عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- لێڤییهكان
- 1
- پاش ئه‌وه‌ی داود پیر بوو و به ساڵا چوو، سلێمانی كوڕی كرد به پاشای ئیسرائیل.
- 2
- هه‌موو سه‌ركرده‌كانی ئیسرائیل و كاهین و لێڤییه‌كانی كۆكرده‌وه و
- 3
- ئه‌و لێڤییانه‌شی ته‌مه‌نیان سی ساڵ و به‌ره‌و سه‌ره‌وه بوو سه‌رژمێری كران و كۆی ژماره‌یان سی و هه‌شت هه‌زار پیاو بوو.
- 4
- داود گوتی: «بیست و چوار هه‌زار له‌مانه بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی كاری په‌رستگای یه‌زدان و شه‌ش هه‌زاریان كوێخا و دادوه‌ر و
- 5
- چوار هه‌زاریان ده‌رگاوان و چوار هه‌زاری دیكه‌شیان بۆ ستایشكردنی یه‌زدان به‌و ئامێره مۆسیقییانه‌ی كه بۆ ستایشكردن دروستم كردن.»
- 6
- ئینجا داود لێڤییه‌كانی كرده چه‌ند به‌شێك، به‌پێی كوڕه‌كانی لێڤی: گێرشۆن و قه‌هات و مه‌راری.
- گێرشۆنییهكان
- 7
- له گێرشۆنییهكان:
له‌عدان و شیمعی. - 8
- كوڕه‌كانی له‌عدان:
یه‌حیێلی كوڕه گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كه، ئینجا زێتام و یۆئێل، سێ كوڕ بوون. - 9
- كوڕه‌كانی شیمعی:
شه‌لۆمۆت، حه‌زیێل و هاران، سێ كوڕ بوون.
ئه‌مانه گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كانی له‌عدان بوون. - 10
- كوڕه‌كانی شیمعیش:
یه‌حه‌ت و زیزا و یه‌عوش و به‌ریعه.
ئه‌مانه چوار كوڕه‌كه‌ی شیمعی بوون. - 11
- یه‌حه‌ت كوڕه گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كه بوو و زیزا دووه‌م بوو، به‌ڵام یه‌عوش و به‌ریعه كوڕی زۆریان نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه وه‌ك یه‌ك بنه‌ماڵه هه‌ژمارد كران.
- قههاتییهكان
- 12
- كوڕه‌كانی قه‌هات:
عه‌مرام، یه‌سهار، حه‌برۆن و عوزیێل، چوار كه‌س بوون. - 13
- كوڕه‌كانی عه‌مرام:
هارون و مو‌سا.
هارون هه‌ڵبژێردرا، خۆی و نه‌وه‌كانی بۆ هه‌تاهه‌تایه، بۆ ته‌رخانكردنی شتی هه‌ره‌پیرۆز، بۆ كردنی قوربان له‌به‌رده‌م یه‌زدان و بۆ داوای به‌ره‌كه‌ت كردن به ناوی ئه‌وه‌وه بۆ هه‌تاهه‌تایه. - 14
- هه‌روه‌ها كوڕه‌كانی موسای پیاوی خودا وه‌ك به‌شێك له هۆزی لێڤی دانران.
- 15
- كوڕه‌كانی مو‌سا
گێرشۆم و ئه‌لیعه‌زه‌ر بوون. - 16
- نه‌وه‌كانی گێرشۆم:
شوڤائێل كوڕه گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كه بوو. - 17
- نه‌وه‌ی ئه‌لیعه‌زه‌ریش:
ئه‌لیعه‌زه‌ر ته‌نها یه‌ك كوڕی هه‌بوو ناوی ڕه‌حه‌ڤیا بوو،
به‌ڵام ڕه‌حه‌ڤیا كوڕی زۆر بوو. - 18
- كوڕه‌كانی یه‌سهار:
شه‌لۆمیت كوڕه گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كه بوو. - 19
- كوڕه‌كانی حه‌برۆن:
یه‌رییاهو كوڕه گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كه بوو، ئه‌مه‌ریا دووه‌م و یه‌حه‌زیێل سێیه‌م و یه‌قه‌مه‌عام چواره‌میان بوو. - 20
- كوڕه‌كانی عوزیێل:
میخا كوڕه گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كه بوو و ییشیا دووه‌میان بوو. - مهرارییهكان
- 21
- كوڕه‌كانی مه‌راری:
مه‌حلی و موشی.
كوڕه‌كانی مه‌حلی:
ئه‌لعازار و قیش. - 22
- ئه‌لعازار مرد و كوڕی نه‌بوو، ته‌نها كچی هه‌بوو، جا كوڕه‌كانی قیشی برای هێنایانن.
- 23
- كوڕه‌كانی موشی:
مه‌حلی، عێده‌ر و یه‌ریمۆت، سێ كوڕ بوون. - 24
- ئه‌مانه نه‌وه‌ی لێڤی بوون به‌گوێره‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان. گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كان كه به‌پێی ناوه‌كانیان تۆمار كران و یه‌ك به یه‌ك سه‌رژمێر كران، له گه‌نجی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه كه له په‌رستگای یه‌زدان خزمه‌تیان ده‌كرد،
- 25
- چونكه داود گوتبووی: «له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل گه‌له‌كه‌ی حه‌ساندووه‌ته‌وه و بۆ هه‌تاهه‌تایه یه‌زدان له ئۆرشه‌لیم نیشته‌جێ بووه،
- 26
- ئیتر پێویست ناكات لێڤییهكان چادره‌كه‌ی په‌رستن یان هیچ یه‌كێك له‌و قاپوقاچاغانه‌ی كه له خزمه‌تی چادره‌كه‌ی په‌رستن به‌كارده‌هێنرێت هه‌ڵبگرن و بگوازنه‌وه.»
- 27
- به‌پێی دوایین فه‌رمانی داود، لێڤییهكان له گه‌نجی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه سه‌رژمێری كران.
- 28
- لێڤییهكان به‌رده‌ستی نه‌وه‌ی هارونیان ده‌كرد له خزمه‌تكردنی په‌رستگای یه‌زدان: به‌رپرس بوون بۆ حه‌وشه و ژووره لاته‌نیشته‌كان، بۆ پاككردنه‌وه‌ی شته پیرۆزه‌كان، بۆ خزمه‌تكردنی دیكه‌ش له ماڵی خودا؛
- 29
- به‌رپرسیاریێتیشیان هه‌بوو بۆ نانی ته‌رخانكراو و باشترین ئارد بۆ پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه و ناسكه نانی[a] فه‌تیره‌ی و خۆراكی سه‌ر ساج و تێكه‌ڵكردنی هه‌رچی كه تێكه‌ڵ ده‌كرێت و بۆ هه‌موو ئه‌ندازه و پێوانهكردنێك؛
- 30
- هه‌روه‌ها بۆ ڕاوه‌ستان هه‌موو به‌یانییه‌ك بۆ سوپاسكردن و ستایشكردنی یه‌زدان ئێوارانیش به هه‌مان شێوه؛
- 31
- هه‌روه‌ها بۆ هه‌موو سهرخستنێكی قوربانی سووتاندن له شه‌ممه و سه‌ره‌مانگ و جه‌ژنه‌كان. پێویست بوو لێڤییهكان به‌و ژماره‌یه و به‌و چه‌شنه‌ی كه ڕێسایه له‌سه‌ریان، به به‌رده‌وامی له‌به‌رده‌م یه‌زدان خزمه‌ت بكه‌ن.
- 32
- ئیتر لێڤییهكان له چادری چاوپێكه‌وتن و شوێنی پیرۆز پارێزگاریان ده‌كرد، هه‌روه‌ها به‌رده‌ستی نه‌وه‌ی هارونیان ده‌كرد له خزمه‌تكردنی په‌رستگای یه‌زدان.
- a. 23:29 ناسكه نان: ناوه‌شكێنه.