عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
لاسایی من بكه‌نه‌وه‌ هه‌روه‌ك چۆن منیش لاسایی مه‌سیح ده‌كه‌مه‌وه‌.
نوێژكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ 
2
جا ستایشتان ده‌كه‌م كه‌ له‌ هه‌موو شتێكدا یادم ده‌كه‌ن، ئه‌و دابونه‌ریتانه‌ ده‌پارێزن هه‌روه‌ك پێمداون.
3
به‌ڵام ده‌مه‌وێت بزانن كه‌ سه‌ری هه‌موو پیاوێك مه‌سیحه‌ و سه‌ری ژنیش پیاوه‌ و سه‌ری مه‌سیحیش خودایه‌.
4
هه‌ر پیاوێك به‌ سه‌ری داپۆشراو نوێژ بكات یان په‌یامی خودا ڕابگه‌یه‌نێت، ئه‌وا سه‌ری خۆی شۆڕ ده‌كات.
5
هه‌ر ژنێكیش به‌ سه‌ر دانه‌پۆشراوی نوێژ بكات یان په‌یامی خودا ڕابگه‌یه‌نێت، ئه‌وا سه‌ری خۆی شۆڕ ده‌كات، چونكه‌ ئه‌و و ژنێكی سه‌رتاشراو[a] هه‌مان شتن و یه‌كن.
6
ئه‌گه‌ر ژن سه‌ری دانه‌پۆشێت، با قژی ببڕێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ ژن شوره‌یی بوو قژی ببڕێت یاخود بیتاشێت، با سه‌ری داپۆشێت.
7
كه‌واته‌ پیاو نابێت سه‌ری داپۆشێت، كه‌ وێنه‌ و شكۆی خودایه‌. به‌ڵام ژن شكۆی پیاوه‌،
8
چونكه‌ پیاو له‌ ژن نه‌هاتووه‌، به‌ڵكو ژن له‌ پیاوه‌.
9
پیاویش له‌ پێناوی ژن به‌دی نه‌هێنراوه‌، به‌ڵكو ژن له‌ پێناوی پیاو.
10
له‌به‌ر ئه‌مه‌ و له‌به‌ر فریشته‌كان، پێویسته‌ ژن نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر سه‌رییه‌وه‌ هه‌بێت.[b]
11
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له‌ پاشایه‌تی مه‌سیحی گه‌وره‌ماندا ژن سه‌باره‌ت به‌ پیاو سه‌ربه‌خۆ نییه‌ و پیاویش سه‌باره‌ت به‌ ژن سه‌ربه‌خۆ نییه‌،
12
چونكه‌ وه‌ك ژن له‌ پیاوه‌، ئاواش پیاو به‌هۆی ژن له‌دایك ده‌بێت، به‌ڵام هه‌موو شتێك له‌ خوداوه‌یه‌.
13
ئێوه‌ حوكم بۆ خۆتان بده‌ن: ئایا ده‌شێت ژن به‌ سه‌ر دانه‌پۆشراوی نوێژ بۆ خودا بكات؟
14
باشه‌ سروشت خۆی فێرتان ناكات كه‌ شه‌رمه‌زارییه‌ بۆ پیاو قژی درێژ بكات،
15
به‌ڵام بۆ ژن شكۆمه‌ندییه‌ ئه‌گه‌ر قژی درێژ بكات؟ چونكه‌ له‌ جیاتی پۆشه‌ر قژی دراوه‌تێ.
16
به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك حه‌زی له‌ ناكۆكییه‌، ئێمه‌ و كڵێساكانی خوداش جگه‌ له‌مه‌ نه‌ریتێكی دیكه‌مان نییه‌.
سووكایه‌تیكردن به‌ كڵێسای خودا 
17
به‌م ئامۆژگارییه‌ ستایشتان ناكه‌م، چونكه‌ كۆبوونه‌وه‌كانتان زیانی له‌ سوود زیاتره‌.
18
پێش هه‌موو شتێك، ده‌بیستم كاتێك وه‌ك كڵێسا كۆده‌بنه‌وه‌ دووبه‌ره‌كی له‌نێوانتاندا هه‌یه‌ و هه‌تا ڕاده‌یه‌كیش باوه‌ڕ ده‌كه‌م.
19
بێگومان ده‌بێت له‌نێوانتاندا ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی هه‌بێت، تاكو ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه‌ جێی ڕه‌زامه‌ندی خودان ده‌ربكه‌ون.
20
بۆیه‌ كاتێك كۆده‌بنه‌وه‌، بۆ خواردنی شێوی مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ نییه‌،
21
چونكه‌ هه‌ریه‌كه‌ زوو شێوی خۆی له‌ خواردندا ده‌بات، جا یه‌كێك برسی ده‌بێت، ئه‌وی دیكه‌ سه‌رخۆش ده‌بێت.
22
ئایا ماڵتان نییه‌ تێیدا بخۆن و بخۆنه‌وه‌؟ یاخود كڵێسای خودا سووك ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ ته‌ریق ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌ژار و نه‌دارن؟ چیتان پێ بڵێم؟ ئایا له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ستایشتان بكه‌م؟ بێگومان نه‌خێر!
شێوی مه‌سیح 
23
ئه‌وه‌ی به‌ ئێوه‌م دا له‌ مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆم وه‌رگرتووه‌[c] : ئه‌وه‌ بوو عیسای خاوه‌ن شكۆ له‌و شه‌وه‌ی تێیدا به‌ گرتن درا، نانێكی هه‌ڵگرت،
24
سوپاسی خودای كرد و له‌تی كرد، فه‌رمووی: «ئه‌مه‌ جه‌سته‌ی منه‌ كه‌ بۆ ئێوه‌یه‌. ئه‌مه‌ بۆ یادكردنه‌وه‌ی من بكه‌ن.»
25
به‌ هه‌مان شێوه‌ جامه‌كه‌ی پاش نانخواردن هه‌ڵگرت و فه‌رمووی: «ئه‌م جامه‌ په‌یمانی نوێیه‌ به‌ خوێنی من. هه‌ر جارێك ده‌یخۆنه‌وه‌، ئه‌مه‌ بكه‌ن بۆ یاده‌وه‌ریم.»
26
جا هه‌ر كاتێك له‌م نانه‌تان خوارد و له‌م جامه‌تان خوارده‌وه‌، ئه‌وا مردنی عیسای خاوه‌ن شكۆ ڕاده‌گه‌یه‌نن، هه‌تا دێته‌وه‌.
27
كه‌واته‌ ئه‌وه‌ی به‌ شێوازێكی ناشایسته‌[d] نانه‌كه‌ بخوات یان له‌ جامه‌كه‌ی مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ بخواته‌وه‌، ئه‌وا به‌رامبه‌ر به‌ جه‌سته‌ و خوێنی مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ تاوانباره‌.
28
با هه‌ركه‌سێك خۆی تاقی بكاته‌وه‌، ئینجا له‌ نانه‌كه‌ بخوات و له‌ جامه‌كه‌ بخواته‌وه‌،
29
چونكه‌ ئه‌وه‌ی بخوات و بخواته‌وه‌ و بێ ئه‌وه‌ی ڕێز له‌ جه‌سته‌ی مه‌سیح بگرێت، ئه‌وا بۆ خۆی حوكم ده‌خوات و ده‌خواته‌وه‌.
30
له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ زۆر نه‌خۆش و لاوازتان تێدایه‌، هه‌ندێكیش نوستوون[e] .
31
به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆمان حوكمی خۆمان بدایه‌، ئه‌وا حوكم نه‌ده‌دراین.
32
به‌ڵام كاتێك مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ حوكممان بدات، ئه‌وا ته‌مبێ ده‌كرێین، تاكو له‌گه‌ڵ جیهاندا تاوانبار نه‌كرێین.
33
كه‌واته‌ ئه‌ی خوشك و برایانم، كاتێك بۆ خواردن كۆده‌بنه‌وه‌، چاوه‌ڕێی یه‌كتری بكه‌ن.
34
ئه‌گه‌ر یه‌كێك برسی بوو با له‌ ماڵه‌وه‌ بخوات، نه‌وه‌ك بۆ حوكمدان كۆببنه‌وه‌.
كاتێك هاتم بۆ لاتان، ڕێنمایی زیاتریشتان ده‌ده‌مێ.
  1. a. 11‏:5 له‌ سه‌رده‌می پۆڵس سه‌رتاشینی ئافره‌تان بۆ ڕیسواكردنیان بوو.
  2. b. 11‏:10 له‌وانه‌یه‌ مه‌به‌ستی له‌وه‌ بێت پێویسته‌ ژن چه‌فیه‌ (سه‌رپۆش)ی به‌سه‌ره‌وه‌ بێت، بۆ نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پیاو و ڕیزگرتن له‌ فریشته‌كان.
  3. c. 11‏:23 \+xt مه‌تا 26‏:26‏-29.‏\+xt*‏
  4. d. 11‏:27 به‌بێ ڕیزگرتن له‌ مه‌سیح.
  5. e. 11‏:30 مه‌به‌ست له‌ مردنه‌.