عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، گۆرانییەک، زەبوورێک.
- 1
- ئەی سەراپای زەوی، بە شادمانییەوە هاوار بۆ خودا بکەن!
- 2
- بە شکۆمەندی ناوی ئەو گۆرانی بڵێن،
ستایشی شکۆدار بکەن! - 3
- بە خودا بڵێن: «کردەوەکانت چەند سامناکن!
هێزت ئەوەندە گەورەیە،
دوژمنانت ملکەچیت بۆ دەنوێنن. - 4
- سەراپای زەوی کڕنۆشت بۆ دەبەن،
گۆرانی ستایشت بۆ دەڵێن،
گۆرانی ستایش بۆ ناوی تۆ دەڵێن.»[a] - 5
- وەرن کردارەکانی خودا ببینن،
کارە سامناکەکەی لە پێناوی ئادەمیزاد! - 6
- دەریای گۆڕی بۆ وشکانی،
ئەوان بە پێیان لە ڕووبار پەڕینەوە.
با بە ئەو شادمان بین. - 7
- بە توانای خۆی هەتاهەتایە فەرمانڕەوایەتی دەکات،
چاوەکانی چاودێری نەتەوەکان دەکەن،
با یاخییەکان خۆیان بەرامبەری هەڵنەکێشن. - 8
- ئەی خەڵکینە، ستایشی خودامان بکەن،
با دەنگی ستایشکردنی ببیسترێت، - 9
- کە گیانی ئێمەی بە زیندوویی پاراستووە و
نەیهێشتووە پێمان بخلیسکێت. - 10
- ئەی خودایە، چونکە تۆ ئێمەت تاقی کردووەتەوە،
وەک زیو ئێمەت پاڵاوتووە. - 11
- ئێمەت خستووەتە داوەوە و
باری گرانت خستووەتە سەر شانمان. - 12
- تۆ هێشتت خەڵکی سواری سەرمان بن،
بە ناو ئاو و ئاگردا ڕۆیشتین،
بەڵام دواتر بۆ شوێنێکی بەپیتت هێناین. - 13
- بە قوربانی سووتاندنەوە دێمە پەرستگاکەت،
نەزرەکانم بەجێدەهێنم، - 14
- ئەو نەزرانەی کە لە کاتی تەنگانەدا،
لێوەکانم بەڵێنی پێدابوون و بە دەممدا هاتبوون. - 15
- ئاژەڵی قەڵەو دەکەمە قوربانی،
لەگەڵ بۆنی دووکەڵی قۆچی قوربانی،
تەگە[b] و گات بۆ دەکەمە قوربانی. - 16
- ئەی هەموو لەخواترسەکان، وەرن و گوێ بگرن،
با پێتان بڵێم چی بۆ من کردووە. - 17
- بە دەمی خۆم هاوارم بۆی کرد،
ستایشکردنی لەسەر زمانم بوو. - 18
- ئەگەر دڵم حەزی لە خراپە بووایە،
پەروەردگار گوێی لێ نەدەگرتم، - 19
- بەڵام بێگومان خودا گوێی لێ گرتم،
گوێی لە دەنگم بوو لە کاتی نوێژکردنم. - 20
- ستایش بۆ خودا،
کە نە نوێژەکەی منی لە خۆی دوورخستەوە و
نە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی خۆی لە من.
- a. 66:4 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتەکانی 7 و 15، وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
- b. 66:15 نێری، سابرێن.