عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- دەستەخوشکەکان
- 1
- دڵدارەکەت چووە کوێ،
ئەی جوانی نێو ئافرەتان؟
دڵدارەکەت ڕووی لەکوێ کرد،
هەتا لەگەڵت بەدوایدا بگەڕێین؟ - ئەویندار
- 2
- دڵدارەکەم دابەزییە ناو باخچەکەی،
بۆ ناو باخچەی بۆندار،
هەتا مێگەلی خۆی لەناو باخچەکاندا بلەوەڕێنێت و
سەوسەن کۆبکاتەوە. - 3
- من بۆ دڵدارەکەمم و دڵدارەکەم بۆ منە،
لەناو گوڵە سەوسەنەکان دەلەوەڕێت. - دڵدار
- 4
- یارەکەم تۆ وەک شانشینی تیرزە جوانی،
وەک ئۆرشەلیم شیرینی،
وەک لەشکرە ئاڵادارەکان شکۆداری. - 5
- چاوەکانت لەسەر من لابدە،
چونکە بەرگەی ناگرم.
قژت وەک ڕانە بزنە
کە لە کێوی گلعادەوە دێتە خوارەوە. - 6
- ددانەکانت وەک ڕانە مەڕن
کە لە شوشتن گەڕاونەتەوە،
هەموویان جووتن،
هیچیان بە تەنها نین. - 7
- گۆنات وەک لەتە هەنارە
لە پشت پەچەکەتەوە. - 8
- شەست شاژنن و
هەشتا کەنیزەن،
پاکیزەکانیش لە ژمارە نایەن، - 9
- بەڵام کۆترەکەم، بێگەردەکەم، بێ وێنەیە،
کچە تاقانەی دایکییەتی،
نازدارەکەی ئەوەی بوویەتی.
کچ بینییان خۆزگەیان پێ خواست
شاژنەکان و کەنیزەکان ستایشیان کرد. - دەستەخوشکەکان
- 10
- ئەوە کێیە سەری هەڵهێنا وەک بەرەبەیان،
جوانە وەک مانگ، بێگەردە وەک ڕۆژ،
وەک کەژاوەی ئەستێرەکان شکۆدارە؟ - ئەویندار
- 11
- بۆ ناو باخی دار گوێز دابەزیم
بۆ بینینی دەرکەوتنی گیای دۆڵ،
بۆ ئەوەی ببینم ئاخۆ دار مێو چەکەرەی کردووە،
هەناریش پشکوتووە؟ - 12
- پێش ئەوەی بزانم،
گیانم لەناو گالیسکەکانی پاشایەتی گەلەکەم داینام. - دەستەخوشکەکان
- 13
- ئەی شولەمیتی[a] ، بگەڕێوە، بگەڕێوە!
بگەڕێوە، بگەڕێوە، بۆ ئەوەی تەماشات بکەین!
بۆچی تەماشای شولەمیت دەکەن
وەک سەمای مەحەنەیم[b] ؟
- a. 6:13 ناوی ناوچەیە.
- b. 6:13 مەحەنەیم: ناوی شارێک بوو لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون. بڕوانە پەیدابوون 32:2.