عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
گۆرانیبێژه‌كان 
1
داود و سه‌ركرده‌كانی سوپا هه‌ندێك له‌ كوڕه‌كانی ئاساف و هێیمان و یه‌دوتونیان بۆ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ته‌رخان كرد، ئه‌م خزمه‌ته‌شیان به‌ قیساره‌ و ساز و سه‌نج ده‌كرد. لستی تۆماری پیاوه‌ ژه‌نیاره‌كان به‌گوێره‌ی خزمه‌ته‌كه‌یان به‌م جۆره‌ بوو:
2
له‌ كوڕه‌كانی ئاساف:
زه‌كور، یوسف، نه‌ته‌نیاهۆ و ئه‌سه‌رئێلا. كوڕه‌كانی ئاساف له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئاسافدا بوون كه‌ له‌به‌رده‌ستی پاشادا پێشبینی ده‌كرد.
3
له‌ یه‌دوتون، كوڕه‌كانی یه‌دوتون:
گه‌ده‌لیاهو، چه‌ری، یه‌شه‌عیا، شیمعی، حه‌شه‌ڤیا و مه‌تیسیا، شه‌ش كه‌س له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی یه‌دوتونی باوكیاندا بوون، كه‌ به‌ قیساره‌ پێشبینی ده‌كرد بۆ سوپاس و ستایشكردنی یه‌زدان.
4
له‌ هێیمان، كوڕه‌كانی هێیمان:
بوقیاهو، مه‌ته‌نیا، عوزیێل، شوڤائێل، یه‌ریمۆت، حه‌نه‌نیا، حه‌نانی، ئه‌لییاتا، گیده‌لتی، ڕۆمه‌متی عه‌زه‌ر، یۆشبه‌قاشا، مه‌لۆتی، هۆتیر و مه‌حه‌زیۆت.
5
هه‌موو ئه‌مانه‌ كوڕه‌كانی هێیمان بوون كه‌ پێشبینیكه‌ری پاشا بوو، خوداش به‌پێی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ فه‌رمووبووی، ئه‌و شانازییه‌ی به‌ هێیمان به‌خشی كه‌ چوارده‌ كوڕ و سێ كچی پێدا.
6
هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ژێر ده‌ستی باوكیاندا بوون بۆ گۆرانی گوتن بۆ په‌رستگای خودا به‌ سه‌نج و ساز و قیساره‌ش، بۆ خزمه‌تكردنی ماڵی خودا. ئاساف، یه‌دوتون و هێیمان له‌ژێر ده‌ستی پاشادا بوون.
7
ژماره‌ی ئه‌مان و خزمه‌كانیان، كه‌ فێری مۆسیقاژه‌ندن بوون و شاره‌زا بوون له‌ مۆسیقاژه‌ندن بۆ یه‌زدان، دوو سه‌د و هه‌شتا و هه‌شت كه‌س بوون.
8
جا تیروپشكیان كرد بۆ كار و ئه‌ركه‌كانیان، بچووك و گه‌وره‌ وه‌ك یه‌ك، هه‌روه‌ها قوتابی و مامۆستا وه‌ك یه‌ك.
9
تیروپشكی یه‌كه‌م كه‌ هی ئاساف بوو، بۆ یوسف ده‌رچوو، خۆی و كوڕه‌كانی و براكانی؛
دووه‌م بۆ گه‌ده‌لیاهو، خۆی و براكانی و كوڕه‌كانی كه‌ دوازده‌ بوون؛
10
سێیه‌م بۆ زه‌كور، كوڕه‌كانی و براكانی كه‌ دوازده‌ بوون؛
11
چواره‌م بۆ یه‌چری، كوڕه‌كانی و براكانی كه‌ دوازده‌ بوون؛
12
پێنجه‌م بۆ نه‌ته‌نیاهۆ، كوڕه‌كانی و براكانی كه‌ دوازده‌ بوون؛
13
شه‌شه‌م بۆ بوقیاهو، كوڕه‌كانی و براكانی كه‌ دوازده‌ بوون؛
14
حه‌وته‌م بۆ یه‌سه‌رێلا، كوڕه‌كانی و براكانی كه‌ دوازده‌ بوون؛
15
هه‌شته‌م بۆ یه‌شه‌عیا، كوڕه‌كانی و براكانی كه‌ دوازده‌ بوون؛
16
نۆیه‌م بۆ مه‌ته‌نیا، كوڕه‌كانی و براكانی كه‌ دوازده‌ بوون؛
17
ده‌یه‌م بۆ شیمعی، كوڕه‌كانی و براكانی كه‌ دوازده‌ بوون؛
18
یازده‌یه‌م بۆ عه‌زه‌رئێل، كوڕه‌كانی و براكانی كه‌ دوازده‌ بوون؛
19
دوازده‌یه‌م بۆ حه‌شه‌ڤیا، كوڕه‌كانی و براكانی كه‌ دوازده‌ بوون؛
20
سێزده‌یه‌م بۆ شوڤائێل، كوڕه‌كانی و براكانی كه‌ دوازده‌ بوون؛
21
چوارده‌یه‌م بۆ مه‌تیسیا، كوڕه‌كانی و براكانی كه‌ دوازده‌ بوون؛
22
پازده‌یه‌م بۆ یه‌ریمۆت، كوڕه‌كانی و براكانی كه‌ دوازده‌ بوون؛
23
شازده‌یه‌م بۆ حه‌نه‌نیا، كوڕه‌كانی و براكانی كه‌ دوازده‌ بوون؛
24
حه‌ڤده‌یه‌م بۆ یۆشبه‌قاشا، كوڕه‌كانی و براكانی كه‌ دوازده‌ بوون؛
25
هه‌ژده‌یه‌م بۆ حه‌نانی، كوڕه‌كانی و براكانی كه‌ دوازده‌ بوون؛
26
نۆزده‌یه‌م بۆ مه‌لۆتی، كوڕه‌كانی و براكانی كه‌ دوازده‌ بوون؛
27
بیسته‌م بۆ ئه‌لییاتا، كوڕه‌كانی و براكانی كه‌ دوازده‌ بوون؛
28
بیست و یه‌كه‌م بۆ هۆتیر، كوڕه‌كانی و براكانی كه‌ دوازده‌ بوون؛
29
بیست و دووه‌م بۆ گیده‌لتی، كوڕه‌كانی و براكانی كه‌ دوازده‌ بوون؛
30
بیست و سێیه‌م بۆ مه‌حه‌زیۆت، كوڕه‌كانی و براكانی كه‌ دوازده‌ بوون؛
31
بیست و چواره‌میش بۆ ڕۆمه‌متی عه‌زه‌ر، كوڕه‌كانی و براكانی كه‌ دوازده‌ بوون.