عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
وەرن، هەلهەلە بۆ یەزدان لێبدەین،
هاواری شادی بکەین بۆ تاشەبەردی ڕزگاریمان.
2
بە ستایشەوە بچینە بەردەمی،
بە مۆسیقاوە هاواری شادی بۆ بکەین.
3
لەبەر ئەوەی یەزدان خودایەکی گەورەیە،
پاشایەکی گەورەیە بەسەر هەموو خوداوەندەکانەوە.
4
قووڵاییەکانی زەوی بە دەستە و
لووتکەی شاخەکان هی ئەون.
5
دەریا هی ئەوە و ئەو دروستی کردووە،
بە دەستی خۆی شێوەی وشکانیی پێکهێنا.
6
وەرن، کڕنۆشی بۆ ببەین و بیپەرستین،
لەبەردەم یەزدانی دروستکەرمان چۆک دابدەین،
7
چونکە ئەو خودامانە و
ئێمە گەلی لەوەڕگاکەی ئەوین،
مەڕی دەستی ئەوین.
ئەگەر ئەمڕۆ گوێتان لە فەرمایشتی یەزدان بێت کە دەفەرموێت:
8
«دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە مەریبا ڕوویدا،
وەک ئەو ڕۆژە لە مەسا[a] لە بیابان،
9
لەوێ باوباپیرانتان تاقییان کردمەوە،
هەرچەندە کردارەکانی منیان بینی،
بەڵام هەر تاقییان کردمەوە.
10
چل ساڵ لەو نەوەیە تووڕە بووم،
فەرمووم: ”ئەمانە گەلێکن دڵیان گومڕا بووە و
ڕێگای منیان نەناسی.“
11
بۆیە لە تووڕەییمدا سوێندم خوارد:
”نایەنە ناو حەسانەوەی من.“»
  1. a. 95‏:8 ناوێکی عیبرییە بە واتای تاقیکردنەوە، شوێنێکە لە چۆڵەوانی سینا، هەروەها پێی دەگوترێت مەریبا. بڕوانە ڕوونکردنەوە دەربارەی مێرگی مەریبا لە زەبوورەکان 81‏:7.‏‏ هەروەها بڕوانە دەرچوون 17‏:1‏-7.‏‏