عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- پارە کۆکردنەوە بۆ باوەڕداران
- 1
- بەڵام لەبارەی کۆمەک بۆ گەلی پیرۆزی خودا، چۆن کڵێساکانی گەلاتیام ڕاسپاردووە، ئێوەش ئاوا بکەن.
- 2
- لە سەرەتای هەر هەفتەیەک با هەریەکەتان چەندی لە توانادایە بیخاتە لایەک، تاکو کۆمەکەکە ئەو کاتە نەبێت کە دەگەمە لاتان.
- 3
- کاتێک گەیشتمە لاتان، جا ئەوانەی پەسەندکراون بە نامەوە دەیاننێرم تاکو دیارییەکانتان بگەیەننە ئۆرشەلیم.
- 4
- ئەگەر بە باشم زانی کە منیش بچم، ئەوا لەگەڵ من دەچن.
- 5
- کاتێک لە مەکدۆنیا تێپەڕیم دێمە لاتان، چونکە بە مەکدۆنیادا تێدەپەڕم.
- 6
- لەوانەیە ماوەیەک لەلاتان بم، یاخود هەموو زستان، تاکو ڕێگای گەشتم بۆ ئاسان بکەن بۆ هەر شوێنێک کە بۆی دەچم،
- 7
- چونکە ئەم جارە نامەوێت تەنها بە سەرپێیی بتانبینم، بەڵکو هیوادارم ئەگەر عیسای خاوەن شکۆ خواستی لەسەر بێت ماوەیەک لەلاتان بمێنمەوە.
- 8
- بەڵام هەتا ڕۆژی پەنجایەمین لە ئەفەسۆس دەمێنمەوە،
- 9
- چونکە دەرگایەکی پان و بەرینم لێ کراوەتەوە بۆ خزمەتێکی کاریگەر، هەرچەندە دوژمنێکی زۆریشم هەیە.
- 10
- ئەگەر تیمۆساوس هات، ئاگاداربن با لەلاتان بەبێ ترس بێت[a] ، چونکە کاری یەزدان دەکات، وەک منیش دەیکەم.
- 11
- با کەس بە سووکی سەیری نەکات، بەڵکو بە ئاشتی بینێرنەوە لام، چونکە من و برایان چاوەڕێی دەکەین.
- 12
- هەروەها سەبارەت بە ئەپۆلۆسی برامان، زۆر پاڕامەوە کە لەگەڵ برایان بێتە لاتان، ئەو هەرگیز نەیویست ئێستا بێتە لاتان، بەڵام کە بۆی ڕێککەوت، دێت.
- کۆتایی
- 13
- ئێشک بگرن، لە باوەڕ بچەسپێن، ئازا و بەهێز بن.
- 14
- هەرچییەک دەکەن لە خۆشەویستییەوە بیکەن.
- 15
- ئێوە دەزانن ماڵی ستیفاناس لە ئەخایا پێشەبەرە بوون و خۆیان بۆ خزمەتکردنی گەلی پیرۆزی خودا تەرخان کردبوو. خوشکان و برایان، لێتان دەپاڕێمەوە،
- 16
- کە ئێوەش ملکەچی وەک ئەوانە بن، هەموو ئەوانەی لەگەڵیان ئیش دەکەن و ماندوو دەبن.
- 17
- بە هاتنی ستیفاناس و فەرتوناتۆس و ئەخایکۆس دڵشاد بووم، چونکە شوێنی ئێوەیان گرتەوە.
- 18
- هەروەها چونکە ئەوان ڕۆحی من و ئێوەیان گەشاندەوە. بۆیە ئەو جۆرە کەسانە بناسن.
- 19
- کڵێساکانی ئاسیا سڵاوتان لێدەکەن.
ئەکیلا و پریسکیلا، لەگەڵ ئەو کڵێسایەی لە ماڵەکەیانن بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە بە گەرمی سڵاوتان لێدەکەن. - 20
- هەموو خوشک و برایان سڵاوتان لێدەکەن.
بە ماچی پیرۆز سڵاو لە یەکتری بکەن. - 21
- من پۆڵسم، ئەم سڵاوە دەستخەتی خۆمە.
- 22
- بەڵێ ئەو کەسەی عیسای خاوەن شکۆی خۆشناوێت با نەفرەتی لێ بێت! ئەی پەروەردگار، وەرە![b]
- 23
- نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆتان لەگەڵ بێت.
- 24
- خۆشەویستیی من لەگەڵ هەمووتان بێت کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکن. ئامین.
- a. 16:10 ترس لە ناحەزانی خزمەتی پۆڵس.
- b. 16:22
q ئەی پەروەردگار، وەرە! لە زمانی ئارامیدا ئەم دەستەواژەیە بەکاردێت: مارانا ثا.