عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
زۆر جار گوێمان له‌وه ده‌بێت كه ئینجێلێك هه‌یه به ناوی (ئینجیلی به‌رنابا). ده‌گوترێ كه‌وا له‌و ئینجیله‌دا خودا به‌ڵێنی داوه كه پێغه‌مبه‌رێك له دوای عیسا دێت و ته‌واكه‌ری ڕێبازه‌كه‌ی ئه‌و ده‌بێت. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك قسه‌ی تێدایه كه‌وا پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی باوه‌ڕه به مه‌سیح.
كاتێك هه‌ر قسه‌یه‌ك له كه‌سێك ده‌بیستین پێویسته لێبكۆڵینه‌وه له‌وه بكه‌ین ئایا ده‌كرێ ئه‌و قسه‌یه ڕاست بێ یان نا؟ باشترین ڕێگا ئه‌وه‌یه كه گوێ له لایه‌نی به‌رامبه‌ر بگرین، بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه هه‌ڵبسه‌نگێن. یان هه‌ر هیچ نه‌بێ خۆمان سه‌رچاوه‌كه بخوێنینه‌وه و بزانین هه‌تا چه‌ند قسه‌كه جێی باوه‌ڕه. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ كه ڕه‌خنه له كه‌سێك ده‌گریت ده‌بێ بزانیت كه بۆچی ڕه‌خنه‌ی لێده‌گریت. ناكرێ هه‌ر له خۆمانه‌وه به كه‌سی به‌رامبه‌ر بڵێین من ڕاستم تۆ هه‌ڵه‌ی، پێویسته بزانیت ڕاستی خۆت له چیدایه و هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ریش له چیدایه، خۆ ده‌كرێ ئێمه هه‌ڵه بین و به‌رامبه‌ره‌كه‌مان ڕاست بێ.
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست، بۆ زیاتر ئاشنابوونی خوێنه‌ری كورد به لایه‌نی مێژوویی و زانستی و زۆر لایه‌نی دیكه‌ش سه‌باره‌ت به ئینجیلی به‌رنابا به باشمان زانی ئه‌م نامیلكه‌یه وه‌ربگێڕینه سه‌ر زمانی كوردی. خۆزگه ده‌رفه‌تێك هه‌بووایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نووسراوه‌ی كه پێی ده‌گوترێ (ئینجیلی به‌رنابا) وه‌ربگێڕینه سه‌ر زمانی كوردی وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یك بۆ لێكۆڵینه‌وه له هه‌وڵی شكستخواردووی ده‌ستكاریكردنی ئینجیل. هه‌روه‌ك له ساڵی 1907ز. (كانن لونسدال و لۆرا راج) بۆ خزمه‌تی زانست و لێكۆڵینه‌وه ئینجیلی به‌رنابای له ئیتالیه‌وه بۆ ئینگلیزی وه‌رگێڕا نه‌ك به هۆی ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێی هه‌بێت. بۆ ئه‌وه بوو كه ده‌ربكه‌وێت كتێبێكی ساخته‌یه كه‌وا له سه‌ده‌ی 14 نووسراوه. دواتریش له‌لایه‌ن (خه‌لیل سه‌عاده) وه‌رگێڕدرا بۆ زمانی عه‌ره‌بی، كه مه‌سیحییه‌كی لوبنانییه. نامه‌وێت له‌و پێشه‌كییه كورته‌دا زانیاری زۆر بخه‌مه ڕوو، به‌ڵكو هیوادارم له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م گفتوگۆیه زۆر لایه‌نی (ئینجیلی به‌رنابا)ت بۆ ڕوون بێته‌وه.
خوێنه‌ری ئازیز، به پشتوانی خوا له داهاتووی نزیكدا نامیلكه‌ی (گفتوگۆیه‌ك سه‌باره‌ت به ئینجیلی به‌رنابا) بڵاو ده‌كرێته‌وه.
به پشتیوانی یه‌زدان كتێبی پیرۆز به زمانی شیرینی كوردی له كتێبخانه‌كانی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه. بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و كتێبه ده‌توانی په‌یوه‌ندی به‌م شوێنانه‌ی خواره‌وه بكه‌یت:
هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی: هه‌ولێر - نزیک شەقامی حەدید و خەشەب
سلێمانی:
كتێبخانه‌ی ئه‌ندێشه: سلێمانی، شەقامی مەولەوێ، تەلاری سیروانی نوێ، نهۆمی ٣
كتێبخانه‌ی سلێمانی: به‌رده‌ركی سه‌را / سه‌رووی چایخانه‌ی شه‌عب
ده‌زگای ڕۆشنبری جه‌مال عیرفان: سه‌هۆڵه‌كه / به‌رامبه‌ر ماكسی مۆڵ / ته‌نیشت ئوتێل ئاشتی
ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس بۆ چاپ و بڵاوكراوه‌كان / كتێبفرۆشی غه‌لنووس: سلێمانی ته‌لاری هۆشیار قه‌حتان - بازاری كتێب - ته‌نیش شوێنی وه‌ستانی پاسه‌كانی توی مه‌لیك – ناوبازاڕ
کتێبخانەی وشە: سلێمانی- شەقامی مەولەوی- نزیک تەلاری سیروانی نوێ
كتێبخانه‌ی ناوندی ڕۆشنبیری ڕه‌هه‌ند/ سلێمانی، شەقامی مەولەوێ، تەلاری سیروانی نوێ، نهۆمی 4
كتێبخانه‌ی خانه‌ی بڵاوكردنه وه‌ی چاپه مه‌نی / شه‌قامی مه‌وله‌وی
كتێبخانه‌ی یادگار / شه‌قامی پیرمیرد
كتێبخانه‌ی بێخود سید سا‌دق/ شه‌قامی گشتی به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی شێخ تاهر.
چواڕقوڕنه:
كتێبخانه‌ی ڕه‌هه‌ند
ده‌ربه‌ندیخان:
كتێبخانه ی په‌ڕاوگه‌ی ڕه‌سه‌ن
لقی یه‌كه‌م/ شه‌قامی گشتی به‌رامبه‌ر چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی
لقی دووه‌م/ شه‌قامی 30مه‌تری به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی شوفێرانی ده‌ربه‌ندیخان
كه‌لار:
كتێبخانه‌ی خاك / ناوبازاڕ كۆڵانی قه‌رتاسییه‌كان (په‌ڕاوگه‌كان)
كۆیه :
كتێبخانه‌ی سۆفیا/ كۆڵانی دیانا به‌رمبه‌ری درگاری قیسه‌ری.
جه‌مچه‌ماڵ:
كتێبخانه‌ی په‌ڕاوگه‌ی چه‌رموو/جه‌مچه‌ماڵ به‌رمبه‌ر قه‌سابه‌كان
هه‌ڵه‌بجه‌ی:
كتێبخانه‌ی هه‌ژار موكریانی / هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید شه‌قامی گشتی
-------------------------------------------------------
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه به:
مۆبایل: 07507365575
ئیمه‌یڵ: info@kitebipiroz.com
فه‌یسبووك: https://www.facebook.com/BiblicaHewler/
ئایا ئينجيل
ده‌ستكاری كراوه؟
خودای گه‌وه‌ره كه‌وا به‌دیهێنه‌ری جیهان و هه‌موو ئه‌وانه‌شه كه‌وا تیایدایه، خودای سوپاسالار و له‌سه‌رووی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك، گومان له‌وه‌دا نییه كه‌وا ده‌توانێ پارێزگاری له وشه و په‌یامی خۆی بكات بۆ مرۆڤایه‌تی. په‌یامه‌كه‌ی كه‌وا له ته‌ورات و زه‌بوور و ئینجیل‌دا هاتووه و ده‌شتوانێت بیپارێزێت. هه‌رچه‌نده به درێژایی مێژوو كتێبی پیرۆز ڕووبه‌ڕووی زۆرێك له بۆهه‌ڵبه‌ستن و گومان بۆته‌وه، له سروش و ڕاستی و راستگۆییه‌كه‌ی.
به‌لًَگه مێژوویی و لۆجیكیه‌كان ته‌نانه‌ت ئاركیۆلۆجیاش، گه‌واهیده‌ده‌ن ده‌ستكاریكردنی كتێبی پیرۆز مه‌حاڵه. ئێمه‌ش به ئاراسته‌كردنی ئه‌م پرسیاره لۆجیكیانه‌ی خواره‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م ڕاستیه ده‌كه‌ینه‌وه:
• كه‌ی ده‌ستكاری كتێبی پیرۆز كرا؟
• له كوێ ده‌ستكاری كتێبی پیرۆز كرا؟
• كێ ده‌ستكاری كتێبی پیرۆز كرد؟
• چۆن ده‌ستكاری كتێبی پیرۆز كرا؟
1- كه‌ی ده‌ستكاری كرا؟
یه‌كه‌م - په‌یمانی نوێ:
هه‌ر له‌سه‌ده‌ی دووه‌می زاینییه‌وه 7 وه‌رگێڕدراو هه‌بوون: به‌هاتنی سه‌ده‌ی چواره‌م هه‌زاران نووسراو په‌یدابوون. به‌هاتنی سه‌ده‌ی شه‌شه‌می زاینیش زیاتر له 15 وه‌رگێڕدراو هه‌بوون، له‌وانه‌ش: سریانی، قبتی، ئه‌رمه‌نی، هه‌به‌شی و جۆرجیایی... هتد)
له سه‌رده‌می په‌یمانی نوێ‌دا ئه‌و نووسراوانه‌ی كه به پیتی گه‌وره و جوودا نووسرابوون تایبه‌ت بوون به كڵێسا و شوێنه‌كانی په‌رستن. له كاتێكدا ئه‌و نووسراوانه‌ی كه به پیتی بچووك و پێكه‌وه نووساو نووسرابوون تایبه‌ت بوون به ماڵه‌كان و بۆ به‌كارهێنانی تاكه كه‌سی و خێزانی به‌كارده‌هێنران.
ئه‌و پرسیاره لۆجیكیه‌ی كه لێره‌دا دێته ڕێمان ئه‌وه‌یه:
كه‌ی ئه‌م هه‌موو نووسراوانه به‌م هه‌موو زمان و شێوه‌زارانه‌وه ده‌ستكاریكران؟!
دووه‌م - په‌یمانی كۆن:
ده‌رباره‌ی په‌یمانی كۆن كۆنترین نووسراو به‌زمانی عیبری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی نۆیه‌مینی زاینی.
به‌ڵام له ساڵی 1947 دۆزینه‌وه‌یه‌كی مه‌زن له نووسینه‌كانی شیوی قه‌مراندا كرا: كه به (نووسراوه‌كانی ده‌ریای مردوو)ش ناو ده‌برێ. هه‌موو ئه‌و نووسراوانه به زمانی عیبری نووسراون. هه‌موو سیپاره‌ی ئیشایا و ژماره‌یه‌كی زۆری زه‌بووره‌كانی له‌خۆ گرتبوو، جگه له چه‌ند به‌شێك له هه‌موو سیپاره‌كانی په‌یمانی كۆن، ته‌نها سیپاره‌ی ئه‌ستێر نه‌بێت. گرنگی ئه‌م نووسراوانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له سه‌ده‌ی دووه‌می پێش زاینه‌وه هه‌بوونه. به‌وه‌ش ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه ده‌بێته كۆنترین نووسراو كه به زمانی عیبری هه‌مانبێ و مێژوه‌كه‌شی بۆ سه‌ده‌ی دووه‌می پێش زاین بگه‌ڕێته‌وه، له بری سه‌ده‌ی نۆیه‌می زاینی.
به پێچه‌وانه‌ی وه‌رگێڕدراوه یۆنانیه‌كه، له هه‌موو په‌یمانی كۆندا كه به (وه‌رگێڕدراوی حه‌فتایی) ناسراوه و مێژووی نووسینه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی سێیه‌می پێش زایین.
ئایا كه‌س ده‌توانێ بگات به‌م هه‌موو نووسراو و وه‌رگێڕدراوانه‌ی هه‌ردوو په‌یمانی كۆن و نوێ و ده‌ستكاری و گۆڕانیان تێدابكات؟
ئه‌مه به‌ره‌و پرسیاری دووه‌ممان ده‌بات:
2- كێ به ده‌ستكاری كردن هه‌ڵستا؟
مه‌حاڵه جووله‌كه‌كان به‌م كاره هه‌ڵستابن، چونكه ئه‌وان به په‌رۆش و زۆر ووردبین ناسراون، هه‌روه‌ها ڕه‌چاوكردنی زۆرێك له بنه‌ماكان له نووسین و له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی سیپاره پیرۆزه‌كان و پاراستنیان تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه پیته‌كانی هه‌موو نووسراوه‌كان و سیپاره‌كان ژمێردراون، له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنی پیتی ناوه‌ڕاست و وشه‌ی ناوه‌ڕاست و ڕسته‌ی ناوه‌ڕاست بۆ هه‌ر سیپاره‌یێك.
له‌لایه‌كی تره‌وه مه‌حاڵه مه‌سیحیه‌كانیش به‌م ده‌ستكاریكردنه هه‌ڵبستن:
- ده‌رباره‌ی په‌یمانی كۆن له ئاست جووله‌كه‌كاندا تووشی حه‌په‌سان ده‌بن،
- له نێوان یه‌كتریشدا تووشی حه‌په‌سان ده‌بن، چونكه ئه‌و ناكۆكییه مه‌زهه‌بیانه‌ی كه له پاش كۆمه‌ڵگه‌ی كه‌لسدۆنی له سه‌ده‌ی پێنجه‌مدا سه‌ریانهه‌ڵدا، ڕێگربوون له‌به‌رده‌م ڕێكه‌وتنیان له‌سه‌ر ده‌ستكاری كردنی كتێبی پیرۆز.
- جگه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی باپیران تا سه‌ده‌ی چواره‌می زاینی هه‌موو په‌یمانی نوێی له خۆگرتبوو، ته‌نیا ئایه‌تی (11) نه‌بێ.
ئاخۆ كه‌س توانیبێتی بگاته ئه‌م هه‌موو نووسراو و وه‌رگێڕدراوانه، هه‌روه‌ها هه‌موو نووسراو و گوته‌ی باپیران له نووسینه‌كاندا، ئینجا بگاته ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هه‌موو جووله‌كه و مه‌سیحیه‌كاندا به‌جیاوازی تیره‌كانیانه‌وه، تاكو گۆڕان بكات؟!
3- له كوێ ده‌ستكاری كتێب كرا؟
یه‌كه‌م --- په‌یمانی كۆن
ئه‌گه‌ر ڕێچكه‌ی ده‌ستكاری كردن و گۆڕین هه‌بوایه، ئه‌وا جووله‌كه‌كان ئه‌مانه‌شیان ده‌ستكاری ده‌كرد:
--- ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه به خراپی باسی خۆیان و پێغه‌مبه‌ره‌كانیان ده‌كات.
--- ئه‌و ماوه مێژووییانه‌ی كه ئاماژه به كۆیلایه‌تی و چه‌وساندنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن، وه‌ك ماوه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌یان له میسر. نكۆڵی و سه‌رپێچی به‌رده‌وامیان بۆ فه‌رمایشته‌كانی خودا، راپێچ بۆ وڵاتی میزۆپۆتامیا.
ئه‌و پێشبینی و ئاماژه و هێمایانه‌ی كه په‌یمانی كۆنیان پڕكردوه و باسی عیسای خوداوه‌ند ده‌كه‌ن، به تایبه‌تیش ئه‌وان ئه‌وه‌یان ڕه‌تكرده‌وه باوه‌ڕی پێ‌بێنن.
دووه‌م --- په‌یمانی نوێ:
-- مێژوو شایه‌دحاڵی ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌سێك به شوێن مه‌سیحی خوداوه‌ند ده‌كه‌وت و باوه‌ڕی به په‌یمانی نوێ ده‌هێنا، به‌شی چه‌وسانه‌وه و مردن ده‌بوو، له ماوه‌ی سێ سه‌ده‌ی سه‌ره‌تای مه‌سیحیه‌ت.
- جگه له‌وه‌ی كه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆیه‌مه‌وه دوو كلێسای ڕۆژهه‌ڵاتی و ڕۆژئاوایی هه‌بوون، بۆیه ئه‌وه ده‌بوو به‌ڕێگر له به‌رده‌م ڕێكه‌وتنیان، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر گۆڕینی یه‌ك وشه‌ش له كتێبی پیرۆز.
هه‌موو كتێب به سروش له خودا هاتووه‌و سوودبه‌خشه بۆ فێركردن و سه‌رزه‌نشت و ڕاسته‌ڕێكردن، هه‌روه‌ها بۆ ته‌مێكردن بۆ ڕاستودروستی.
دووه‌م نامه‌ی پۆڵس بۆ تیمۆساوس 3: 16
چونكه قه‌ت پێشبینی كتێب به خواستی مرۆڤ نه‌هاتووه، به‌ڵكو خه‌ڵكی خودا ده‌ریانبڕیوه كه به ڕوحی پیرۆز هاژووراون.
دووه‌م نامه‌ی په‌ترۆس 1: 21
ئه‌گه‌ر سه‌یری ئینجیل بكه‌ین ده‌بینین هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ڕێی روحی پیرۆزه‌وه ئینجیلیان نووسیوه‌ته‌وه به هه‌مان شێواز چیڕۆكه‌كه‌مان بۆ ده‌گێڕنه‌وه، عیسا له (گولگۆسا) خاچ دراو له رۆژی سێیه‌م هه‌ڵسایه‌وه.
عیسا هاته جیهان بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خاچ گوناهه‌كانمان هه‌ڵبگرێت و ببێته كه‌فاره‌تێكی یه‌كجاره‌كی گوناهه‌كانی هه‌موو مرۆڤایه‌تی.
عیسا هات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سزایه له‌سه‌ر مرۆڤ لا ببات كه له‌سه‌ره‌تای جیهانه‌وه به‌سه‌ریدا سه‌پێنرابوو ((مردن ده‌مریت)) هه‌روه‌ك له په‌رتووكی په‌یدابوون باسی لێوه ده‌كات كه‌وا به‌هۆی ئاده‌مه‌وه هه‌موو مرۆڤایه‌تی توشی گوناهه بوو و فڕێدرایه سه‌ر زه‌وی و له به‌هه‌شته‌وه وه‌ده‌ر نرا.
هه‌ر چه‌نده ئه‌وه گرنگ نییه كه‌وا عیسا یان كتێبی پیرۆز ده‌رباره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراو دوابێت، چونكه عیسا و كتێبی پیرۆز بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تین به نه‌ته‌وه‌ی كوردیشه‌وه.
نامه‌وێت له مه‌به‌ستی پرسیاره‌كه دوور بكه‌ومه‌وه، ده‌نا له زۆر شوێنی په‌یمانی كۆندا به روونی باسی له خه‌ڵك و خاكی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كردووه. بۆیه هه‌ر ته‌نها به كورتی ئه‌وه‌ی له په‌یمانی نوێ‌دا باس كراوه منیش باسی لێوه ده‌كه‌م:
كاتێک یه‌كه‌مین لاپه‌ڕه‌ی ئینجیلی پیرۆز هه‌ڵده‌ده‌یته‌وه ده‌بینین مۆغ له رۆژهه‌ڵاته‌وه هاتوونه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی عیسای لێیه و بیبینن له كاتێكدا عیسا منداڵێكی تازه له دایك بووه، هه‌روه‌ك روونیشه كه‌وا مۆغه‌كان زانا و ناودارانی كوردبوونه، كه‌واته به‌م جۆره یه‌كه‌مین نه‌ته‌وه كه‌وا باوه‌ڕی به عیسا هێنابێت كورد بووه. (بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕوانه ئینجیلی مه‌تا به‌شی 2)
هه‌روه‌ها له رۆژی په‌نجایه‌مین هه‌روه‌ك له كرداری نێردراوان باسی لێوه ده‌كات كاتێک روحی پیرۆز دابه‌زییه سه‌ر قوتابیانی عیسا به زمانی هه‌موو ئه‌وانه دوان كه‌وا ئه‌و كات له‌وێ ئاماده بوون، دیاره هه‌روه‌ك باسی لێوه ده‌كات خه‌ڵكی كوردیش له‌وێ ئاماده بوونه. (بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كرداری نێردراوان به‌شی 2 بخوێنه‌وه)