عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- هۆنراوەیەکی ئێیتانی ئەزراحی\f + \fr 89:0 \ft بڕوانە \+xt یەکەم پاشایان 4:31\+xt*\f*.
- 1
- هەتاهەتایە گۆرانی بەسەر خۆشەویستی نەگۆڕی یەزداندا دەڵێم،
نەوە دوای نەوە بە دەمم دڵسۆزیت ڕادەگەیەنم. - 2
- هەروەک گوتم، هەتاهەتایە خۆشەویستی نەگۆڕ بنیاد دەنرێت،
لە ئاسمان دڵسۆزیت چەسپاوە. - 3
- فەرمووت: «پەیمانم لەگەڵ هەڵبژاردەی خۆم بەستووە،
سوێندم بۆ داودی بەندەم خواردووە، - 4
- ”هەتاهەتایە وەچەکەت دەچەسپێنم،
نەوە دوای نەوە تەختت بنیاد دەنێم.“»[a] - 5
- ئەی یەزدان، ئاسمان ستایشی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەکات،
هەروەها لەناو کۆڕی پیرۆزانیش[b] دڵسۆزیت. - 6
- لەناو هەورەکان کێ هاوتای یەزدانە؟
لەنێو فریشتەکانی ئاسمان کامەیان لە یەزدان دەچێت؟ - 7
- خودا لەنێو ئەنجومەنی پیرۆزان زۆر سامناکە،
لە هەموو ئەوانەی دەوروبەری ترسناکترە. - 8
- ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، کێ وەک تۆ وایە؟
تۆ بەهێزیت، ئەی یەزدان، دڵسۆزیشت دەوری داویت. - 9
- دەسەڵاتت بەسەر هەڵچوونی دەریادا هەیە،
کە شەپۆلەکانی بەرز دەبنەوە، هێمنیان دەکەیتەوە. - 10
- وەک بریندارێکی سەخت ڕاهەبت[c] پان کردەوە،
بە هێزی بازووت دوژمنەکانت پەرتەوازە کرد. - 11
- ئاسمان هی تۆیە، هەروەها زەویش،
گەردوون و هەرچی تێیدایە تۆ داتمەزراندووە. - 12
- باکوور و باشوور تۆ بەدیت هێناون،
تابۆر[d] و حەرمۆن بۆ ناوی تۆ هەلهەلە لێدەدەن. - 13
- بازووت هەیە لەگەڵ توانا،
دەستت بەهێزە، دەستی ڕاستت بەرزە. - 14
- ڕاستودروستی و دادپەروەری بناغەی تەختی تۆن،
خۆشەویستی نەگۆڕ و ڕاستی[e] لەبەردەمی تۆ دەڕۆن. - 15
- خۆزگە بەو گەلە دەخوازرێ کە دەزانن چۆن پڕ بە دەنگیان هاواری شادی بکەن،
ئەی یەزدان، بە ڕووناکی ڕوخساری تۆ ڕێ دەکەن. - 16
- بەهۆی ناوی تۆوە بە درێژایی ڕۆژ شادمان دەبن،
بە ڕاستودروستی تۆ بەرز دەبنەوە، - 17
- چونکە تۆ شکۆمەندی و هێزی ئەوانیت،
ئێمە بە ڕەزامەندی تۆ بەهێز دەبین. - 18
- بێگومان قەڵغانمان هی یەزدانە،
پاشامان هی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلە. - 19
- جارێکیان لە بینینێکدا[f] قسەت کرد،
بە خۆشەویستانی خۆتت فەرموو:
«هێزم بە پاڵەوانێک بەخشی،
لەنێو گەل گەنجێکم بەرزکردەوە. - 20
- داودی بەندەی خۆمم دۆزییەوە،
بە ڕۆنی پیرۆزم دەستنیشانم کرد[g] . - 21
- ئەوەی دەستم پێوەی دەچەسپێت،
هەروەها بازووم بەهێزی دەکات. - 22
- دوژمن بەسەریدا زاڵ نابێت،
نابێتە ژێر دەستەی کوڕی زۆردار. - 23
- لەبەردەمی خۆی دوژمنانی تێکدەشکێنم،
ناحەزانی تووشی بەڵا دەکەم. - 24
- دڵسۆزی و خۆشەویستی نەگۆڕی منی لەگەڵدایە،
بە ناوی منەوە بەهێز دەبێت. - 25
- وا دەکەم دەستی بەسەر دەریاوە بێت،
دەستی ڕاستی بەسەر ڕووبارەکان. - 26
- هاوارم بۆ دەکات: ”تۆ باوکمی،
خودای منی، تاشەبەردی ڕزگاریی منیت.“ - 27
- منیش دەیکەمە نۆبەرەی خۆم،
بەرزترین لە پاشایانی زەوی. - 28
- هەتاهەتایە خۆشەویستی نەگۆڕی خۆمی بۆ دەپارێزم،
پەیمانی من بۆ ئەو دەچەسپێت. - 29
- هەتاهەتایە وەچەکەی دەچەسپێنم،
تەختیشی بەقەد ڕۆژگاری ئاسمان بێت. - 30
- «ئەگەر کوڕانی واز لە فێرکردنم بهێنن،
ڕێگای یاساکانی من نەگرنەبەر، - 31
- ئەگەر سەرپێچی فەرزەکانم بکەن،
ڕاسپاردەکانم بەجێنەگەیەنن، - 32
- لەسەر یاخیبوونەکانیان بە دار سزایان دەدەم،
بە لێدان گوناهەکانیان، - 33
- بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی خۆمی لێ ناکەمەوە،
درۆ ناکەم دەربارەی دڵسۆزییەکەم. - 34
- پەیمانی خۆم ناشکێنم و
قسەی خۆم ناگۆڕم. - 35
- جارێک سوێندم بە پیرۆزی خۆم خوارد،
درۆ لەگەڵ داود ناکەم. - 36
- هەتاهەتایە نەوەی داود دەمێنێت و
تەختی وەک خۆر لەبەردەممە، - 37
- هەمیشە وەک مانگ دەچەسپێت،
ئەو شایەتەی لە ئاسمانیشە دڵسۆزە.» - 38
- بەڵام تۆ ڕەتت کردەوە و وازت لێی هێنا،
لە دەستنیشانکراوەکەت[h] تووڕەبوویت. - 39
- پەیمانەکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت شکاند و
تاجەکەی ئەوت لە خۆڵ وەردا و گڵاوت کرد. - 40
- هەموو شووراکانیت ڕووخاند،
قەڵاکانیت کردە کاولگە. - 41
- هەموو ئەوانەی تێدەپەڕن تاڵانیان کرد،
لەلای دراوسێکانی[i] ڕیسوا بوو. - 42
- دەستی ڕاستی دوژمنەکانیت بەرزکردەوە،
هەموو ناحەزەکانیت دڵشاد کرد. - 43
- دەمی شمشێرەکەیت هەڵگێڕایەوە و
لە جەنگدا سەرتنەخست. - 44
- شکۆمەندییەکەیت پووچەڵ کردەوە،
تەختی ئەوت فڕێدایە سەر زەوی. - 45
- ڕۆژگاری گەنجیت کورت کردەوە و
بەرگی شەرمەزاریت کردە بەری. - 46
- ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ ئایا بە تەواوی خۆت دەشاریتەوە؟
هەتا کەی تووڕەییت وەک ئاگر دادەگیرسێت؟ - 47
- لەبیرت بێت تەمەنم چەند کورتە.
ئادەمیزادت بۆ چ مەبەستێکی پووچ بەدیهێناوە؟ - 48
- ئایا پیاو هەیە بژیێت و مردن نەبینێت؟
یان گیانی خۆی لە دەست جیهانی مردووان دەرباز بکات؟ - 49
- ئەی پەروەردگار، کوا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی جارانت،
کە بە دڵسۆزی خۆت سوێندت بۆ داود خوارد؟ - 50
- پەروەردگار، شورەیی خزمەتکاری خۆت لەبیر بێت،
چۆن هی هەموو گەلانم لە باوەشی خۆم گرتووە، - 51
- ئەو سووکایەتییەی دوژمنەکانت، ئەی یەزدان،
ئەوەی بە ڕاستی بە نەوەکانی دەستنیشانکراوەکەت[j] کرا. - 52
- هەر ستایش بۆ یەزدان، هەتاهەتایە.
ئامین و ئامین.
- a. 89:4 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتەکانی 37 و 45 و 48، وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
- b. 89:5 هەندێک لە فریشتەکان لەبەردەم خودا ئامادە دەبن، خودا لە فەرمایشت و فەرمانەکانی دەکرێ ڕاوێژیان پێ بکات و گفتوگۆیان لەگەڵ بکات.
- c. 89:10 مەبەست لە دڕندەی دەریایە کە ئاماژە بوو بۆ خراپە.
- d. 89:12 کێوێکە لە ناوچەی جەلیل ئێستا پێی دەگوترێت ئەلگور.
- e. 89:14 بڕوانە یۆحەنا 1:17.
- f. 89:19 بینین. خودا لە ڕێی پیشاندانی دیمەنێکەوە پەیامێک دەگەیەنێتە ئەو مرۆڤەی بییەوێت.
- g. 89:20 دەستنیشانکردنی کەسێک بۆ ئەرکێکی ئایینی یان پاشایەتی ئەو کاتە بە چەورکردنی بووە بە ڕۆن.
- h. 89:38 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ \+tl مەشیخ\+tl* یان \+tl مەشیح\+tl*.
- i. 89:41 مەبەستی گەلەکانی دراوسێی ئیسرائیلە.
- j. 89:51 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ \+tl مەشیخ\+tl* یان \+tl مەشیح\+tl*.