عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
خێڵه‌كانی دیكه‌ی یه‌هودا 
1
نه‌وه‌كانی یه‌هودا:
پێرێز، حه‌سرۆن، كه‌رمی، حوور و شۆڤاڵ.
2
ڕه‌ئایای كوڕی شۆڤاڵیش یه‌حه‌تی بوو، یه‌حه‌تیش ئه‌حومه‌ی و لاهه‌دی بوو، له‌مانیشه‌وه‌ خێڵه‌كانی چۆرعاتی دروستبوون.
3
ئه‌مانه‌ش كوڕه‌كانی عێتام بوون:
یه‌زره‌عیل، یه‌شما و یه‌دباش، ناوی خوشكه‌كه‌شیان هه‌چه‌له‌لپۆنی بوو.
4
په‌نوئێلیش باوكی گه‌دۆر و عێزه‌ریش باوكی حوشا بوو.
ئه‌مانه‌ نه‌وه‌كانی حووری نۆبه‌ره‌ی ئه‌فراته‌ی باوكی بێت‌له‌حم بوون.
5
ئه‌شحووری باوكی ته‌قۆعه‌ دوو ژنی هه‌بوو، حه‌لا و نه‌عه‌را.
6
نه‌عه‌راش ئه‌حوزام، حێفه‌ر، تێمه‌نی و هه‌ئه‌هه‌شتاری بۆ خسته‌وه‌، ئه‌مانه‌ نه‌وه‌كانی نه‌عه‌را بوون.
7
كوڕه‌كانی حه‌لا:
چه‌ره‌ت، چۆحه‌ر و ئه‌تنان.
8
قۆچیش باوكی عانوڤ و هه‌چۆڤێڤا بوو، هه‌روه‌ها باپیره‌ گه‌وره‌ی خێڵه‌كانی ئه‌حه‌رحێلی كوڕی هاروم بوو.
9
یه‌عبێچیش له‌ براكانی پایه‌دارتر بوو و دایكیشی ناوی لێنا یه‌عبێچ[a] ، گوتی: «چونكه‌ به‌ ئازاره‌وه‌ بووم.»
10
یه‌عبێچ بۆ خودای ئیسرائیل هاواری كرد و گوتی: «خۆزگه‌ به‌ڕاستی به‌ره‌كه‌تدارم ده‌كه‌یت و سنووره‌كانم فراوان ده‌كه‌یت و ده‌ستت له‌گه‌ڵمدا ده‌بێت هه‌تا له‌ خراپه‌ بمپارێزیت و ئازارم نه‌دات.» خوداش ئه‌وه‌ی پێدا كه‌ داوای كرد.
11
كه‌لووڤی برای شوحاش مه‌حیری بوو، مه‌حیریش باوكی ئه‌شتۆن بوو،
12
ئه‌شتۆنیش بێت‌ڕافا و پاسێیه‌ح و ته‌حینای باوكی عیر ناحاشی[b] بوو. ئه‌مانه‌ش پیاوانی ڕێخا بوون.
13
كوڕه‌كانی قه‌نه‌ز:
عۆسنیێل و سه‌رایا.
كوڕه‌كانی عۆسنیێل:
حه‌ته‌ت و مه‌عۆنۆته‌ی.
14
مه‌عۆنۆته‌یش عۆفرای بوو و
سه‌رایاش یۆئابی بوو،
كه‌ باوكی گێی حه‌راشیم[c] بوو، شوێنه‌كه‌ش ناوی ئه‌وه‌ بوو چونكه‌ دانیشتووانه‌كه‌ی پیشه‌وه‌ر بوون.
15
كوڕه‌كانی كالێبی كوڕی یه‌فونه‌:
عیرو، ئێله‌ و نه‌عه‌م.
كوڕه‌كه‌ی ئێله‌ ناوی قه‌نه‌ز بوو.
16
كوڕه‌كانی یه‌هه‌له‌لئێل:
زیف، زیفا، تیریا و ئه‌سه‌رئێل.
17
كوڕه‌كانی عه‌زره‌:
یه‌ته‌ر، مه‌ره‌د، عێفه‌ر و یالۆن. یه‌كێك له‌ ژنه‌كانی مه‌ره‌د به‌ مریه‌م و شه‌مه‌ی و یه‌شباحی باوكی ئه‌شته‌مۆعی سكی پڕ بوو،
18
ئه‌مانه‌ كوڕه‌كانی بیتیای كچی فیرعه‌ون بوون، كه‌ مه‌ره‌د هێنای، ئه‌و ژنه‌شی كه‌ له‌ هۆزی یه‌هودا بوو، یه‌ره‌دی باوكی گه‌دۆر و حه‌ڤه‌ری باوكی سۆخۆ و یه‌قوتیێلی باوكی زانۆوه‌حی خسته‌وه‌.
19
هۆدیا خوشكی نه‌حه‌می هێنا و ئه‌م كوڕانه‌ی بوو:
باوكی قه‌عیلای گارمی و ئه‌شته‌مۆعی مه‌عكاتی.
20
كوڕه‌كانی شیمۆن:
ئه‌منۆن، ڕینا، به‌ن‌حانان و تیلۆن.
نه‌وه‌كانی یه‌شعی:
زۆحێت و به‌ن‌زۆحێت.
21
كوڕه‌كانی شاله‌حی كوڕی یه‌هودا ئه‌مانه‌ بوون:
ئێری باوكی لێخا؛ له‌عدای باوكی مارێشا، هه‌روه‌ها باپیره‌ گه‌وره‌ی ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ بوو كه‌ كاری كه‌تانیان ده‌كرد و له‌ بێت‌ئه‌شبێعه‌ ده‌ژیان؛
22
یۆقیم؛ خه‌ڵكی كوزێڤا؛ له‌گه‌ڵ یۆئاش و ساراف، ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ مۆئاب و یاشوڤی له‌حه‌م فه‌رمانڕه‌وایه‌تییان ده‌كرد. ئه‌م ڕه‌چه‌ڵه‌كنامه‌یه‌ له‌ كۆنه‌وه‌ تۆمار كرابوو.
23
ئه‌وانه‌ ئه‌و گۆزه‌كه‌رانه‌ بوون كه‌ دانیشتووانی نه‌تاعیم و گه‌دێرا بوون، له‌وێدا نیشته‌جێ بوون و كاریان بۆ پاشا ده‌كرد.
شیمۆن 
24
نه‌وه‌كانی شیمۆن:
نه‌موئێل، یامین، یاریڤ، زه‌ره‌ح و شائوول.
25
شه‌لوم كوڕی شائوول بوو، میبسام كوڕی شه‌لوم، میشماع كوڕی میبسام.
26
نه‌وه‌كانی میشماع:
حه‌موئێل كوڕی میشماع، زه‌كور كوڕی حه‌موئێل، شیمعی كوڕی زه‌كور.
27
شیمعیش شازده‌ كوڕ و شه‌ش كچی هه‌بوو، به‌ڵام براكانی كوڕی زۆریان نه‌بوو و هه‌موو خێڵه‌كانیشیان وه‌ك نه‌وه‌ی یه‌هودا زیادیان نه‌كرد.
28
له‌ بیری شابه‌ع، له‌ مۆلادا، له‌ حه‌چه‌ر شوعال،
29
له‌ بیلهه‌، له‌ عه‌چه‌م، له‌ تۆلاد،
30
له‌ بتوئێل، له‌ حۆرما، له‌ چیقله‌گ،
31
له‌ بێت‌مه‌ركاڤۆت، له‌ حه‌چه‌ر سوسیم، له‌ بێت‌برئی و له‌ شه‌عه‌رایم نیشته‌جێ بوون. ئه‌مانه‌ شارۆچكه‌كانیان بوون، هه‌تا كاتی به‌پاشابوونی داود.
32
ده‌وروبه‌ریشیان عێتام، عه‌ین، ڕیمۆن، تۆخه‌ن و عاشان، پێنج شارۆچكه‌ بوون.
33
له‌گه‌ڵ هه‌موو گونده‌كانیان له‌ چوارده‌وری ئه‌و شارۆچكانه‌ هه‌تا به‌عه‌لات. ئه‌مانه‌ شوێنی نیشته‌جێبوونیان بوون، ئه‌مانیش ڕه‌چه‌ڵه‌كنامه‌یان تۆمار كرابوو.
34
مه‌شۆڤاڤ، یه‌ملێك، یۆشای كوڕی ئه‌مه‌سیا،
35
یۆئێل، یێهوی كوڕی یۆشیڤیای كوڕی سه‌رایای كوڕی عه‌سیێل،
36
هه‌روه‌ها ئه‌لیۆعێنه‌ی، یه‌عقۆڤا، یه‌شۆحایا، عه‌سایا، عه‌دیێل، یه‌سیمیێل، به‌نایا و
37
زیزای كوڕی شیفعیی كوڕی ئه‌لۆنی كوڕی یه‌دایای كوڕی شیمریی كوڕی شه‌مه‌عیا.
38
ئه‌مانه‌ كه‌ ناویان هاتووه‌، سه‌رۆك خێڵه‌كانیان بوون و بنه‌ماڵه‌كانیان زۆر په‌لیان هاویشتووه‌،
39
بۆ گه‌ڕان به‌دوای له‌وه‌ڕگا بۆ مه‌ڕوماڵاته‌كانیان هه‌تا ڕۆژهه‌ڵاتی دۆڵه‌كه‌ ڕۆیشتن هه‌تا گه‌یشتنه‌ گه‌دۆر.
40
ئینجا له‌وه‌ڕگایه‌كی به‌پیت و چاكیان دۆزییه‌وه‌ و خاكه‌كه‌ش به‌رفراوان و ئاشتی و ئاسووده‌یی تێیدا به‌رقه‌رار بوو، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌ حامییه‌كان پێشتر له‌وێ نیشته‌جێ بوون.
41
ئه‌وانه‌ی ناویان هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی پاشایه‌تی حه‌زقیای پاشای یه‌هودا هاتن و په‌لاماری چادره‌كانی حامییه‌كان و ئه‌و مه‌عونییانه‌یان دا كه‌ له‌وێدا بوون و به‌ ته‌واوی قڕیان كردن[d] . هه‌تا ئه‌مڕۆش هیچ مه‌عۆنییه‌كی لێ نییه‌، به‌ڵكو له‌ جێی ئه‌وان نیشته‌جێ بوون، چونكه‌ له‌وێدا له‌وه‌ڕگای لێبوو بۆ مه‌ڕوماڵاته‌كانیان.
42
هه‌روه‌ها له‌وان له‌ نه‌وه‌ی شیمۆن پێنج سه‌د پیاو چوون بۆ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی سێعیر، به‌ ڕابه‌ری كوڕه‌كانی یه‌شعی كه‌ ئه‌مانه‌ بوون: په‌له‌تیا، نه‌عه‌ریا، ڕفایا و عوزیێل.
43
له‌ پاشماوه‌ی عه‌مالێقییه‌ هه‌ڵاتووه‌كانیان دا و هه‌تا ئه‌مڕۆ له‌وێدا نیشته‌جێ بوون.
  1. a. 4‏:9 یه‌عبێچ له‌و وشه‌ عیبرییه‌وه‌ نزیكه‌ كه‌ به‌ واتای ئازار دێت.
  2. b. 4‏:12 ده‌شێت ناوی كه‌سێك یان شارێك بێت، (شاری ناحاش).
  3. c. 4‏:14 \+tl گێی حه‌راشیم\+tl* واته‌ دۆڵی پیشه‌وه‌ران.
  4. d. 4‏:41 قڕیان كردن: له‌ زمانی عیبری ئه‌م زاراوه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شتێك یان كه‌سێك كه‌ ده‌به‌خشرێت به‌ یه‌زدان، زۆر جار به‌خشینه‌كه‌ به‌ ته‌واوی له‌ ناوده‌بردرێت.