عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- بە درێژایی شەو لەسەر نوێنەکەم
بەدوای ئەو کەسەدا گەڕام کە گیانم خۆشی دەوێت؛
بەدوایدا گەڕام، بەڵام نەمدۆزییەوە. - 2
- ئێستا هەڵدەستم و بەناو شاردا دەسووڕێمەوە،
بەناو شەقام و گۆڕەپانەکاندا
بەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕێم کە گیانم خۆشی دەوێت.
ئیتر بەدوایدا گەڕام، بەڵام نەمدۆزییەوە. - 3
- تووشی ئێشکگرەکان بووم،
کاتێک بەناو شاردا دەگەڕان.
«ئایا ئەوەی گیانم خۆشی دەوێت ئێوە نەتانبینیوە؟» - 4
- ئەوەندەی نەمابوو لێیان تێپەڕم
کاتێک ئەوەم بینییەوە کە گیانم خۆشی دەوێت.
گرتم و بەرمنەدا،
هەتا بردمە ماڵی دایکم،
بۆ ژووری ئەو کەسەی کە بە من سکپڕ ببوو. - 5
- ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەم
بە مامز یان مێینەی ئاسکی دەشتودەر،
کە خۆشەویستی هەڵنەستێنن و بە ئاگای نەهێنن
هەتا خۆی حەز دەکات. - 6
- ئەوە کێیە لە چۆڵەوانییەوە بەدەرکەوت،
وەک ستوونی دووکەڵ،
بە موڕ و بخوور بۆنخۆش کراوە،
بە هەموو بۆنوبەرامێکی بازرگانان؟ - 7
- ببینن! گالیسکەکەی سلێمانە،
شەست پاڵەوان دەوریان داوە
لە پاڵەوانەکانی ئیسرائیل، - 8
- هەموو شمشێر بەدەستن،
شارەزای جەنگن،
هەریەکە و شمشێرەکەی بە لاڕانیەوەیە،
لەبەر مەترسییەکانی شەو. - 9
- سلێمانی پاشا گالیسکەیەکی بۆ خۆی دروستکرد
لە داری لوبنان. - 10
- ستوونەکانی لە زیو دروستکرد،
کاریتەکانی لە زێڕ.
بەرگی دۆشەکەکان ئەرخەوانییە،
ناوەوەی بە ئەوین ڕازێنراوەتەوە.
ئەی کچانی ئۆرشەلیم، - 11
- وەرنە دەرەوە،
ئەی کچانی سییۆن، ببینن.
سلێمانی پاشا بەو تاجەوە ببینن کە لەسەریەتی،
کە دایکی لەسەری نا
لە ڕۆژی زەماوەندی ژنهێنانی،
لە ڕۆژی شادی دڵی.