عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، لەسەر ئاوازی گتیت\f + \fr 84:0 \ft دەستەواژەیەکی بواری مۆسیقایە.\f*، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح.
- 1
- ئەی یەزدانی سوپاسالار،
ماڵەکەت چەند خۆشە! - 2
- گیانم شەیدایە، تەنانەت تامەزرۆی چوونە ناو حەوشەی ماڵی یەزدانە.
لەش و دڵم هەلهەلە لێدەدەن بۆ خودای زیندوو. - 3
- تەنانەت پاساریش ماڵی دەست دەکەوێت و
پەڕەسێلکەش هێلانە، بۆ ئەوەی بێچووەکانی تێدا دابنێت،
لە نزیک قوربانگای تۆ،
ئەی یەزدانی سوپاسالار، پاشا و خودام. - 4
- خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە لە ماڵی تۆدا نیشتەجێن،
هەمیشە ستایشی تۆ دەکەن.[a] - 5
- خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە هێزیان لە تۆوەیە،
ڕێگاکانت لەناو دڵیاندایە[b] ، - 6
- کە بە دۆڵی فرمێسک[c] تێدەپەڕن،
دەیکەنە کانیاو،
پاییزە بارانیش پڕ بەرەکەتی دەکات. - 7
- لە هێزێکەوە دەچنە هێزێکی دیکە،
هەتا هەریەک لەبەردەم خودا لە سییۆن دەربکەوێت. - 8
- ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، گوێت لە نوێژم بێت،
خودای یاقوب، گوێ شل بکە. - 9
- ئەی خودایە، بڕوانە قەڵغانەکەمان،
سەیری ڕوخساری دەستنیشانکراوەکەت[d] بکە. - 10
- یەک ڕۆژ لە حەوشەی ماڵی تۆ
لە هەزار ڕۆژ لە شوێنێکی دیکە باشترە.
ڕاوەستان لە بەردەرگای ماڵی خودای خۆمم هەڵبژارد،
نەک نیشتەجێی نێو ڕەشماڵی بەدکاران، - 11
- لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگار خۆر و قەڵغانە،
یەزدان میهرەبانی و شکۆ دەبەخشێت،
ڕێ لە چاکە ناگرێت بۆ ئەوانەی ڕێگایان تەواوە. - 12
- ئەی یەزدانی سوپاسالار،
خۆزگە بەوە دەخوازرێ کە پشت بە تۆ دەبەستێت.
- a. 84:4 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 8، وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
- b. 84:5 ئەو ڕێگایانەی کە بەرەو سییۆنە و لە دڵەوە پەرۆشین.
- c. 84:6 عیبری: \+tl دۆڵی باخا\+tl*.
- d. 84:9 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ \+tl مەشیخ\+tl* یان \+tl مەشیح\+tl*.