عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داودە.
- 1
- ئەی خودایە، گوێ لە دەنگی سکاڵام بگرە،
ژیانم لە مەترسی دوژمنانم بپارێزە. - 2
- لە پیلانی بەدکاران بمشارەوە،
لە کۆمەڵی خراپەکاران. - 3
- کە زمانی خۆیان وەک شمشێر تیژ کردووە،
قسە تاڵەکانیان وەک تیری هاوێژراوە. - 4
- لە بۆسەکانیانەوە تیر لە کەسی بێ کەموکوڕی دەگرن،
لەناکاو تێی دەگرن و ناترسن. - 5
- بۆ کاری خراپە یەکتری هاندەدەن،
دەربارەی شاردنەوەی داوەکانیان دەدوێن،
دەڵێن: «کێ دەمانبینێ؟» - 6
- تەگبیر بۆ تاوان دەکەن،
دەڵێن: «پیلانێکی تەواومان داڕشت!»
بێگومان دڵ و دەروونی مرۆڤ قووڵە. - 7
- بەڵام خودا تیریان تێدەگرێت،
لەناکاو برینداریان دەکات. - 8
- زمان درێژییان دەبێتە هۆی کەوتنیان،
هەرکەسێک کە دەیانبینێت سەری بادەدات. - 9
- هەموو ئادەمیزاد دەترسن،
کاری خودا ڕادەگەیەنن و
بیردەکەنەوە لەوەی کە کردی. - 10
- با ڕاستودروستان بە یەزدان دڵخۆش بن و
پەنا ببەنە بەر ئەو،
با هەموو دڵڕاستان ستایشی بکەن!