عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
دابەشکردنی کاهینەکان بەسەر لقەکاندا 
1
ئەمانەش بەشەکانی نەوەی هارون بوون:
کوڕەکانی هارون، ناداب و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتامار بوون.
2
ناداب و ئەبیهو پێش باوکیان مردن و کوڕیان نەبوو، لەبەر ئەوە ئەلعازار و ئیتامار بوون بە کاهین.
3
بە یارمەتی سادۆق لە نەوەی ئەلعازار و ئەحیمەلەخ لە نەوەی ئیتامار، داود نەوەی هارونی بەپێی خشتەی خزمەتکردنەکانیان دابەش کرد.
4
جا بینییان نەوەی ئەلعازار ژمارەی ڕابەرەکانیان زیاترە لە نەوەی ئیتامار، لەبەر ئەوە نەوەی ئەلعازاریان دابەش کرد بە شازدە گەورەی بنەماڵە و نەوەی ئیتاماریش بە هەشت گەورەی بنەماڵە.
5
لەبەر ئەوەی لە هەردوو نەوەی ئەلعازار و ئیتاماریش کاربەدەستانی پیرۆزگا و کاربەدەستانی خودا هەبوون، بێ لایەن تیروپشکیان بۆ کرا و دابەشیان کردن.
6
شەمەعیای کوڕی نەتەنێل لە نەوەی لێڤییەکان کە سەرقەڵەم بوو، بە ئامادەبوونی پاشا و کاربەدەستەکان، سادۆقی کاهین، ئەحیمەلەخی کوڕی ئەبیاتار و گەورەی بنەماڵەکانی کاهین و لێڤییەکان، ناوەکانی ئەوانی بەم چەشنە نووسی: یەک بنەماڵە سەر بە ئیتامار لەدوای یەک سەر بە ئەلعازار.
7
یەکەم تیروپشک بۆ یەهۆیاریڤ دەرچوو و
دووەم بۆ یەدایا و
8
سێیەم بۆ حاریم و
چوارەم بۆ سەعۆریم و
9
پێنجەم بۆ مەلکیا و
شەشەم بۆ میامین و
10
حەوتەم بۆ هەقۆچ و
هەشتەم بۆ ئەبیا و
11
نۆیەم بۆ یێشوع و
دەیەم بۆ شەخەنەیا و
12
یازدەیەم بۆ ئەلیاشیڤ و
دوازدەیەم بۆ یاقیم و
13
سێزدەیەم بۆ حوپا و
چواردەیەم بۆ یەشەڤەئاڤ و
14
پازدەیەم بۆ بیلگا و
شازدەیەم بۆ ئیمێر و
15
حەڤدەیەم بۆ حێزیر و
هەژدەیەم بۆ هەپیچێچ و
16
نۆزدەیەم بۆ پەتەحیا و
بیستەم بۆ یەحەزقیێل و
17
بیست و یەکەم بۆ یاکین و
بیست و دووەم بۆ گاموول و
18
بیست و سێیەم بۆ دەلایا و
بیست و چوارەمیش بۆ مەعەزیاهو دەرچوو.
19
کە هاتنە ناو پەرستگای یەزدان بەپێی ئەم خشتەیە خزمەتیان دەکرد بەگوێرەی ئەو ڕێسایانەی کە هارونی باپیرە گەورەیان بۆی دیاری کردن، بەپێی ئەوەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل فەرمانی پێی کردبوو.
پاشماوەی لێڤییەکان 
20
سەبارەت بەو نەوانەی لێڤی کە ماونەتەوە:
لە نەوەی عەمرام: شوڤائێل؛
لە نەوەی شوڤائێل: یەحدەیاهو.
21
لە نەوەی ڕەحەڤیا: ییشیا کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو.
22
لە یەسهارییەکان: شەلۆمۆت؛
لە نەوەی شەلۆمۆت: یەحەت.
23
لە نەوەی حەبرۆن:
یەرییاهوی کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو و ئەمەریا دووەم و یەحەزیێل سێیەم و یەقەمەعام چوارەم.
24
لە نەوەی عوزیێل: میخا و
لە نەوەی میخا: شامیر و
25
ییشیای برای میخا؛ و
لە نەوەی ییشیا: زەکەریا.
26
کوڕەکانی مەراری: مەحلی و موشی.
کوڕەکەی یەعزیا: بەنۆ.
27
لە نەوەی مەراری:
لە یەعزیا: بەنۆ، شۆهەم، زەکور و عیڤری.
28
لە مەحلی: ئەلعازار و ئەلعازاریش کوڕی نەبوو.
29
لە قیش: یەرەحمێلی کوڕی قیش،
30
هەروەها نەوەی موشی: مەحلی، عێدەر و یەریمۆت.
ئەمانە نەوەی لێڤی بوون بەپێی بنەماڵەکانیان.
31
هەروەها ئەمانیش وەک براکانیان لە نەوەی هارون تیروپشکیان کرد، لەبەردەم داودی پاشا و سادۆق و ئەحیمەلەخ و گەورەی بنەماڵەکانی کاهین و لێڤییەکان، جیاوازی نەکرا لەنێوان بنەماڵەکانی برا گەورە و بنەماڵەکانی برا بچووکەکاندا، هەردوو وەک یەک.