عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- لاواندنەوەی داود سەبارەت بە وتەکانی کوشی بنیامینی کە بە گۆرانی بۆ یەزدانی گوتووە.
- 1
- ئەی یەزدان، خودای من، پەنا دەهێنمە بەر تۆ،
لەوانەی ڕاوم دەنێن ڕزگارم بکە و دەربازم بکە، - 2
- ئەگینا وەک شێر پەلامارم دەدەن،
پارچەپارچەم دەکەن و کەسیش نییە دەربازم بکات. - 3
- ئەی یەزدان، خودای من، ئەگەر من وام کردووە،
ئەگەر دەستەکانم ناڕەوایەتییان کردووە، - 4
- ئەگەر خراپەم کردووە دەرهەق بەوەی بە ئاشتی لەگەڵمدا دەژیێت،
یان بەبێ هۆ دوژمنەکەمم تاڵان کردووە، - 5
- با دوژمن ڕاوم بنێت و پێشم لێ بگرێت،
با ژیانم پێشێل بکات لەسەر زەوی و
شکۆمەندیم بکەوێتە سەر خاک.[a] - 6
- ئەی یەزدان، لە تووڕەیی خۆت ڕاپەڕە،
لە دژی قینی دوژمنەکانم ڕاستبەرەوە.
ئەی خودای من هەستە، فەرمان بکە بۆ دادپەروەری. - 7
- کۆڕی گەلان لە دەوری خۆت ببەستە و
لە بەرزاییەوە فەرمانڕەوایەتییان لەسەر بکە. - 8
- با یەزدان دادوەری گەلان بکات.
ئەی یەزدان، بەگوێرەی ڕاستودروستییەکەم بێتاوانیم دەربخە،
بەگوێرەی دروستییەکەم. - 9
- ئەی خودای ڕاستودروست،
کە مێشک و دڵەکان دەپشکنی،
خراپەی بەدکاران مەهێڵە،
بەڵام ڕاستودروستان بچەسپێنە. - 10
- خودای هەرەبەرز قەڵغانی منە،
ئەوەی دڵڕاستەکان ڕزگار دەکات، - 11
- خودا دادوەرێکی ڕاستودروستە،
هەموو ڕۆژێکیش تووڕە دەبێت. - 12
- ئەگەر کەسێک نەگەڕێتەوە،
خودا شمشێرەکەی خۆی تیژ دەکات،
کەوانەکەی دەچەمێنێتەوە و ژێیەکەی توند دەکات. - 13
- چەکی کوشندەی خۆی ئامادە کردووە،
تیرەکانی کردووەتە تیری ئاگرین. - 14
- ببینە کەسی بەدکار بە خراپەوە ژانی گرتووە،
بە ئاژاوە سکی پڕ بووە و درۆی دەبێت. - 15
- چاڵێک هەڵدەکەنێت و قووڵی دەکات،
بەڵام خۆی دەکەوێتە ئەو چاڵەی هەڵیکەندووە. - 16
- ئاژاوەکەی دەگەڕێتەوە سەر خۆی و
توندوتیژییەکەشی بەسەر سەری خۆیدا دەبارێت. - 17
- ستایشی یەزدان دەکەم بۆ ڕاستودروستییەکەی،
گۆرانی ستایش دەڵێم بۆ ناوی یەزدانی هەرەبەرز.
- a. 7:5 لە دەقی عیبری وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.