عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
به‌پاشابوونی داود له‌ ئیسرائیل 
1
هه‌موو ئیسرائیل هاتنه‌ حه‌برۆن بۆ لای داود، گوتیان: «ئه‌وه‌تا ئێمه‌ له‌ گۆشت و خوێنی تۆین.
2
له‌ ڕابردوودا و ته‌نانه‌ت كاتێك كه‌ شاولیش پاشامان بوو، تۆ هه‌ر ڕابه‌رایه‌تی سوپای ئیسرائیلت ده‌كرد، یه‌زدانی خوداشت پێی فه‌رموویت: ”تۆ شوانایه‌تی ئیسرائیلی گه‌له‌كه‌م ده‌كه‌یت و ده‌بیته‌ فه‌رمانڕه‌وایان.“»
3
هه‌روه‌ها هه‌موو پیرانی ئیسرائیل هاتنه‌ حه‌برۆن بۆ لای پاشا، داودیش له‌به‌رده‌م یه‌زدان له‌ حه‌برۆن په‌یمانی له‌گه‌ڵدا به‌ستن، ئه‌وانیش به‌پێی فه‌رمایشتی یه‌زدان كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ساموئێله‌وه‌ فه‌رمووبووی، داودیان به‌ پاشای ئیسرائیل ده‌ستنیشان كرد.
داود ئۆرشه‌لیم داگیر ده‌كات 
4
داود و هه‌موو ئیسرائیل چوونه‌ ئۆرشه‌لیم، یه‌بوسه‌[a] و یه‌بوسییه‌كانی دانیشتووانی خاكه‌كه‌ش
5
به‌ داودیان گوت: «تۆ ناتوانێت بێیت بۆ ئێره‌.» به‌ڵام داود ده‌ستی به‌سه‌ر قه‌ڵای سییۆندا گرت كه‌ ئێستا به‌ شاری داود ناسراوه‌.
6
داود پێشتر گوتبووی: «ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جار له‌ یه‌بوسییه‌كان بدات ده‌بێته‌ فه‌رمانده‌ی گشتی سوپا.» یۆئابی كوڕی چه‌رویا یه‌كه‌م جار سه‌ركه‌وت و بووه‌ سه‌ركرده‌.
7
پاشان داود له‌ قه‌ڵاكه‌ نیشته‌جێ بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ناویان نا شاری داود.
8
شاره‌كه‌ی به‌ چوارده‌وریدا فراوان كرد، له‌ ته‌لانه‌كانه‌وه‌[b] هه‌تا شووراكه‌ی چوارده‌وری. یۆئابیش پاشماوه‌ی شاره‌كه‌ی نۆژه‌ن كرده‌وه‌.
9
هه‌روه‌ها داود هه‌تا ده‌هات مه‌زنتر ده‌بوو، یه‌زدانی سوپاسالاریش له‌گه‌ڵی بوو.
پاڵه‌وانه‌كانی داود 
10
ئه‌مانه‌ش سه‌ركرده‌ پاڵه‌وانه‌كانی داود بوون، ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئیسرائیل پشتگیری به‌هێزیان له‌ پاشایه‌تییه‌كه‌ی ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو خاكه‌كه‌ بخه‌نه‌ ژێر ڕكێفی داود، هه‌روه‌ك چۆن یه‌زدان به‌ڵێنی پێدابوو.
11
ئه‌مه‌ش لستی پاڵه‌وانه‌كانی داوده‌:
یاشۆڤه‌عامی كوڕی حه‌كمۆنی یه‌كێك بوو له‌ سێ پاڵه‌وانه‌كه‌ی نێو هێزی تایبه‌ت. ئه‌و بوو به‌ ڕمه‌كه‌ی له‌ شه‌ڕێكدا سێ سه‌د كه‌سی كوشت.
12
پاش ئه‌ویش، ئه‌لعازاری كوڕی دۆدایی ئه‌حۆحی هه‌بوو، كه‌ یه‌كێك بوو له‌ سێ پاڵه‌وانه‌كه‌.
13
ئه‌و له‌ په‌س ده‌ممیم له‌گه‌ڵ داود بوو، كاتێك فه‌له‌ستییه‌كان له‌وێ بۆ جه‌نگ كۆببوونه‌وه‌. له‌ كێڵگه‌یه‌كی پڕ له‌ جۆ له‌شكره‌كه‌ له‌به‌رده‌م فه‌له‌ستییه‌كاندا هه‌ڵات،
14
به‌ڵام ئه‌وان له‌ناوه‌ڕاستی كێڵگه‌كه‌دا ڕاوه‌ستان. به‌رگرییان كرد و له‌ فه‌له‌ستییه‌كانیان دا، یه‌زدانیش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی پێ به‌خشین.
15
سێ پاڵه‌وانی هه‌ڵبژارده‌ له‌ ڕیزی سی پاڵه‌وانه‌كه‌ی هێزی تایبه‌ت بۆ لای داود دابه‌زین، بۆ سه‌ر گابه‌رده‌كه‌ له‌ ئه‌شكه‌وتی عه‌دولام، له‌شكری فه‌له‌ستییه‌كانیش له‌ دۆڵی ڕفایم دامه‌زرابوون.
16
له‌و كاته‌دا داود له‌ قه‌ڵاكه‌ بوو، سه‌ربازگه‌ی فه‌له‌ستییه‌كانیش له‌ بێت‌له‌حم بوو.
17
داود ئاهی هه‌ڵكێشا و گوتی: «كێ له‌ بیره‌كه‌ی بێت‌له‌حم، ئه‌وه‌ی له‌لای ده‌روازه‌كه‌یه‌ ئاوم بۆ ده‌هێنێت؟»
18
ئیتر ئه‌و سێیه‌ هێڵی ئۆردوگای فه‌له‌ستییه‌كانیان به‌زاند و له‌ بیره‌كه‌ی بێت‌له‌حمه‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌لای ده‌روازه‌كه‌یه‌ ئاویان هه‌ڵكێشا و هه‌ڵیانگرت، هێنایان بۆ داود، ئه‌ویش نه‌یویست بیخواته‌وه‌، به‌ڵكو وه‌ك پێشكه‌شكراوێك بۆ یه‌زدان ڕشتی.
19
گوتی: «ئه‌ی خودایه‌، له‌ من به‌دوور بێت، ئه‌مه‌ بكه‌م. ئایا خوێنی ئه‌م پیاوانه‌ بخۆمه‌وه‌ كه‌ ژیانی خۆیان خسته‌ مه‌ترسییه‌وه‌؟» له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ گیان له‌سه‌ر ده‌ستی هێنایان، داود نه‌یویست بیخواته‌وه‌.
ئه‌مانه‌ چه‌ند نموونه‌یه‌ك بوون له‌ ئازایه‌تییه‌كانی سێ پاڵه‌وانه‌كه‌.
20
ئه‌بیشه‌ی برای یۆئاب ڕابه‌ری سێ پاڵه‌وانه‌كه‌ی هێزی تایبه‌ت بوو. ئه‌و به‌ ڕمه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سێ سه‌د كه‌س جه‌نگا و كوشتنی، وه‌ك سێ پاڵه‌وانه‌كه‌ ناوبانگی هه‌بوو.
21
ئه‌و دوو ئه‌وه‌نده‌ زیاتر له‌ سێ پاڵه‌وانه‌كه‌ ڕێزی لێ ده‌گیرا و بووه‌ فه‌رمانده‌یان، به‌ڵام ناوبانگی نه‌ده‌گه‌یشته‌ سێیه‌كه‌ی یه‌كه‌م.
22
به‌نایای كوڕی یه‌هۆیاداعی خه‌ڵكی قه‌ڤچه‌ئێل كوڕێكی به‌جه‌رگ بوو، زۆر قاره‌مانیێتی نواندبوو. هه‌ر ئه‌و له‌ دوو شێره‌ پیاوه‌كه‌ی مۆئابی دا، هه‌روه‌ها له‌ ڕۆژێكی به‌فردا دابه‌زییه‌ ناو چاڵێك و شێرێكی كوشت.
23
ئه‌ویش بوو كه‌ له‌ پیاوێكی میسری زه‌به‌لاحی دا، باڵای پێنج باڵ[c] بوو، پیاوه‌ میسرییه‌كه‌ ڕمێكی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو وه‌ك نۆردی جۆڵاكان بوو، به‌نایاش به‌ گۆچانێكه‌وه‌ بۆی دابه‌زی. ڕمه‌كه‌ی له‌ ده‌ستی میسرییه‌كه‌ ڕفاند و به‌ ڕمه‌كه‌ی خۆی كوشتی.
24
ئه‌مانه‌ چه‌ند نموونه‌یه‌ك بوون له‌ ئازایه‌تییه‌كانی به‌نایای كوڕی یه‌هۆیاداع، وه‌ك سێ پاڵه‌وانه‌كه‌ ناوبانگی په‌یدا كرد.
25
له‌ سی پاڵه‌وانه‌كه‌ زیاتر ڕێزی لێ ده‌گیرا، به‌ڵام ناوبانگی نه‌گه‌یشته‌ سێیه‌كه‌، ئیتر داود كردییه‌ به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی خۆی.
26
ئه‌مانه‌ش جه‌نگاوه‌ره‌ قاره‌مانه‌كان بوون:
عه‌ساهێلی برای یۆئاب،
ئه‌لحانانی كوڕی دۆدۆی بێت‌له‌حمی،
27
شه‌مۆتی هه‌راری،
حه‌له‌چی په‌لۆنی،
28
عیرای كوڕی عیقێشی ته‌قۆعی،
ئه‌ڤیعه‌زه‌ری عه‌ناتۆتی،
29
سیبه‌خه‌یی حوشاتی،
عیله‌یی ئه‌حۆحی،
30
مه‌هه‌ره‌یی نه‌تۆفاتی،
حێله‌دی كوڕی به‌عه‌نای نه‌تۆفاتی،
31
ئیته‌یی كوڕی ڕیڤه‌ی كه‌ خه‌ڵكی گیڤعای بنیامین بوو،
به‌نایای پیرعاتۆنی،
32
حوره‌یی خه‌ڵكی شیوه‌كانی گاعه‌ش،
ئه‌بیێلی عه‌رڤاتی،
33
عه‌زماڤه‌تی به‌حه‌رومی،
ئه‌لیه‌حبای شه‌عه‌لڤۆنی،
34
كوڕه‌كانی هاشێمی گیزۆنی،
یۆناتانی كوڕی شاگێی هاراری،
35
ئه‌حیامی كوڕی ساكاری هاراری،
ئه‌لیفه‌لی كوڕی ئوور،
36
حێفه‌ری مه‌خێراتی،
ئاحییای په‌لۆنی،
37
حه‌سرۆی كه‌رمه‌لی،
نه‌عره‌یی كوڕی ئه‌زبای،
38
یۆئێلی برای ناتان،
میڤحاری كوڕی هه‌گری،
39
چه‌له‌قی عه‌مۆنی،
نه‌حه‌ره‌یی بێرۆتی كه‌ هه‌ڵگری تفاقه‌كانی یۆئابی كوڕی چه‌رویا بوو،
40
عیرای یه‌تری،
گارێڤی یه‌تری،
41
ئوریای حیتی،
زاڤادی كوڕی ئه‌حلای،
42
عه‌دینای كوڕی شیزای ڕه‌ئوبێنی كه‌ سه‌رۆكی ڕه‌ئوبێنییه‌كان بوو و سی پیاوی له‌گه‌ڵدا بوو،
43
حانانی كوڕی مه‌عكا،
یۆشافاتی میسنی،
44
عوزییای عه‌شته‌راتی،
كوڕه‌كانی حۆتامی عه‌رۆعێری كه‌ شاماع و یه‌عیێل بوون،
45
یه‌دیعێلی كوڕی شیمری و
براكه‌شی به‌ ناوی یۆحای تیچی،
46
ئه‌لیێلی مه‌حه‌ڤی،
هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی ئه‌لناعه‌م كه‌ یه‌ریڤه‌ی و یۆشه‌ڤیا بوون،
هه‌روه‌ها یه‌تمای مۆئابی،
47
ئه‌لیێل، عوبێد و یه‌عسیێلی مه‌چۆڤایای.
  1. a. 11‏:4 یه‌بوس یه‌كێكه‌ له‌ ناوه‌كانی ئۆرشه‌لیم.
  2. b. 11‏:8 ته‌لان: به‌رازاییه‌كانیان له‌ شێوه‌ی پایه‌ ڕێكخستووه‌، بۆ پاڵپشتی كۆشكی پاشا سوودی لێ وه‌رگیراوه‌.
  3. c. 11‏:23 پێنج باڵ: نزیكه‌ی 2,3 مه‌تر.