عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
كوڕه‌كانی داود 
1
ئه‌مانه‌ش كوڕه‌كانی داودن كه‌ له‌ حه‌برۆن له‌دایك بوون:
ئه‌منۆن كوڕی نۆبه‌ره‌ی بوو كه‌ له‌ ئه‌حینۆعه‌می یه‌زره‌عیلی بوو؛
دووه‌میان دانیال كه‌ له‌ ئه‌بیگایلی كه‌رمه‌لی بوو؛
2
سێیه‌میان ئه‌بشالۆمی كوڕی مه‌عكای كچی ته‌لمه‌ی پاشای گه‌شوور،
چواره‌میان ئه‌دۆنیای كوڕی حه‌گیس،
3
پێنجه‌میان شه‌فه‌تیا كه‌ له‌ ئه‌بیته‌ل بوو،
شه‌شه‌میان یه‌ترعام كه‌ له‌ عه‌گلای ژنی بوو.
4
داود له‌ حه‌برۆن ئه‌م شه‌ش منداڵه‌ی بوو، له‌وێش حه‌وت ساڵ و شه‌ش مانگ پاشایه‌تی كرد.
داود سی و سێ ساڵیش له‌ ئۆرشه‌لیم پاشایه‌تی كرد.
5
ئه‌م منداڵانه‌شی له‌ ئۆرشه‌لیم له‌دایك بوون:
شه‌موع، شۆڤاڤ، ناتان و سلێمان هه‌ر چواریان له‌ به‌تشه‌به‌عی كچی عه‌میێله‌وه‌ بوون.
6
هه‌روه‌ها ئیڤحار، ئه‌لیشوع، ئه‌لیفه‌له‌ت،
7
نۆگه‌، نه‌فه‌گ، یافیع،
8
ئه‌لیشاماع، ئه‌لیاداع و ئه‌لیفه‌له‌ت كه‌ نۆ منداڵ بوون.
9
هه‌موو ئه‌مانه‌ كوڕانی داود بوون، بێجگه‌ له‌ كوڕانی كه‌نیزه‌كان و تاماری خوشكیان.
پاشاكانی یه‌هودا 
10
كوڕه‌كه‌ی سلێمان ناوی ڕه‌حه‌ڤه‌عام بوو،
ئه‌بیا كوڕی ڕه‌حه‌ڤه‌عام،
ئاسا كوڕی ئه‌بیا،
یه‌هۆشافات كوڕی ئاسا،
11
یه‌هۆرام كوڕی یه‌هۆشافات،
ئه‌حه‌زیا كوڕی یه‌هۆرام،
یۆئاش كوڕی ئه‌حه‌زیا،
12
ئه‌مه‌سیا كوڕی یۆئاش،
عه‌زه‌ریا كوڕی ئه‌مه‌سیا،
یۆتام كوڕی عه‌زه‌ریا،
13
ئاحاز كوڕی یۆتام،
حه‌زقیا كوڕی ئاحاز،
مه‌نه‌شه‌ كوڕی حه‌زقیا،
14
ئامۆن كوڕی مه‌نه‌شه‌ و
یۆشیا كوڕی ئامۆن.
15
كوڕه‌كانی یۆشیا:
یۆحانان كوڕه‌ نۆبه‌ره‌كه‌ی بوو،
دووه‌میان یه‌هۆیاقیم و
سێیه‌میان سدقیا و
چواره‌میشیان شه‌لوم بوو.
16
ئه‌وانه‌ی كه‌ وه‌ك پاشا جێگه‌ی یه‌هۆیاقیمیان گرته‌وه‌:
یه‌هۆیاكین كه‌ كوڕی یه‌هۆیاقیم بوو،
دوای ئه‌ویش سدقیا جێگه‌ی یه‌هۆیاكینی گرته‌وه‌.
وه‌چه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی له‌دوای ڕاپێچكردنه‌كه‌ 
17
نه‌وه‌كانی یه‌هۆیاكینی دیل:
شه‌ئه‌لتیێلی كوڕی،
18
هه‌روه‌ها مه‌لكیرام، په‌دایا، شه‌نئه‌چه‌ر، یه‌قه‌میا، هۆشاماع و نه‌ده‌ڤیا.
19
كوڕه‌كانی په‌دایا:
زروبابل و شیمعی.
كوڕه‌كانی زروبابل:
مه‌شولام و حه‌نه‌نیا و
شه‌لۆمیتی خوشكیان.
20
هه‌روه‌ها زروبابل پێنج كوڕی دیكه‌ی هه‌بوو:
حه‌شوڤا، ئۆهه‌ل، به‌ره‌خیا، حه‌سه‌دیا و یوشه‌ڤ‌حه‌سه‌د.
21
ناوه‌كانی حه‌نه‌نیا:
په‌له‌تیا و یه‌شه‌عیا، هه‌روه‌ها كوڕانی ڕفایا، كوڕانی ئه‌رنان، كوڕانی عۆبه‌دیا و كوڕانی شه‌خه‌نه‌یا.
22
كوڕه‌كانی شه‌خه‌نه‌یا شه‌ش بوون:
شه‌مه‌عیای كوڕی و نه‌وه‌كانی شمه‌عیاش:
حه‌توش، یه‌گال، بارییه‌ح، نه‌عه‌ریا و شافات.
23
كوڕه‌كانی نه‌عه‌ریا:
ئه‌لیۆعێنه‌ی، حیزقیا و عه‌زریقام، سێ بوون.
24
كوڕه‌كانی ئه‌لیۆعێنه‌ی:
هۆده‌یڤاهو، ئه‌لیاشیڤ، په‌لایا، عه‌قوڤ، یۆحانان، ده‌لایا و عه‌نانی، حه‌وت بوون.