عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- زەبوورێک، گۆرانییەک بۆ ڕۆژی شەممە.
- 1
- چاکە ستایشی یەزدان بکرێت،
گۆرانی گوتن بۆ ناوت، ئەی هەرەبەرز، - 2
- بەیانییان خۆشەویستی نەگۆڕت ڕابگەیەنرێت و
دڵسۆزیت بە شەوان، - 3
- بە قیسارەی دە ژێیی،
بە ئاوازی ساز. - 4
- ئەی یەزدان، بە کردارەکانت دڵخۆشت کردووم،
هەلهەلە لێدەدەم بۆ کارەکانی دەستت. - 5
- ئەی یەزدان، کردارەکانت چەندە مەزنە!
بیرکردنەوەی تۆ چەندە قووڵە! - 6
- مرۆڤی گێل ئەمە نازانێت،
نەزانیش ئەمە تێناگات: - 7
- هەرچەندە خراپەکاران وەک گیا بگەشێنەوە و
هەموو بەدکاران چرۆ بکەن،
بۆ هەتاهەتایە لەناودەچن. - 8
- بەڵام ئەی یەزدان، تۆ هەمیشە بەرزیت.
- 9
- ئەی یەزدان، دوژمنانت،
بێگومان دوژمنانت دەفەوتێن و
هەموو بەدکاران پەرتەوازە دەبن. - 10
- بەڵام وەک گای کێوی بەهێز بووم،
بە ڕۆنی گرانبەها چەور کرام. - 11
- بە چاوی خۆم بەزینی دوژمنانم دەبینم،
گوێم لە بەزینی ئەوانە دەبێت کە بە خراپە دژم هەستاون. - 12
- ڕاستودروستان وەک دار خورما گەشە دەکەن،
وەک ئورزی لوبنان گەشە دەکەن، - 13
- لە ماڵی یەزدان ڕواون،
لە حەوشەی ماڵەکەی خودامان گەشە دەکەن. - 14
- بە پیریش هەر بەریان دەبێت،
هەمیشە تەڕ و سەوزن، - 15
- بۆ ئەوەی ڕابگەیەنن کە یەزدان ڕاستودروستە،
تاشەبەردمە و خراپە لە ئەودا نییە.