه‌هودا تۆمار كراون.
جه‌نگ له‌نێوان ئه‌بیا و یارۆڤعامیش هه‌بوو. - 8
- ئه‌بیا له‌گه‌ڵ باوباپیرانی سه‌ری نایه‌وه و له شاری داود نێژرا. ئیتر ئاسای كوڕی له‌دوای خۆی بوو به پاشا.
- پاشایه‌تی ئاسا
- 9
- له بیسته‌مین ساڵی پاشایه‌تی یا‌رۆڤعامی پاشای ئیسرائیل، ئاسا بوو به پاشای یه‌هودا.
- 10
- چل و یه‌ك ساڵ له ئۆرشه‌لیم پاشایه‌تی كرد، داپیری ناوی مهعكای كچی ئه‌ڤیشالۆم بوو.
- 11
- ئاسا به هه‌مان شێوه‌ی داودی باوكی ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوی یه‌زدان ڕاست بوو كردی،
- 12
- پیاوه له‌شفرۆشه‌كانی له خاكه‌كه ڕاماڵی و هه‌موو ئه‌و بتانه‌شی لابرد كه باوباپیرانی دروستیان كردبوون.
- 13
- ئاسا ته‌نانه‌ت مهعكای داپیریشی له پله‌ی شاژنی دایك لابرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ستوونه ئهشێرایهكی قێزه‌ونی دروستكردبوو. ستوونه‌كه‌ی بڕییه‌وه و له دۆڵی قدرۆن سووتاندی.
- 14
- هه‌رچه‌نده نزرگه‌كانی سه‌ر به‌رزایی تێكنهدران، به‌ڵام دڵی ئاسا به درێژایی ژیانی به ته‌واوی له‌گه‌ڵ یه‌زدان بوو.
- 15
- شته ته‌رخانكراوه‌كانی خۆی و باوكی له زێڕ و زیو و قاپوقاچاغ هێنایه ناو په‌رستگای یه‌زدان.
- 16
- به درێژایی ماوه‌ی حوكمڕانیشیان جه‌نگ له‌نێوان ئاسا و به‌عشای پاشای ئیسرائیل‌دا هه‌بوو.
- 17
- به‌عشای پاشای ئیسرائیل هێرشی كرده سه‌ر یه‌هودا و شارۆچكه‌ی ڕامه‌ی كرده شارێكی قه‌ڵابه‌ند، بۆ ئه‌وه‌ی له سنووری ئاسای پاشای یه‌هودا ڕێی هاتوچۆكردن بگرێت.
- 18
- ئاساش هه‌موو ئه‌و زێڕ و زیوه‌ی كه له گه‌نجینه‌كانی په‌رستگای یه‌زدان و كۆشكی پاشادا مابووه‌وه ده‌ریهێنا و دایه ده‌ست كاربه‌ده‌سته‌كانی. ئاسای پاشا ناردی بۆ به‌نهه‌ده‌دی كوڕی ته‌ڤڕیمۆنی كوڕی حه‌زیۆنی پاشای ئارام كه له دیمه‌شق داده‌نیشت، گوتی:
- 19
- «با په‌یمانێك له‌نێوان من و تۆدا هه‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌نێوان باوكم و باوكتدا هه‌بوو. من وا زێڕ و زیوم به دیاری بۆ ناردوویت، ئێستا وه‌ره په‌یمانه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ به‌عشای پاشای ئیسرائیل هه‌ڵوه‌شێنه‌وه، هه‌تا له‌لای من بكشێته‌وه.»
- 20
- به‌نهه‌ده‌دیش به قسه‌ی ئاسا پاشای كرد، سه‌ركرده‌كانی سوپاكه‌ی نارده سه‌ر شارۆچكه‌كانی ئیسرائیل، عییۆن و دان و ئابێلی بێتمهعكا و هه‌موو كینهرهت و هه‌موو خاكی نه‌فتالی داگیر كرد.
- 21
- كاتێك به‌عشا ئه‌مه‌ی بیسته‌وه ده‌ستی له بنیادنانی ڕامه هه‌ڵگرت و كشایه‌وه تیرزه.
- 22
- ئاسا پاشاش هه‌موو یه‌هودای بانگ‌كرد، بێ ئه‌وه‌ی كه‌سیانی لێ به‌ده‌ر بكات، ئه‌و به‌رد و دارانه‌ی هه‌ڵگرت كه به‌عشا له شارۆچكه‌ی ڕامه بهكاریهێنابوون، ئینجا ئاسا پاشا به‌وان گه‌ڤه‌عی له خاكی بنیامین و میچپای ئاوه‌دان كرده‌وه.
- 23
- ڕووداوه‌كانی دیكه‌ی پاشایه‌تی ئاسا، هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی و هه‌موو ئه‌وه‌ی كردی و هه‌موو ئه‌و شارانه‌ی بنیادی نا، له په‌ڕتووكی كاروباری ڕۆژانه‌ی پاشاكانی یه‌هودا تۆمار كراون، به‌ڵام له سه‌رده‌می پیری پێیه‌كانی تووشی نه‌خۆشی بوون.
- 24
- پاشان ئاسا له‌گه‌ڵ باوباپیرانی سه‌ری نایه‌وه، له‌گه‌ڵ باوباپیرانی له شاری داودی باپیره گه‌وره‌ی نێژرا. ئیتر یه‌هۆشافاتی كوڕی له‌دوای خۆی بوو به پاشا.
- پاشایه‌تی ناداب له ئیسرائیل
- 25
- نادابی كوڕی یارۆڤعامیش له ساڵی دووه‌می ئاسای پاشای یه‌هودا، بوو به پاشای ئیسرائیل، دوو ساڵ پاشایه‌تی ئیسرائیلی كرد.
- 26
- له‌به‌رچاوی یه‌زدان خراپه‌كاری كرد، به‌دوای ڕێگای باوكی كه‌وت و هه‌مان گوناهی ئه‌وی كرد كه به‌هۆیه‌وه وای كردبوو ئیسرائیل گوناه بكات.
- 27
- ئینجا به‌عشای كوڕی ئاحییای بنه‌ماڵه‌ی یه‌ساخار پیلانی له دژی گێڕا: كاتێك ناداب و هه‌موو ئیسرائیل گه‌مارۆی گیبه‌تۆنیان دابوو، به‌عشا له گیبه‌تۆنی فه‌له‌ستییه‌كان له نادابی دا و كوشتی.
- 28
- له سێیه‌مین ساڵی ئاسای پاشای یه‌هودا كوشتی و له جێی ئه‌و بوو به پاشا.
- 29
- كه به‌عشا بوو به پاشا، هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی یا‌رۆڤعامی كوشت. هیچ هه‌ناسه‌یه‌كی له بنه‌ماڵه‌ی یارۆڤعام نه‌هێشت، هه‌مووی له‌ناو بردن، هه‌روه‌كو فه‌رمایشته‌كه‌ی یه‌زدان كه له ڕێگه‌ی خزمه‌تكاره‌كه‌ی ئاحییای شیلۆنی فه‌رمووبووی.
- 30
- ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌و گوناهانه بوو كه یارۆڤعام كردبوونی و به‌هۆیانه‌وه وای له ئیسرائیل كرد گوناه بكه‌ن، هه‌روه‌ها یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیلیان په‌ست كرد.
- 31
- ڕووداوه‌كانی دیكه‌ی پاشایه‌تی ناداب و هه‌موو ئه‌وه‌ی كردی له په‌ڕتووكی كاروباری ڕۆژانه‌ی پاشاكانی ئیسرائیل تۆمار كراون.
- 32
- به درێژایی ماوه‌ی پاشایه‌تییان جه‌نگ له‌نێوان ئاسا و به‌عشای پاشای ئیسرائیل‌دا هه‌بوو.
- پاشایه‌تی به‌عشا
- 33
- له سێیه‌مین ساڵی ئاسای پاشای یه‌هودا به‌عشای كوڕی ئاحییا له تیرزه بوو به پاشا، بیست و چوار ساڵ پاشایه‌تی هه‌موو ئیسرائیلی كرد.
- 34
- له‌به‌رچاوی یه‌زدان خراپه‌كاری كرد، به‌دوای ڕێگای یارۆڤعام كه‌وت و هه‌مان گوناهی ئه‌وی كرد كه به‌هۆیه‌وه وای كردبوو ئیسرائیل گوناه بكات.
- a. 15:2 ئه‌ڤیشالۆم: جۆرێكه له جۆره‌كانی ناوی ئه‌بشالۆم، لێره و له ئایه‌تی 10.