عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
دابه‌شكردنی كاهینه‌كان به‌سه‌ر لقه‌كاندا 
1
ئه‌مانه‌ش به‌شه‌كانی نه‌وه‌ی هارون بوون:
كوڕه‌كانی هارون، ناداب و ئه‌بیهو و ئه‌لعازار و ئیتامار بوون.
2
ناداب و ئه‌بیهو پێش باوكیان مردن و كوڕیان نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌لعازار و ئیتامار بوون به‌ كاهین.
3
به‌ یارمه‌تی سادۆق له‌ نه‌وه‌ی ئه‌لعازار و ئه‌حیمه‌له‌خ له‌ نه‌وه‌ی ئیتامار، داود نه‌وه‌ی هارونی به‌پێی خشته‌ی خزمه‌تكردنه‌كانیان دابه‌ش كرد.
4
جا بینییان نه‌وه‌ی ئه‌لعازار ژماره‌ی ڕابه‌ره‌كانیان زیاتره‌ له‌ نه‌وه‌ی ئیتامار، له‌به‌ر ئه‌وه‌ نه‌وه‌ی ئه‌لعازاریان دابه‌ش كرد به‌ شازده‌ گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ و نه‌وه‌ی ئیتاماریش هه‌شت بنه‌ماڵه‌.
5
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ردوو نه‌وه‌ی ئه‌لعازار و ئیتاماریش كاربه‌ده‌ستانی پیرۆزگا و كاربه‌ده‌ستانی خودا هه‌بوون، بێ لایه‌ن تیروپشكیان بۆ كرا و دابه‌شیان كردن.
6
شه‌مه‌عیای كوڕی نه‌ته‌نێل له‌ نه‌وه‌ی لێڤییه‌كان كه‌ سه‌رقه‌ڵه‌م بوو، به‌ ئاماده‌بوونی پاشا و كاربه‌ده‌سته‌كان، سادۆقی كاهین، ئه‌حیمه‌له‌خی كوڕی ئه‌بیاتار و گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كانی كاهین و لێڤییه‌كان، ناوه‌كانی ئه‌وانی به‌م چه‌شنه‌ نووسی: یه‌ك بنه‌ماڵه‌ سه‌ر به‌ ئیتامار له‌دوای یه‌ك سه‌ر به‌ ئه‌لعازار.
7
یه‌كه‌م تیروپشك بۆ یه‌هۆیاریڤ ده‌رچوو و
دووه‌م بۆ یه‌دایا و
8
سێیه‌م بۆ حاریم و
چواره‌م بۆ سه‌عۆریم و
9
پێنجه‌م بۆ مه‌لكیا و
شه‌شه‌م بۆ میامین و
10
حه‌وته‌م بۆ هه‌قۆچ و
هه‌شته‌م بۆ ئه‌بیا و
11
نۆیه‌م بۆ یێشوع و
ده‌یه‌م بۆ شه‌خه‌نه‌یا و
12
یازده‌یه‌م بۆ ئه‌لیاشیڤ و
دوازده‌یه‌م بۆ یاقیم و
13
سێزده‌یه‌م بۆ حوپا و
چوارده‌یه‌م بۆ یه‌شه‌ڤه‌ئاڤ و
14
پازده‌یه‌م بۆ بیلگا و
شازده‌یه‌م بۆ ئیمێر و
15
حه‌ڤده‌یه‌م بۆ حێزیر و
هه‌ژده‌یه‌م بۆ هه‌پیچێچ و
16
نۆزده‌یه‌م بۆ په‌ته‌حیا و
بیسته‌م بۆ یه‌حه‌زقیێل و
17
بیست و یه‌كه‌م بۆ یاكین و
بیست و دووه‌م بۆ گاموول و
18
بیست و سێیه‌م بۆ ده‌لایا و
بیست و چواره‌میش بۆ مه‌عه‌زیاهو ده‌رچوو.
19
كه‌ هاتنه‌ ناو په‌رستگای یه‌زدان به‌پێی ئه‌م خشته‌یه‌ خزمه‌تیان ده‌كرد به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێسایانه‌ی كه‌ هارونی باپیره‌ گه‌وره‌یان بۆی دیاری كردن، به‌پێی ئه‌وه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل فه‌رمانی پێی كردبوو.
پاشماوه‌ی لێڤییه‌كان 
20
سه‌باره‌ت به‌و نه‌وانه‌ی لێڤی كه‌ ماونه‌ته‌وه‌:
له‌ نه‌وه‌ی عه‌مرام: شوڤائێل؛
له‌ نه‌وه‌ی شوڤائێل: یه‌حده‌یاهو.
21
له‌ نه‌وه‌ی ڕه‌حه‌ڤیا:
ییشیا كوڕه‌ گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ بوو.
22
له‌ یه‌سهارییه‌كان: شه‌لۆمۆت؛
له‌ نه‌وه‌ی شه‌لۆمۆت: یه‌حه‌ت.
23
له‌ نه‌وه‌ی حه‌برۆن: یه‌رییاهوی كوڕه‌ گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ بوو و ئه‌مه‌ریا دووه‌م و یه‌حه‌زیێل سێیه‌م و یه‌قه‌مه‌عام چواره‌م.
24
له‌ نه‌وه‌ی عوزیێل: میخا و
له‌ نه‌وه‌ی میخا: شامیر و
25
ییشیای برای میخا؛ و
له‌ نه‌وه‌ی ییشیا: زه‌كه‌ریا.
26
كوڕه‌كانی مه‌راری: مه‌حلی و موشی.
كوڕه‌كه‌ی یه‌عزیا: به‌نۆ.
27
له‌ نه‌وه‌ی مه‌راری:
له‌ یه‌عزیا: به‌نۆ، شۆهه‌م، زه‌كور و عیڤری.
28
له‌ مه‌حلی: ئه‌لعازار و ئه‌لعازاریش كوڕی نه‌بوو.
29
له‌ قیش:
یه‌ره‌حمێلی كوڕی قیش؛ و
30
نه‌وه‌ی موشی: مه‌حلی، عێده‌ر و یه‌ریمۆت.
ئه‌مانه‌ نه‌وه‌ی لێڤی بوون به‌پێی بنه‌ماڵه‌كانیان.
31
هه‌روه‌ها ئه‌مانیش وه‌ك براكانیان له‌ نه‌وه‌ی هارون تیروپشكیان كرد، له‌به‌رده‌م داودی پاشا و سادۆق و ئه‌حیمه‌له‌خ و گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كانی كاهین و لێڤییه‌كان، جیاوازی نه‌كرا له‌نێوان بنه‌ماڵه‌كانی برا گه‌وره‌ و بنه‌ماڵه‌كانی برا بچووكه‌كاندا، هه‌ردوو وه‌ك یه‌ك.