عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- قوربانی بته‌كان
- 1
- سه‌باره‌ت به قوربانی بته‌كان، ده‌زانین كه هه‌موومان زانیاریمان هه‌یه. زانیاری لووتبه‌رز ده‌كات، به‌ڵام خۆشه‌ویستی بنیاد ده‌نێت.
- 2
- ئه‌گه‌ر یه‌كێك وایزانی شتێك ده‌زانێت، ئه‌وا هێشتا نازانێ وه‌ك پێویسته بزانێت.
- 3
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك خودای خۆشبوێ، ئه‌وا له‌لای ناسراوه.
- 4
- جا سه‌باره‌ت به خواردنی قوربانی بته‌كان، ده‌زانین بت[a] له جیهاندا نییه و هیچ خودایه‌ك نییه جگه له یه‌كێك.
- 5
- ئه‌گه‌ر هه‌ندێك هه‌بن پێیان بگوترێت «خودا» له ئاسمان بێت یان له‌سه‌ر زه‌وی، هه‌روه‌ك زۆر «خوداوه‌ند» و زۆر «گه‌وره» هه‌یه،
- 6
- به‌ڵام بۆ ئێمه ته‌نها یه‌ك خودا هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌و باوكه‌یه كه هه‌موو شتێك له‌وه‌وه‌یه و ئێمه‌ش بۆ ئه‌وین، هه‌روه‌ها ته‌نها یه‌ك گه‌وره‌ش هه‌یه، عیسای مه‌سیحه، هه‌موو شتێك به‌هۆی ئه‌وه و ئێمه‌ش به‌هۆی ئه‌وین.
- 7
- به‌ڵام هه‌موو خه‌ڵك ئه‌مه نازانن، چونكه هه‌ندێكیان هه‌تا ئێستا خوویان به بت گرتووه و ئه‌وه‌ی ده‌یخۆن وه‌ك بڵێی قوربانی بته، ویژدانیان گڵاو ده‌بێت، چونكه لاوازه.
- 8
- به‌ڵام خواردن له خودا نزیكمان ناكاته‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌یخۆین كه‌م ناكه‌ین و ئه‌گه‌ر خواردیشمان زیاد ناكه‌ین.
- 9
- به‌ڵام وریابن سه‌ربه‌ستیتان نه‌بێته كۆسپ بۆ لاوازه‌كان[b] .
- 10
- ئه‌ی خاوه‌ن زانیاری، ئه‌گه‌ر یه‌كێك تۆی بینی له په‌رستگای بت ده‌خۆیت، ئایا ویژدانه‌كه‌ی كه لاوازه هاننادرێت تاكو له قوربانی بته‌كان بخوات؟
- 11
- جا به‌هۆی زانیاریت ئه‌و برایه‌ی لاوازه، كه مه‌سیح له پێناوی مرد، له‌ناوده‌چێت.
- 12
- ئاواش گوناه له دژی برایان ده‌كه‌ن و ویژدانی لاوازیان بریندار ده‌كه‌ن، گوناه له دژی مه‌سیح ده‌كه‌ن.
- 13
- له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌گه‌ر خۆراك ببێته هۆكاری كه‌وتنی براكه‌م، ئه‌وا هه‌رگیز گۆشت ناخۆم تاكو نه‌بم به كۆسپ بۆ براكه‌م.