عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- سنووری سه‌ربه‌ستی
- 1
- ئایا سه‌ربه‌ست نیم؟ ئایا نێردراو نیم؟ ئایا عیسای گه‌وره‌مانم نه‌بینیوه؟ ئایا ئێوه به‌هۆی یه‌زدانه‌وه ئه‌نجامی كاری من نین؟
- 2
- ئه‌گه‌ر هاتوو بۆ خه‌ڵكی دیكه نێردراو نه‌بم، ئه‌وا بۆ ئێوه نێردراوم، چونكه یهكبوونتان له‌گه‌ڵ مه‌سیح به‌ڵگه‌یه كه من نێردراوم.
- 3
- بۆ ئه‌وانه‌ی دادوه‌ریم ده‌كه‌ن ئه‌مه‌یه به‌رگریم:
- 4
- ئایا مافی خواردن و خواردنه‌وه‌مان نییه؟
- 5
- ئایا مافمان نییه خانمێكی باوه‌ڕدار بكه‌ینه هاوسه‌ر و هاوڕێمان له گه‌شته‌كانماندا، وه‌ك نێردراوانی دیكه و براكانی مه‌سیح و په‌ترۆس[a] ؟
- 6
- یاخود ته‌نها من و به‌رناباس ئه‌و مافه‌مان نییه، ده‌بێت هه‌ر ئیش بكه‌ین؟
- 7
- كێ هه‌بووه به خه‌رجی خۆی سه‌ربازی كردبێت؟ كێ ڕه‌زێك ده‌چێنێت و له به‌روبوومه‌كه‌ی ناخوات؟ یان كێ شوانایه‌تی مێگه‌لێك ده‌كات و له شیره‌كه‌ی ناخوات؟
- 8
- ئه‌م قسانه وه‌ك مرۆڤ ده‌كه‌م؟ ئایا ته‌وراتیش ئه‌مانه ناڵێت؟
- 9
- چونكه له ته‌وراتی مو‌سا نووسراوه: {له كاتی گێره‌كردن ده‌می گا مه‌گره.}[b] ئایا خودا بایه‌خ به گا ده‌دات؟
- 10
- بێگومان له پێناو ئێمه وای فه‌رمووه، مه‌گه‌ر نه؟ به‌ڵێ، له پێناوی ئێمه‌دا نووسراوه، چونكه ئه‌وه‌ی ده‌كێڵێت پێویسته به هیواوه بكێڵێت، ئه‌وه‌ی گێره ده‌كات به‌و هیوایه ده‌یكات كه به‌شی له به‌رهه‌مه‌كه‌دا هه‌بێت.
- 11
- ئه‌گه‌ر ئێمه شتی ڕۆحیمان بۆتان چاندووه، ئایا زۆره ئه‌گه‌ر شتی ماددی له ئێوه بدروینه‌وه؟
- 12
- ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی دیكه مافی پشتگیری‌یان[c] له‌سه‌رتانه، ئایا ئێمه له‌پێشتر نین؟
به‌ڵام ئه‌م مافه‌مان به‌كارنه‌هێنا، به‌ڵكو به‌رگه‌ی هه‌موو شتێك ده‌گرین، نه‌وه‌ك كۆسپ دابنێین بۆ مزگێنی مه‌سیح. - 13
- ئایا نازانن ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی په‌رستگا ده‌كه‌ن له شته‌كانی په‌رستگا ده‌خۆن، ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی قوربانگاش ده‌كه‌ن له قوربانگادا به‌شدارن؟
- 14
- به هه‌مان شێوه مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ فه‌رمانی داوه، ئه‌وانه‌ی كه مزگێنی ڕاده‌گه‌یه‌نن گوزه‌رانیان له‌سه‌ر مزگێنییه.
- 15
- به‌ڵام شتێكم له‌مه به‌كارنه‌هێناوه. منیش ئه‌وانه نانووسم، تاكو بۆ من ئاوا بێت، چونكه مردنم باشتره له‌وه‌ی یه‌كێك شانازیم پووچه‌ڵ بكاته‌وه.
- 16
- ئه‌گه‌ر مزگێنی بده‌م شانازیم نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته و خراوه‌ته ئه‌ستۆم. قوڕبه‌سه‌رم ئه‌گه‌ر مزگێنی نه‌ده‌م!
- 17
- چونكه ئه‌گه‌ر خۆبه‌خش ئه‌وه بكه‌م، ئه‌وا پاداشت ده‌كرێم. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ناچاری بێت، ئه‌وا متمانه‌ی بریكاریه‌تیم دراوه‌تێ.
- 18
- ئیتر پاداشتم چییه؟ ئه‌وه‌یه كاتێك مزگێنی ده‌ده‌م، به‌خۆڕایی مزگێنی بده‌م و داوای مافی ته‌واوی خۆم وه‌كو مزگێنیده‌ر نه‌كه‌م.
- 19
- هه‌رچه‌نده سه‌باره‌ت به هه‌مووان سه‌ربه‌ستم، به‌ڵام خۆم كرده كۆیله‌ی هه‌مووان تاكو زیاتریان لێ به‌ده‌ستبهێنم.
- 20
- بۆ جوله‌كه خۆم وه‌ك جوله‌كه لێ‌كرد، تاكو جوله‌كه ببه‌مه‌وه. بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ژێر شه‌ریعه‌تن[d] وه‌ك له‌ژێر شه‌ریعه‌ت، كه خۆم له‌ژێر شه‌ریعه‌ت نیم، تاكو ئه‌وانه‌ی له‌ژێر شه‌ریعه‌تن بیانبه‌مه‌وه.
- 21
- بۆ ئه‌وانه‌ی بێ شه‌ریعه‌تن، وه‌ك بێ شه‌ریعه‌ت بم، هه‌رچه‌نده بێ شه‌ریعه‌تی خودا نیم، به‌ڵكو له‌ژێر شه‌ریعه‌تی مه‌سیحدام، تاكو ئه‌وانه‌ی بێ شه‌ریعه‌تن بیانبه‌مه‌وه.
- 22
- بۆ لاوازان بوومه لاواز، تاكو لاوازه‌كان ببه‌مه‌وه. بۆ هه‌مووان بوومه هه‌موو شتێك، تاكو به هه‌ر شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك ڕزگار بكه‌م.
- 23
- هه‌موو ئه‌مانه له پێناوی په‌یامی ئینجیل‌دا ده‌كه‌م، تاكو تێیدا به‌شدار[e] بم.
- 24
- ئایا نازانن هه‌موو ئه‌وانه‌ی له گۆڕه‌پان ڕاده‌كه‌ن، هه‌موو ڕاده‌كه‌ن، به‌ڵام ته‌نها یه‌كێك خه‌ڵات ده‌كرێت؟ كه‌واته ڕابكه‌ن تاوه‌كو خه‌ڵاته‌كه به‌ده‌ستبهێنن.
- 25
- هه‌ر یه‌كێك ململانێ بكات له هه‌موو شتێك خۆ ڕاده‌گرێت. ئه‌وانه تاكو تاجێكی له‌ناوچوو به‌ده‌ستبهێنن، به‌ڵام هی ئێمه له‌ناو نه‌چووه.
- 26
- كه‌واته ڕاده‌كه‌م نه‌ك وه‌كو یه‌كێك ئامانجی نه‌بێت، بۆكسێن ده‌كه‌م نه‌ك وه‌ك له هه‌وا بده‌م.
- 27
- به‌ڵكو له‌گه‌ڵ له‌شم توند ده‌بم و ده‌یكه‌مه كۆیله، نه‌وه‌ك له‌دوای ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی دیكه جاڕم داوه، خۆم ڕه‌ت بكرێمه‌وه.
- a. 9:5 یۆنانی: \+tl كێفاس\+tl*.
- b. 9:9 \+xt دواوتار 25:4\+xt*.
- c. 9:12 مه‌به‌ستی پشتگیری ماددییه.
- d. 9:20 شه‌ریعه‌تی مو‌سا.
- e. 9:23 به‌شداری له به‌ره‌كه‌تی ئینجیلی مه‌سیح.