عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- بەسەرکردنەوەی بنەماڵەی یەهودا
- 1
- لە بەهاردا داوای باران لە یەزدان بکەن،
یەزدانە کە هەورەتریشقە دروستدەکات.
ئەو شەستە باران دەبارێنێت،
کێڵگەی سەوز دەداتە هەمووان. - 2
- بتەکان قسەی هەڵخەڵەتێنەر دەکەن،
فاڵگرەوەکان بە درۆ باسی بینین دەکەن،
خەونی درۆ دەگێڕنەوە،
بەبێ سوود دڵنەوایی دەکەن،
بۆیە گەل وەک مەڕ پەرتەوازە بوون،
سەرگەردان بوون لەبەر بێ شوانی. - 3
- «تووڕەییم لەسەر شوانەکان گڕی گرت،
ڕابەرەکان سزا دەدەم،
چونکە یەزدانی سوپاسالار مێگەلەکەی خۆی،
بنەماڵەی یەهودا بەسەردەکاتەوە،
دەیانکاتە ئەسپی شکۆی خۆی لەنێو جەنگ. - 4
- بەردی بناغە لە یەهوداوە دێت،
مێخی ڕەشماڵ لەوێوە دێت،
کەوانی جەنگ لەوێوە دێت،
هەموو سەرۆکێک لەوێوەیە. - 5
- پێکەوە وەک پاڵەوان دەبن،
ئەوانەی دوژمنەکانیان لەنێو قوڕی کۆڵانەکان دەشێلن،
دەجەنگن، چونکە یەزدان لەگەڵیانە،
ئەسپ سوارەکانی دوژمن شەرمەزار دەکەن. - 6
- «بنەماڵەی یەهودا بەهێز دەکەم،
بنەماڵەی یوسف ڕزگار دەکەم.
دەیانگەڕێنمەوە، چونکە بەزەییم پێیاندا هاتەوە،
وایان لێدێت وەک ئەوەی کە ڕەتم نەکردبنەوە،
چونکە من یەزدانی پەروەردگاری ئەوانم،
وەڵامیان دەدەمەوە. - 7
- ئەفرایم وەک پاڵەوانەکانیان لێدێت،
دڵیان خۆش دەبێت هەروەک بە شەراب،
منداڵەکانیان ئەمە دەبینن و دڵخۆش دەبن،
دڵیان بە یەزدان شاد دەبێت. - 8
- ئاماژەیان بۆ دەکەم،
پێکەوە کۆیان دەکەمەوە.
بە دڵنیاییەوە دەیانکڕمەوە،
هەروەکو پێشتر زۆر دەبن. - 9
- هەرچەندە لەنێو گەلاندا پەرتەوازەیان دەکەم،
بەڵام لە خاکە دوورەکانەوە یادم دەکەنەوە.
ئەوان لەگەڵ کوڕەکانیان لە ژیان دەمێننەوە و
دەگەڕێنەوە. - 10
- لە خاکی میسرەوە دەیانگەڕێنمەوە و
لە ئاشورەوە کۆیان دەکەمەوە.
دەیانهێنمە خاکی گلعاد و لوبنان،
جێیان نابێتەوە. - 11
- بەناو دەریای تەنگدا تێدەپەڕن،
شەپۆلەکانی دەریا کپ دەبن و
هەموو قووڵاییەکانی ڕووباری نیل وشک دەبن.
لووتبەرزی ئاشور تێکدەشکێنرێت و
داردەستی میسر نامێنێت. - 12
- بە یەزدان بەهێزیان دەکەم و
بە ناوی خۆیەوە دەیپەرستن و گوێڕایەڵی دەبن.»
ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.