عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - کوڕەکانی داود
 - 1
 - ئەمانەش کوڕەکانی داودن کە لە حەبرۆن لەدایک بوون:
ئەمنۆن کوڕی نۆبەرەی بوو کە لە ئەحینۆعەمی یەزرەعیلی بوو؛
دووەمیان دانیال کە لە ئەبیگایلی کارمەلی بوو؛ - 2
 - سێیەمیان ئەبشالۆمی کوڕی مەعکای کچی تەلمەی پاشای گەشوور،
چوارەمیان ئەدۆنیای کوڕی حەگیس، - 3
 - پێنجەمیان شەفەتیا کە لە ئەبیتەل بوو،
شەشەمیان یەترعام کە لە عەگلای ژنی بوو. - 4
 - داود لە حەبرۆن ئەم شەش منداڵەی بوو، لەوێش حەوت ساڵ و شەش مانگ پاشایەتی کرد.
داود سی و سێ ساڵیش لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. - 5
 - ئەم منداڵانەشی لە ئۆرشەلیم لەدایک بوون:
شەموع، شۆڤاڤ، ناتان و سلێمان هەر چواریان لە بەتشەبەعی کچی عەمیێلەوە بوون. - 6
 - هەروەها ئیڤحار، ئەلیشوع، ئەلیفەلەت،
 - 7
 - نۆگە، نەفەگ، یافیع،
 - 8
 - ئەلیشاماع، ئەلیاداع و ئەلیفەلەت کە نۆ منداڵ بوون.
 - 9
 - هەموو ئەمانە کوڕانی داود بوون، بێجگە لە کوڕانی کەنیزەکان و تاماری خوشکیان.
 - پاشاکانی یەهودا
 - 10
 - کوڕەکەی سلێمان ناوی ڕەحەڤەعام بوو،
ئەبیا کوڕی ڕەحەڤەعام،
ئاسا کوڕی ئەبیا،
یەهۆشافات کوڕی ئاسا، - 11
 - یەهۆرام کوڕی یەهۆشافات،
ئەحەزیا کوڕی یەهۆرام،
یۆئاش کوڕی ئەحەزیا، - 12
 - ئەمەسیا کوڕی یۆئاش،
عەزەریا کوڕی ئەمەسیا،
یۆتام کوڕی عەزەریا، - 13
 - ئاحاز کوڕی یۆتام،
حەزقیا کوڕی ئاحاز،
مەنەشە کوڕی حەزقیا، - 14
 - ئامۆن کوڕی مەنەشە و
یۆشیا کوڕی ئامۆن. - 15
 - کوڕەکانی یۆشیا:
یۆحانان کوڕە نۆبەرەکەی بوو،
دووەمیان یەهۆیاقیم و
سێیەمیان سدقیا و
چوارەمیشیان شەلوم بوو. - 16
 - ئەوانەی کە وەک پاشا جێگەی یەهۆیاقیمیان گرتەوە:
یەهۆیاکین کە کوڕی یەهۆیاقیم بوو،
دوای ئەویش سدقیا جێگەی یەهۆیاکینی گرتەوە. - نەوەکانی بنەماڵەی پاشایەتی
 - 17
 - نەوەکانی یەهۆیاکینی دیل:
شەئەلتیێلی کوڕی، - 18
 - هەروەها مەلکیرام، پەدایا، شەنئەچەر، یەقەمیا، هۆشاماع و نەدەڤیا.
 - 19
 - کوڕەکانی پەدایا:
زروبابل و شیمعی.
کوڕەکانی زروبابل:
مەشولام و حەنەنیا و شەلۆمیتی خوشکیان. - 20
 - هەروەها زروبابل پێنج کوڕی دیکەی هەبوو: حەشوڤا، ئۆهەل، بەرەخیا، حەسەدیا و یوشەڤحەسەد.
 - 21
 - نەوەکانی حەنەنیا:
پەلەتیا و یەشەعیا، هەروەها کوڕانی ڕەفایا، کوڕانی ئەرنان، کوڕانی عۆبەدیا و کوڕانی شەخەنەیا. - 22
 - کوڕەکانی شەخەنەیا شەش بوون:
شەمەعیای کوڕی و نەوەکانی: حەتوش، یەگال، بارییەح، نەعەریا و شافات. - 23
 - کوڕەکانی نەعەریا:
ئەلیۆعێنەی، حیزقیا و عەزریقام، سێ بوون. - 24
 - کوڕەکانی ئەلیۆعێنەی:
هۆدەڤیا، ئەلیاشیڤ، پەلایا، عەقوڤ، یۆحانان، دەلایا و عەنانی، حەوت بوون. 

