عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی «مەفەوتێنە.» پاڕانەوەیەکی داودە، کاتێک شاول پیاوی نارد بۆ ئەوەی چاودێری ماڵی داود بکەن و بیکوژن.
- 1
- ئەی خودای من، فریام بکەوە لە دەست دوژمنەکانم،
بمپارێزە لە بەرهەڵستکارانم. - 2
- فریام بکەوە لە دەست خراپەکاران،
ڕزگارم بکە لە دەست خوێنڕێژان. - 3
- ببینە چۆن خۆیان بۆم مات داوە!
ئەی یەزدان، زۆرداران گەمارۆیان داوم،
بەبێ ئەوەی تاوان و گوناهم کردبێ. - 4
- هەرچەندە هەڵەم نەکردووە، ئامادەن بۆ پەلاماردانم.
ڕاپەڕە بۆ فریاکەوتنم، بڕوانە گرفتەکەم! - 5
- تۆ ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، خودای ئیسرائیل،
هەستە بۆ سزادانی هەموو نەتەوەکان،
لەگەڵ خیانەتکارە بەدکارەکان میهرەبان مەبە.[a] - 6
- دەمەو ئێواران دەگەڕێنەوە،
وەک سەگ دەمڕێنن و
بەناو شاردا دەسووڕێنەوە. - 7
- ئەوەتا تاڵاو لە دەمیانە و
شمشێر لە لێویانە،
دەڵێن: «کێ گوێی لێمان دەبێت؟» - 8
- بەڵام تۆ ئەی یەزدان، پێیان پێدەکەنیت،
گاڵتە بە هەموو نەتەوەکان دەکەیت. - 9
- ئەی هێزی من، چاوەڕێی تۆ دەکەم،
ئەی خودایە، تۆ پەناگای منیت. - 10
- خودا بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی دێتە لام،
سەرکەوتنم نیشان دەدات بەسەر دوژمنەکانم. - 11
- ئەی پەروەردگار، قەڵغانی ئێمە، مەیانکوژە،
ئەگینا گەلی من لەبیریان دەچێت.
بە هێزی خۆت دەربەدەریان بکە و
بەریان بدەوە. - 12
- لەبەر گوناهەکانی دەمیان،
لەبەر وتەکانی لێویان،
با گرفتاری لووتبەرزی خۆیان بن.
لەبەر ئەو درۆ و نەفرەتانەی کردوویانە، - 13
- لە تووڕەییدا بیانفەوتێنە،
بیانفەوتێنە هەتا نەمێنن.
ئەوسا دەزانن کە خودا فەرمانڕەوایەتی یاقوب دەکات،
هەتا ئەوپەڕی زەوی. - 14
- دەمەو ئێواران دەگەڕێنەوە،
وەک سەگ دەمڕێنن و
بەناو شاردا دەسووڕێنەوە. - 15
- بەدوای خواردندا وێڵ دەبن،
دەوەڕن ئەگەر تێر نەبن. - 16
- بەڵام من سروود بەسەر هێزی تۆدا دەڵێم،
بەیانییان گۆرانی بەسەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتدا دەڵێم،
چونکە تۆ قەڵای منیت،
لە ڕۆژی تەنگانەدا پەناگای منیت. - 17
- ئەی هێزی من، گۆرانی ستایشت بۆ دەڵێم،
ئەی خودایە، تۆ پەناگای منیت، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی خۆتم بۆ دەردەخەی.
- a. 59:5 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 13، وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.