عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك 
1
خوشكان، برایان، نامه‌وێ نه‌زانن كه‌ باوباپیرانمان هه‌موو له‌ژێر هه‌وردا بوون و هه‌مووشیان ده‌ریایان بڕی[a] .
2
جا هه‌موویان له‌ هه‌ور و له‌ ده‌ریادا بۆ موسا له‌ ئاو هه‌ڵكێشران[b] ،
3
هه‌مووشیان هه‌مان خواردنی ڕۆحییان خوارد.
4
هه‌موویان هه‌مان خواردنه‌وه‌ی ڕۆحییان خوارده‌وه‌، چونكه‌ له‌و تاشه‌به‌رده‌ ڕۆحییان ده‌خوارده‌وه‌ كه‌ دوایان كه‌وتبوو[c] ، ئه‌و تاشه‌به‌رده‌ش مه‌سیح بوو.
5
به‌ڵام خودا له‌ زۆربه‌یان ڕازی نه‌بوو، ئه‌وه‌ بوو ته‌رمه‌كانیان له‌ بیابان په‌رشوبڵاو بووه‌وه‌.
6
ئه‌م شتانه‌ی ڕوویاندا په‌ندن بۆمان، تاكو ئاره‌زووی خراپه‌ نه‌كه‌ین، وه‌ك ئه‌وان ئاره‌زوویان كرد.
7
بتپه‌رست مه‌بن وه‌ك هه‌ندێكیان، وه‌كو نووسراوه‌: {گه‌ل بۆ خواردن و خواردنه‌وه‌ دانیشتن، پاشان بۆ ڕابواردن هه‌ستانه‌وه‌.}[d]
8
با داوێنپیسی نه‌كه‌ین وه‌ك هه‌ندێكیان داوێنپیسییان كرد و له‌ ڕۆژێكدا بیست و سێ هه‌زاریان كه‌وت.
9
نابێت مه‌سیح تاقی بكه‌ینه‌وه‌، وه‌ك هه‌ندێكیان تاقییان كرده‌وه‌ و مار له‌ناوی بردن[e] .
10
بۆڵه‌بۆڵ مه‌كه‌ن وه‌ك هه‌ندێكیان بۆڵه‌بۆڵیان كرد و له‌ناوبه‌ر[f] له‌ناوی بردن.
11
جا ئه‌م شتانه‌یان وه‌ك په‌ند به‌سه‌رهات، بۆ ئاگاداری ئێمه‌ش نووسراوه‌، كه‌ له‌ كۆتایی زه‌مان ده‌ژین.
12
كه‌واته‌ ئه‌وه‌ی واده‌زانێت ڕاوه‌ستاوه‌، با وریابێت نه‌كه‌وێت.
13
هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كتان تووش نابێت كه‌ هاوبه‌ش نه‌بێت له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا، به‌ڵام خودا دڵسۆزه‌، كه‌ نایه‌ڵێت زیاتر له‌ توانای خۆتان تاقی بكرێنه‌وه‌، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه‌ ڕێگای ده‌رچوون ده‌كاته‌وه‌، تاكو بتوانن به‌رگه‌ بگرن.
له‌ بتپه‌رستی ڕابكه‌ن 
14
بۆیه‌ خۆشه‌ویستانم، له‌ بتپه‌رستی ڕابكه‌ن.
15
وه‌ك بۆ هۆشیاران بێت ده‌دوێم، ئێوه‌ حوكم بده‌ن له‌وه‌ی ده‌یڵێم:
16
ئایا ئه‌و جامه‌ی سوپاسگوزاری له‌ پێناوی سوپاسی خودا ده‌كه‌ین، به‌شداری نییه‌ له‌ خوێنی مه‌سیح؟ ئه‌و نانه‌ی له‌تی ده‌كه‌ین، به‌شداری نییه‌ له‌ له‌شی مه‌سیح؟
17
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ك نان هه‌یه‌، ئێمه‌ كه‌ زۆرین، یه‌ك له‌شین، چونكه‌ هه‌موومان به‌شداری له‌ یه‌ك ناندا ده‌كه‌ین.
18
سه‌یری ئیسرائیل بكه‌ن كه‌ به‌گوێره‌ی جه‌سته‌یه‌: ئایا ئه‌وانه‌ی قوربانی ده‌خۆن له‌ قوربانگادا هاوبه‌ش نین؟
19
جا چی ده‌ڵێم؟ ئایا ئه‌وه‌ی بۆ بت سه‌ربڕدراوه‌ شتێكه‌، یان بته‌كه‌ شتێكه‌؟
20
نه‌خێر به‌ڵكو ئه‌وه‌ی سه‌ری ده‌بڕن، بۆ ڕۆحه‌ پیسه‌كان سه‌ری ده‌بڕن نه‌ك بۆ خودا. جا نامه‌وێت له‌گه‌ڵ ڕۆحه‌ پیسه‌كان هاوبه‌ش بن.
21
ناتوانن جامی مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ و جامی ڕۆحه‌ پیسه‌كان بخۆنه‌وه‌. ناتوانن به‌شداری خوانی خاوه‌ن شكۆ و خوانی ڕۆحه‌ پیسه‌كان بكه‌ن.
22
یاخود ئیره‌یی[g] خاوه‌ن شكۆ هه‌ڵده‌ستێنین؟ ئایا ئێمه‌ له‌و به‌هێزترین؟
هه‌موو شتێك بۆ شكۆی خودایه‌ 
23
«هه‌موو شتێك بۆ من دروسته‌،» به‌ڵام هه‌موو شتێك سوودبه‌خش نییه‌. «هه‌موو شتێك بۆ من دروسته‌،» به‌ڵام هه‌موو شتێك بنیادنه‌ر نییه‌.
24
كه‌س به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا نه‌گه‌ڕێت، به‌ڵكو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك هه‌وڵ بده‌ن.
25
ئه‌و گۆشته‌ی له‌ بازاڕ ده‌فرۆشرێت بیخۆن، ئه‌وه‌نده‌ لێی مه‌كۆڵنه‌وه‌، به‌بێ لێپرسینه‌وه‌ی ویژدان،
26
چونكه‌ {زه‌وی و هه‌رچی تێدایه‌ هی یه‌زدانه‌.}[h]
27
ئه‌گه‌ر بێباوه‌ڕێك داوه‌تتان بكات و ئێوه‌ش ویستتان بچن، جا هه‌رچییه‌كتان له‌پێش دانرا بیخۆن، بێ لێكۆڵینه‌وه‌، له‌به‌ر ویژدان.
28
به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك پێی گوتن: «ئه‌مه‌ كراوه‌ته‌ قوربانی بت» مه‌یخۆن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێی گوتن و له‌به‌ر ویژدان،
29
ده‌ڵێم ویژدان، هی تۆ نا، به‌ڵكو هی ئه‌وی دیكه‌. جا بۆچی سه‌ربه‌ستیم له‌لایه‌ن ویژدانێكی دیكه‌وه‌ حوكم بدرێت؟
30
ئه‌گه‌ر به‌ سوپاسكردنه‌وه‌ به‌شداری بكه‌م، ئیتر بۆچی تاوانبار ده‌كرێم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سوپاسی خودای له‌سه‌ر ده‌كه‌م؟
31
بۆیه‌ ئه‌گه‌ر خواردتان یان خواردتانه‌وه‌ یان هه‌ر شتێكتان كرد، هه‌موو شتێك بۆ شكۆی خودا بكه‌ن.
32
بۆ جوله‌كه‌ و ناجوله‌كه‌ و كڵێسای خودا مه‌بنه‌ كۆسپ.
33
هه‌روه‌ك منیش له‌ هه‌موو شتێك هه‌مووان ڕازی ده‌كه‌م، به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆمدا ناگه‌ڕێم، به‌ڵكو هی زۆران، تاكو ڕزگاریان ببێت.
  1. a. 10‏:1 كاتێك میسریان به‌جێهێشت، بڕوانه‌ \+xt ده‌رچوون 13‏:20‏\+xt*‏ هه‌تا \+xt 14‏:31.‏\+xt*‏
  2. b. 10‏:2 بڕوانه‌ \+xt ده‌رچوون 14‏\+xt*‏.
  3. c. 10‏:4 له‌ \+xt ده‌رچوون 17‏\+xt*‏ موسا له‌ تاشه‌به‌ردێكی دا و ئاوی لێ ده‌رچوو بۆ خواردنه‌وه‌، له‌ \+xt سه‌رژمێری 20‏\+xt*‏ هه‌مان شت ڕوویداوه‌. له‌ تێگه‌یشتنی جوله‌كه‌كان هه‌مان تاشه‌به‌رد بووه‌.
  4. d. 10‏:7 \+xt ده‌رچوون 32‏:6.‏\+xt*‏
  5. e. 10‏:9 \+xt بڕوانه‌ سه‌رژمێری 21‏:5‏-6.‏\+xt*‏
  6. f. 10‏:10 فریشته‌ی له‌ناوبه‌ر، بڕوانه‌ \+xt سه‌رژمێری 16‏\+xt*‏.
  7. g. 10‏:22 ئیره‌یی: واتای هه‌ڵوێستی توندی خودا به‌رامبه‌ر به‌ بتپه‌رستی، چونكه‌ خودا ده‌یه‌وێت ته‌نها ئه‌و بپه‌رسترێت.
  8. h. 10‏:26 \+xt زه‌بووره‌كان 24‏:1.‏\+xt*‏