عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
خۆكوشتنی شاول 
1
فه‌له‌ستییه‌كان له‌ دژی ئیسرائیل جه‌نگان و پیاوانی ئیسرائیل له‌به‌رده‌م فه‌له‌ستییه‌كان هه‌ڵاتن، ژماره‌یه‌كی زۆریان به‌ كوژراوی له‌ كێوی گلبۆع كه‌وتن.
2
فه‌له‌ستییه‌كان به‌ گوڕه‌وه‌ دوای شاول و كوڕه‌كانی كه‌وتن، یۆناتان و ئه‌بیناداب و مه‌لكی‌شوه‌عی كوڕه‌كانی شاولیان كوشت.
3
جه‌نگه‌كه‌ له‌سه‌ر شاول توندتر بوو، تیرهاوێژه‌كان دۆزییانه‌وه‌ و پێكایان.
4
شاول به‌ هه‌ڵگری تفاقه‌كانی گوت: «شمشێره‌كه‌ت ده‌ربێنه‌ و بمكوژه‌، نه‌وه‌ك ئه‌و خه‌ته‌نه‌ نه‌كراوانه‌ بێن و سووكایه‌تیم پێ بكه‌ن.»
به‌ڵام هه‌ڵگری تفاقه‌كانی ڕازی نه‌بوو، چونكه‌ زۆر ترسا. جا شاول شمشێره‌كه‌ی برد و خۆی به‌سه‌ریدا دا.
5
كاتێك هه‌ڵگری تفاقه‌كانی بینی شاول مردووه‌، ئه‌ویش خۆی به‌سه‌ر شمشێره‌كه‌یدا دا و مرد.
6
شاول و هه‌ر سێ كوڕه‌كه‌ی و هه‌موو ماڵه‌كه‌ی پێكه‌وه‌ مردن.
7
كاتێك هه‌موو ئه‌و ئیسرائیلییانه‌ی له‌ناو دۆڵه‌كه‌دا بوون، بینییان كه‌ سوپاكه‌ هه‌ڵاتوون و شاول و كوڕه‌كانی مردوون، شارۆچكه‌كانیان به‌جێهێشت و هه‌ڵاتن، فه‌له‌ستییه‌كانیش هاتن و تێیاندا نیشته‌جێ بوون.
8
بۆ ڕۆژی دوای ئه‌وه‌ كاتێك فه‌له‌ستییه‌كان بۆ تاڵانكردنی كوژراوه‌كان هاتن، شاول و كوڕه‌كانی ئه‌ویان دۆزییه‌وه‌ له‌ كێوی گلبۆع كه‌وتبوون.
9
ئینجا ڕووتیان كرده‌وه‌ و كه‌لله‌سه‌ر و زرێیه‌كه‌یان[a] برد، به‌ هه‌موو لایه‌كدا نێردراویان بۆ خاكی فه‌له‌ستییه‌كان نارد، تاوه‌كو مژده‌ بده‌نه‌ بته‌كانیان و گه‌له‌كه‌یان.
10
ئینجا زرێیه‌كه‌یان له‌ په‌رستگای خوداوه‌نده‌كانیاندا دانا و كه‌لله‌سه‌ریشیان له‌ناو په‌رستگای داگۆن هه‌ڵواسی.
11
كاتێك هه‌موو دانیشتووانی یاڤێش گلعاد ئه‌و شتانه‌یان بیسته‌وه‌ كه‌ فه‌له‌ستییه‌كان به‌ شاولیان كردبوو،
12
هه‌موو پیاوه‌ دلێره‌كانیان هه‌ستان و لاشه‌كه‌ی شاول و لاشه‌ی كوڕه‌كانی ئه‌ویان هه‌ڵگرت و هێنایاننه‌ یاڤێش. له‌ژێر دار به‌ڕووه‌كه‌ی یاڤێش ئێسكه‌كانیان ناشت، حه‌وت ڕۆژ به‌ڕۆژوو بوون.
13
شاول مرد به‌هۆی ناپاكییه‌كه‌ی كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر یه‌زدان كردی، كه‌ فه‌رمایشتی یه‌زدانی په‌یڕه‌و نه‌كرد، ته‌نانه‌ت پرسوڕای به‌ نێوانگر[b] كرد بۆ ڕێنمایی و
14
داوای ڕێنمایی له‌ یه‌زدان نه‌كرد، جا یه‌زدان كوشتی و پاشایه‌تییه‌كه‌شی دایه‌ ده‌ست داودی كوڕی یه‌سا.
  1. a. 10‏:9 زرێ: به‌ڕگێكی كانزاییه‌ كه‌ له‌ كاتی شه‌ڕ ده‌پۆشرێت.
  2. b. 10‏:13 نێوانگر: لێره‌دا به‌و واتایه‌ دێت، كه‌سێكه‌ كه‌ گوایه‌ هۆی په‌یوه‌ندی ڕێكخه‌ره‌ له‌نێوان خه‌ڵكی مردوو و زیندوودا. بڕوانه‌ \+xt لێڤییه‌كان 20‏:6‏\+xt*‏.