عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- ئەوەی لە پەناگای هەرەبەرز دادەنیشێت،
ئەوەی لە سێبەری خودای هەرە بەتوانا دەمێنێتەوە، - 2
- بە یەزدان دەڵێ: «تۆ پەناگامی، قەڵامی،
خودای منی، پشتت پێ دەبەستم.» - 3
- بێگومان لە تۆڕی ڕاوچی دەربازت دەکات،
لە دەرد و بەڵای کوشندە. - 4
- بە باڵی خۆی داتدەپۆشێت،
لەژێر باڵەکانی پەنا دەگریت و
دڵسۆزییەکەی قەڵغان و شوورایە. - 5
- نە لە تۆقینی شەو دەترسیت و
نە لەو تیرەی بە ڕۆژ دەهاوێژرێت، - 6
- نە لەو دەردەی کە لە تاریکی دێت،
نە لەو ئافاتەی بە ڕۆژی نیوەڕۆ زیان دەبەخشێت. - 7
- هەزار کەس لەتەنیشتت بەردەبنەوە،
دە هەزار لەلای دەستی ڕاستت،
بەڵام لە تۆ نزیک ناکەوێتەوە. - 8
- بەڵکو تەنها بە چاوی خۆت سەیر دەکەیت و
سزای بەدکاران دەبینیت. - 9
- ئەگەر یەزدانت کرد بە پەناگات،
هەرەبەرزت کرد بە لانەی خۆت، - 10
- هیچ خراپەت بەسەرنایەت و
هیچ بەڵایەک لە ماڵت نزیک ناکەوێتەوە. - 11
- لەبەر ئەوەی سەبارەت بە تۆ فەرمان بە فریشتەکانی دەدات،
بۆ ئەوەی لە هەموو هەنگاوێکت بتپارێزن، - 12
- لەسەر دەستیان هەڵتدەگرن،
تاکو پێت بەر بەردێک نەکەوێت. - 13
- پێ بە شێر و ماری کۆبرادا دەنێیت،
بەچکە شێر و ئەژدیها پێشێل دەکەیت. - 14
- یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوەی دڵی بە منەوە بەندە، ڕزگاری دەکەم،
دەیپارێزم، چونکە من دەناسێت[a] . - 15
- نزام بۆ دەکات، وەڵامی دەدەمەوە،
لە تەنگانە لەگەڵیدام،
دەربازی دەکەم و ڕێزداری دەکەم. - 16
- بە ڕۆژگاری درێژ تێری دەکەم،
ڕزگاریی خۆمی نیشان دەدەم.»
- a. 91:14 عیبری: (ناوی من دەناسێت) بە واتای ناسینی خودا و کەسایەتییەکەی.