عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
ڕه‌چه‌ڵه‌كی هه‌موو ئیسرائیل تۆماركرا و له‌ په‌ڕتووكی پاشاكانی ئیسرائیل و یه‌هودا نووسراون. به‌هۆی ناپاكییانه‌وه‌ بۆ بابل ڕاپێچ كران.
دانیشتووانی ئۆرشه‌لیم 
2
ئه‌وانه‌ی كه‌ یه‌كه‌م جار گه‌ڕانه‌وه‌ و له‌ناو زه‌وی و زار و شارۆچكه‌كانی خۆیاندا نیشته‌جێ بوون، هه‌ندێك ئیسرائیلی و كاهین و لێڤی و كۆیله‌ی ته‌رخانكراو[a] بوون.
3
ئه‌وانه‌ی له‌ نه‌وه‌ی یه‌هودا، له‌ نه‌وه‌ی بنیامین، له‌ نه‌وه‌ی ئه‌فرایم و مه‌نه‌شه‌ له‌ ئۆرشه‌لیمدا نیشته‌جێ بوون، ئه‌مانه‌ بوون:
4
عوته‌یی كوڕی عه‌میهودی كوڕی عۆمری كوڕی ئیمریی كوڕی بانی له‌ نه‌وه‌ی پێرێزی كوڕی یه‌هودا بوو؛
5
له‌ شاله‌حییه‌كان:
عه‌سایای نۆبه‌ره‌ و كوڕه‌كانی؛
6
له‌ نه‌وه‌ی زه‌ره‌ح:
یه‌عوئێل؛
سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی له‌ نه‌وه‌ی یه‌هودا له‌ ئۆرشه‌لیم نیشته‌جێ بوون شه‌ش سه‌د و نه‌وه‌د كه‌س بوون.
7
له‌ نه‌وه‌ی بنیامین:
سه‌لوی كوڕی مه‌شولامی كوڕی هۆده‌یڤاهوی كوڕی هه‌سه‌نوئا؛
8
یه‌ڤنه‌یای كوڕی یه‌رۆحام؛ ئێله‌ی كوڕی عوزی كوڕی میخری و مه‌شولامی كوڕی شه‌فه‌تیای كوڕی ڕه‌عوئێلی كوڕی یه‌ڤنییا.
9
سه‌رجه‌م نه‌وه‌ی بنیامین كه‌ به‌پێی ڕه‌چه‌ڵه‌كیان تۆمار كرابوون، نۆ سه‌د و په‌نجا و شه‌ش كه‌س بوون. هه‌موو ئه‌م پیاوانه‌ی گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.
10
له‌ كاهینه‌كان:
یه‌دایا، یه‌هۆیاریڤ، یاكین،
11
عه‌زه‌ریای كوڕی حیلقیای كوڕی مه‌شولامی كوڕی سادۆقی كوڕی مه‌رایۆتی كوڕی ئه‌حیتوڤی لێپرسراوی ماڵی خودا بوو؛
12
عه‌دایای كوڕی یه‌رۆحامی كوڕی په‌شحوری كوڕی مه‌لكیا و مه‌عسه‌یی كوڕی عه‌دیێلی كوڕی یه‌حزێرای كوڕی مه‌شولامی كوڕی مه‌شیلێمیتی كوڕی ئیمێر.
13
سه‌رجه‌م كاهینه‌كان، كه‌ گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان بوون، هه‌زار و حه‌وت سه‌د و شه‌ست كه‌س بوون. به‌ توانا و به‌رپرسیار بوون بۆ ئه‌نجامدانی خزمه‌تی ماڵی خودا.
14
له‌ لێڤییه‌كان:
شه‌مه‌عیای كوڕی حه‌شوڤی كوڕی عه‌زریقامی كوڕی حه‌شه‌ڤیا له‌ نه‌وه‌ی مه‌راری؛
15
به‌قبه‌قه‌ر و حه‌ره‌ش و گالال و مه‌ته‌نیای كوڕی میكای كوڕی زكری كوڕی ئاساف؛
16
عۆبه‌دیای كوڕی شه‌مه‌عیای كوڕی گالالی كوڕی یه‌دوتون؛ هه‌روه‌ها به‌ره‌خیای كوڕی ئاسای كوڕی ئه‌لقانه‌، كه‌ له‌ گونده‌كانی نه‌تۆفاتییه‌كان نیشته‌جێ بوو.
17
ده‌رگاوانه‌كان:
شه‌لوم، عه‌قوڤ، ته‌لمۆن، ئه‌حیمه‌ن و براكانیان، شه‌لوم سه‌رۆكیان بوو.
18
هه‌تا ئه‌و كاته‌ش له‌لای ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌روازه‌ی پاشا، ئه‌وان ده‌رگاوانی ئۆردوگای نه‌وه‌ی لێڤی بوون.
19
شه‌لومی كوڕی قۆرێی كوڕی ئه‌بیاسافی كوڕی قۆره‌ح و براكانی، ئه‌وانه‌ی له‌ بنه‌ماڵه‌ی قۆره‌حییه‌كان بوون، ئه‌ركی خزمه‌ت و پاسه‌وانیێتی به‌رده‌رگاكانی په‌رستگاكه‌یان[b] له‌ ئه‌ستۆ بوو، هه‌روه‌ك چۆن باوباپیرانیشیان ئه‌ركی پاسه‌وانیێتی ده‌روازه‌ی ئۆردوگای یه‌زدانیان له‌ ئه‌ستۆ گرتبوو.
20
پێشتر فینه‌حاسی كوڕی ئه‌لعازار سه‌رۆكی ده‌رگاوانه‌كان بوو و یه‌زدانیش له‌گه‌ڵیدا بوو.
21
زه‌كه‌ریای كوڕی مه‌شه‌له‌میاش ده‌رگاوانی ده‌رگای «چادری چاوپێكه‌وتن» بوو.
22
هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ ده‌رگاوانی به‌رده‌رگاكان هه‌ڵبژێردران دوو سه‌د و دوازده‌ كه‌س بوون و به‌پێی ڕه‌چه‌ڵه‌كیان له‌ گونده‌كانیاندا تۆمار كران، باوباپیرانیان له‌لایه‌ن داود و ساموئێلی پێشبینیكه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسیاریێتییه‌ دانرابوون.
23
خۆیان و نه‌وه‌كانیان ئه‌ركی پاسه‌وانیێتی ده‌رگاكانی ماڵی یه‌زدانیان له‌ ئه‌ستۆ بوو، ئه‌و ماڵه‌ی كه‌ پێ ده‌گوترا «چادری چاوپێكه‌وتن».
24
ده‌رگاوانه‌كان له‌ هه‌ر چوار لادا بوون، ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا و باكوور و باشوور.
25
ده‌بووایه‌ برا لێڤییه‌كانیشیان به‌ نۆره‌ له‌ گونده‌كانیانه‌وه‌ بێن و له‌ جێی ئه‌وان بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ پاسه‌وان بن.
26
به‌ڵام هه‌ر چوار سه‌رۆكی ده‌رگاوانه‌كان، كه‌ لێڤی بوون، به‌رپرسی ژوور و گه‌نجینه‌كانی ماڵی خودا بوون.
27
له‌ چوارده‌وری ماڵی خودا شه‌ویان به‌سه‌رده‌برد، چونكه‌ پاسه‌وانیێتییان له‌سه‌ر بوو، هه‌روه‌ها هه‌موو به‌یانییه‌ك لێپرسراوی كردنه‌وه‌ی بوون.
28
هه‌ندێكیشیان لێپرسراوی قاپوقاچاغه‌كانی خزمه‌تكردن[c] بوون، چونكه‌ به‌ ژماره‌ ده‌یانهێنانه‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌ ژماره‌ش ده‌یانبردنه‌وه‌ ژووره‌وه‌.
29
هه‌ندێكی دیكه‌شیان ئه‌مینداری قاپوقاچاغه‌كان و هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی پیرۆزگا و باشترین ئارد و شه‌راب و زه‌یتی زه‌یتوون و بخوور و بۆنوبه‌رام بوون.
30
هه‌ندێك له‌ نه‌وه‌ی كاهینه‌كانیش بۆنوبه‌رامه‌كانیان ده‌گرته‌وه‌.
31
مه‌تیسیا یه‌كێك بوو له‌ لێڤییه‌كان، ئه‌و نۆبه‌ره‌ی شه‌لومی قۆره‌حی بوو، به‌رپرسیار بوو بۆ ئاماده‌كردنی نانی پێشكه‌شكراو.
32
هه‌ندێكیش له‌ نه‌وه‌ی قه‌هاتییه‌كان، له‌ برا لێڤییه‌كانیان، به‌رپرسیار بوون له‌ ئاماده‌كردنی نانی ته‌رخانكراو هه‌موو ڕۆژانێكی شه‌ممه‌.
33
مۆسیقاژه‌نه‌كان كه‌ گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ی لێڤییه‌كان بوون له‌ ژووره‌كانی په‌رستگا جێگیر بوون و له‌ كاری دیكه‌ به‌خشرابوون، چونكه‌ ئه‌وان به‌رده‌وام به‌ ڕۆژ و به‌ شه‌و سه‌رقاڵی كاره‌كه‌یان بوون.
34
ئه‌مانه‌ گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ لێڤییه‌كان بوون، به‌پێی ڕه‌چه‌ڵه‌كیان كه‌ له‌ تۆماره‌كاندا هاتووه‌ سه‌ركرده‌ بوون و له‌ ئۆرشه‌لیم نیشته‌جێ بوون.
بنه‌چه‌ی شاول 
35
یه‌عیێلی باوكی گبعۆنیش له‌ گبعۆندا نیشته‌جێ بوو.
ژنه‌كه‌ی ناوی مه‌عكا بوو،
36
عه‌ڤدۆن كوڕه‌ نۆبه‌ره‌كه‌ی بوو، پاشان چوور، قیش، به‌عل، نێر، ناداب،
37
گه‌دۆر، ئه‌حیۆ، زه‌كه‌ریا و میقلۆت،
38
میقلۆتیش شیمه‌ئامی بوو. ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ خزمه‌كانیان، له‌ نزیكی یه‌كتر له‌ ئۆرشه‌لیم نیشته‌جێ بوون.
39
نێر قیشی بوو، قیش شاولی بوو، شاولیش ئه‌م كوڕانه‌ی بوو: یۆناتان، مه‌لكی‌شوه‌ع، ئه‌بیناداب و ئه‌شبه‌عل[d] .
40
یۆناتان مه‌ریڤ‌به‌علی بوو،
مه‌ریڤ‌به‌علیش[e] میخای بوو.
41
ئه‌مانه‌ كوڕه‌كانی میخا بوون:
پیتۆن، مه‌له‌خ، ته‌حرێیه‌ع و ئاحاز.
42
ئاحاز یادای بوو، یاداش ئه‌م كوڕانه‌ی بوو: عاله‌مه‌ت، عه‌زماڤه‌ت و زیمری، زیمریش مۆچای بوو.
43
مۆچا بینه‌عای بوو، بینه‌عا ڕافه‌ی بوو، ڕافه‌ ئه‌لیعاسای بوو، ئه‌لیعاسا ئاچێلی بوو.
44
ئاچێل شه‌ش كوڕی هه‌بوو، ئه‌مه‌ش ناوه‌كانیانه‌:
عه‌زریقام، بۆخه‌رو، ئیسماعیل، شه‌عه‌ریا، عۆبه‌دیا و حانان. ئه‌مانه‌ كوڕه‌كانی ئاچێل بوون.
  1. a. 9‏:2 نه‌ریتێك بووه‌ كۆیله‌ ده‌به‌خشرایه‌ په‌رستگا بۆ خزمه‌تكردن.
  2. b. 9‏:19 له‌ زمانی عیبری به‌ وشه‌ی \+tl ئۆهه‌ل\+tl* واته‌ (چادره‌كه‌) هاتووه‌، كه‌ مه‌به‌ستی له‌ په‌رستگاكه‌یه‌، لێره‌ و له‌ ئایه‌ته‌كانی 21‏،23.
  3. c. 9‏:28 خزمه‌تكردن: واته‌ خزمه‌ت له‌ په‌رستگادا.
  4. d. 9‏:39 ئه‌شبه‌عل: هه‌روه‌ها به‌ ناوی ئیشبۆشه‌ت ناسراوه‌.
  5. e. 9‏:40 مه‌ریڤ‌به‌عل: هه‌روه‌ها به‌ ناوی مه‌فیبۆشه‌ت ناسراوه‌.