عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
مژده‌ی مه‌سیحی له‌خاچدراو 
1
ئه‌ی خوشك و برایان، منیش كاتێك هاتمه‌ لاتان، به‌ قسه‌ی گه‌وره‌ یان دانایی نه‌هاتم شایه‌تی[a] خودا ڕابگه‌یه‌نم،
2
چونكه‌ بڕیارم دا له‌نێوتاندا هه‌موو شتێك له‌بیر بكه‌م، بێجگه‌ له‌ عیسای مه‌سیح، ئه‌ویش به‌ له‌ خاچ دراوی.
3
منیش به‌ لاوازی و ترس و له‌رزێكی زۆره‌وه‌ له‌لاتان بووم.
4
كاتێك مزگێنی و وتارم پێده‌دان، قسه‌ی داناییانه‌ و قایلكردنم به‌كارنه‌ده‌هێنا، به‌ڵكو پشتم به‌ به‌ڵگه‌ی هێزی ڕۆحی پیرۆز ده‌به‌ست،
5
تاكو باوه‌ڕتان به‌ دانایی مرۆڤ نه‌بێت، به‌ڵكو باوه‌ڕتان به‌ هێزی خودا هه‌بێت.
دانایی خودا 
6
ئێمه‌ له‌نێو پێگه‌یشتوواندا به‌ دانایی ده‌دوێین، به‌ڵام داناییه‌ك نه‌ له‌م دنیایه‌وه‌یه‌ و نه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م دنیایه‌وه‌یه‌، كه‌ له‌ناوده‌چن.
7
به‌ڵكو باسی دانایی خودا ده‌كه‌ین كه‌ نهێنییه‌، شاراوه‌ بوو، ئه‌وه‌ی خودا له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ بۆ شكۆی ئێمه‌ی داناوه‌.
8
هیچ كام له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م دنیایه‌ تێنه‌گه‌یشتن، چونكه‌ ئه‌گه‌ر تێبگه‌یشتنایه‌، مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆیان له‌ خاچ نه‌ده‌دا.
9
به‌ڵكو وه‌ك نووسراوه‌:
{ئه‌وه‌ی هیچ چاوێك نه‌یبینیوه‌،
هیچ گوێیه‌ك نه‌یبیستووه‌ و
به‌ بیری مرۆڤدا نه‌هاتووه‌،
ئه‌وه‌ی خودا ئاماده‌ی كردووه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی خۆشیان ده‌وێت.}[b]
10
به‌ڵام خودا به‌هۆی ڕۆحی خۆی بۆی ئاشكرا كردین.
ڕۆحی پیرۆز له‌ هه‌موو شتێك ده‌كۆڵێته‌وه‌، ته‌نانه‌ت له‌ قووڵایی ناخی خوداش ده‌كۆڵێته‌وه‌.
11
چ مرۆڤێك ده‌زانێت مرۆڤ چی تێدایه‌، جگه‌ له‌ ڕۆحی مرۆڤ كه‌ له‌ناویدایه‌؟ به‌م شێوه‌یه‌ كه‌س نازانێت خودا چی تێدایه‌ ڕۆحی خودا نه‌بێت.
12
ئێمه‌ش ڕۆحی جیهانمان وه‌رنه‌گرتووه‌، به‌ڵكو ئه‌و ڕۆحه‌ی له‌ خوداوه‌یه‌، تاكو له‌و شتانه‌ تێبگه‌ین كه‌ خودا به‌خۆڕایی پێی به‌خشیوین.
13
ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌ین له‌ دانایی مرۆڤه‌وه‌ نه‌هاتووه‌، به‌ڵكو له‌ فێركردنی ڕۆحه‌وه‌ هاتووه‌، به‌م شێوه‌یه‌ فێركردنی ڕۆحی بۆ كه‌سانی ڕۆحانی لێكده‌درێته‌وه‌.
14
به‌ڵام كه‌سی سروشتی ئه‌وه‌ی هی ڕۆحی خودایه‌ وه‌ریناگرێت، چونكه‌ له‌لای ئه‌و گێلایه‌تییه‌ و ناتوانێت بیانزانێت، چونكه‌ به‌ ڕۆح جیا ده‌كرێنه‌وه‌.
15
كه‌سی ڕۆحانی هه‌موو شتێك هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، كه‌چی كه‌س ناتوانێت ئه‌و هه‌ڵبسه‌نگێنێت.
16
{كێ بیری یه‌زدانی زانی،
كێ فێری ده‌كات؟}[c]
به‌ڵام ئێمه‌ بیری مه‌سیحمان هه‌یه‌.
  1. a. 2‏:1 یۆنانی: نهێنی.
  2. b. 2‏:9 \+xt ئیشایا 64‏:4.‏\+xt*‏
  3. c. 2‏:16 \+xt ئیشایا 40‏:13.‏\+xt*‏