عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- نوێژێکی موسای پیاوی خودا.
- 1
- ئەی پەروەردگار، نەوە دوای نەوە
تۆ پەناگامان بوویت. - 2
- بەر لەوەی چیاکان پەیدا ببن،
یان زەوی و جیهان دروستببن،
لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە، تۆ خودایت. - 3
- تۆ مرۆڤ دەکەیتەوە بە تۆز،
دەفەرموویت: «ئادەمیزادینە، بگەڕێنەوە بۆ تۆز.» - 4
- لەلای تۆ، هەزار ساڵ
وەک دوێنێ وایە کە تێپەڕیوە،
وەک بەشێکی شەو وایە. - 5
- مرۆڤ وەک خەون ڕادەماڵیت،
وەک ئەو گیایەی سەر لە بەیانی نوێ دەبێتەوە، - 6
- سەر لە بەیانی دەبووژێتەوە و نوێ دەبێتەوە،
بۆ ئێوارە سیس دەبێت و دەفەوتێت. - 7
- بە هەڵچوونی تۆ لەناوچووین،
بە تووڕەیی تۆ تۆقین. - 8
- گوناهەکانی ئێمەت لەبەردەمی خۆت داناوە،
شتە شاراوەکانمان لەبەر ڕووناکی ڕوخسارت. - 9
- هەموو ڕۆژگارمان بە تووڕەیی تۆ بەسەرچوو،
ساڵانی تەمەنمان وەک هەناسەیەک بەسەربرد. - 10
- ساڵانی تەمەنمان حەفتا ساڵە،
یان هەشتا ساڵ ئەگەر بە هێزەوە بێت،
ئەوەی مایەی شانازیش بێت ڕەنج و ناخۆشییە،
چونکە بە پەلە دەڕەوێتەوە و ئێمە باڵدەگرین. - 11
- کێ هێزی تووڕەیی تۆ دەزانێت؟
لەبەر ئەوەی تووڕەیی تۆ ترسێکی زۆر دەهێنێ. - 12
- ئیتر فێرمان بکە ڕۆژانمان بژمێرین،
بۆ ئەوەی دڵێکی پڕ داناییمان هەبێت. - 13
- ئەی یەزدان، تووڕەییەکەت دابمرکێنەوە! هەتا کەی؟
لەگەڵ خزمەتکارەکانت میهرەبان بە. - 14
- سەر لە بەیانی لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت تێرمان بکە،
تاکو هەموو ڕۆژانی ژیانمان هەلهەلە لێبدەین و دڵشاد ببین. - 15
- دڵشادمان بکە ئەوەندەی بۆ ئەو ڕۆژانەی تووشی ناخۆشیت کردین،
ئەو ساڵانەی کە خراپەمان بینی. - 16
- کردەوە مەزنەکانت بۆ خزمەتکارەکانت دەربخە،
شکۆمەندیت بەسەر منداڵەکانیان. - 17
- با نیعمەتی خودای پەروەردگارمان بەسەرمانەوە بێت،
کردەوەکانی دەستمان بۆ بچەسپێنە،
بەڵێ، کردەوەکانی دەستمان بچەسپێنە.