عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
دووبه‌ره‌كی له‌ كڵێسا 
1
خوشكان، برایان، كاتێك من قسه‌م له‌گه‌ڵ كردن، نه‌متوانی ئێوه‌ وه‌ك ئه‌وانه‌ دابنێم كه‌ به‌ ڕێنمایی ڕۆحی پیرۆز ده‌ژین، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه‌ هێشتا دنیایین[a] ، هه‌روه‌ك منداڵی ساوا بن له‌ ‏خانه‌واده‌ی مه‌سیحدا.
2
شیرم پێداون نه‌ك خواردن، چونكه‌ هێشتا تواناتان نه‌بوو، ئێستاش تواناتان نییه‌.
3
ئێوه‌ هێشتا دنیایین. كه‌ ئیره‌یی و ناكۆكی له‌نێوانتاندا هه‌بێت، ئایا دنیایی نین و ته‌نها وه‌ك مرۆڤ ناژین؟
4
چونكه‌ كاتێك یه‌كێك ده‌ڵێت: «من هی پۆڵسم»، ئه‌وی دیكه‌: «من هی ئه‌پۆلۆسم»، ئایا وه‌ك خه‌ڵكی دیكه‌ نین؟
5
ئه‌پۆلۆس چییه‌؟ پۆڵس چییه‌؟ ته‌نها خزمه‌تكارن كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ باوه‌ڕتان هێناوه‌، هه‌روه‌ك چۆن مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ به‌ هه‌ر یه‌كێكی داوه‌.
6
من چاندم و ئه‌پۆلۆس ئاوی دا، به‌ڵام خودا بوو گه‌شه‌ی پێكرد.
7
ئیتر نه‌ تۆوچێن گرنگه‌ و نه‌ ئاودێر، به‌ڵكو ته‌نها خودا گرنگه‌ كه‌ گه‌شه‌ی پێ ده‌كات.
8
تۆوچێن و ئاودێر یه‌كن، هه‌ریه‌كه‌ به‌گوێره‌ی ماندووبوونی خۆی كرێی خۆی وه‌رده‌گرێت.
9
جا ئێمه‌ هاوكاری خوداین، ئێوه‌ش كێڵگه‌ی خودا و خانووی خودان.
10
به‌گوێره‌ی ئه‌و نیعمه‌ته‌ی خودا پێیداوم، وه‌ك ئه‌ندازیارێكی دانا بناغه‌م داڕشت و یه‌كێكی دیكه‌ له‌سه‌ری بنیاد ده‌نێت. به‌ڵام با هه‌ریه‌كه‌ ئاگاداربێت چۆن له‌سه‌ری بنیاد ده‌نێت.
11
كه‌س ناتوانێت بناغه‌یه‌كی دیكه‌ دابنێت له‌ پاڵ ئه‌وه‌ی دانراوه‌، كه‌ عیسای مه‌سیحه‌.
12
به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه‌ زێڕ، زیو، به‌ردی گرانبه‌ها، دار، پووش یان كا، بنیاد بنێت،
13
كاری هه‌ر یه‌كێك ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه‌ ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌ ئاشكرای ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ ئاگر ئاشكرا ده‌كرێت و ئاگر چۆنیه‌تی كاری هه‌ركه‌سێك ده‌رده‌خات.
14
ئه‌گه‌ر كاری یه‌كێك بمێنێته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ری بنیادی ناوه‌، ئه‌وا پاداشت وه‌رده‌گرێت.
15
ئه‌گه‌ر كاری یه‌كێك سووتا ئه‌وا زیانی پێ ده‌گات، خۆی ڕزگاری ده‌بێت، به‌ڵام وه‌ك یه‌كێك له‌ناو ئاگر هه‌ڵات.
16
ئایا نازانن ئێوه‌ په‌رستگای خودان و ڕۆحی خوداتان تێدا نیشته‌جێیه‌؟
17
ئه‌گه‌ر یه‌كێك په‌رستگای خودا وێران بكات، خودا وێرانی ده‌كات، چونكه‌ په‌رستگای خودا پیرۆزه‌، ئێوه‌ ئه‌و په‌رستگایه‌ن.
18
با كه‌س خۆی هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌نێوتان خۆی به‌ دانای ئه‌م دنیایه‌ ده‌زانێت، با ببێته‌ گێل تاكو به‌ڕاستی ببێته‌ دانا.
19
دانایی ئه‌م جیهانه‌ له‌لای خودا گێلایه‌تییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسراوه‌: {ئه‌وه‌ی داناكان به‌ فێڵبازی خۆیانه‌وه‌ ده‌گرێت.}[b]
20
هه‌روه‌ها: {یه‌زدان بیركردنه‌وه‌ی داناكان ده‌زانێت كه‌ پووچه‌.}[c]
21
كه‌واته‌، با كه‌س شانازی به‌ مرۆڤ نه‌كات! چونكه‌ هه‌موو شتێك هی ئێوه‌یه‌،
22
پۆڵس یان ئه‌پۆلۆس یاخود په‌ترۆس[d] ، جیهان یان ژیان یانیش مردن، شته‌كانی ئێستا یاخود داهاتوو، هه‌موو شتێك هی ئێوه‌یه‌،
23
ئێوه‌ش هی مه‌سیحن، مه‌سیحیش هی خودایه‌.
  1. a. 3‏:1 مرۆڤێك به‌گوێره‌ی ئاره‌زووه‌كانی جه‌سته‌ بژیێت.
  2. b. 3‏:19 \+xt ئه‌یوب 5‏:13.‏\+xt*‏
  3. c. 3‏:20 \+xt زه‌بووره‌كان 94‏:11.‏\+xt*‏
  4. d. 3‏:22 یۆنانی: \+tl كێفاس\+tl*.