عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان. زەبوورێکی داودە. کاتێک ناتانی پێغەمبەر هاتە لای دوای ئەوەی داود لەگەڵ بەتشەبەع\f + \fr 51:0 \ft ژنی ئوریای حیتی بوو، داود لەگەڵی جووتبوو، بەم جۆرە داود داوێنپیسی لەگەڵی کرد. بۆ داپۆشینی گوناهەکەی، پلانێکی دانا بۆ بەکوشتدانی ئوریا. پاشان داود هێنای و کردییە ژنی خۆی. دایکی سلێمان بوو.\f* جووتبوو.
- 1
- ئەی خودایە، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لەگەڵم میهرەبان بە،
بەگوێرەی زۆری بەزەیی خۆت یاخیبوونم بسڕەوە. - 2
- بە تەواوی لە تاوانم بمشۆرەوە و
لە گوناهم پاکم بکەرەوە، - 3
- چونکە من یاخیبوونم دەزانم،
هەمیشە گوناهم لەبەردەممە. - 4
- لە دژی تۆ، تەنها تۆ، گوناهم کرد،
لەبەرچاوی تۆ خراپەم کرد،
تاکو لە بڕیارەکانت ڕاست بیت،
دادپەروەر بیت لە حوکمەکانت. - 5
- ئەوەتا من بە زگماکی تاوانبارم،
گوناهبارم لەو کاتەوە کە دایکم سکی بە من پڕ بووە. - 6
- ئەوەتا لە ناوەڕۆکەوە بە ڕاستی دڵشاد دەبیت،
لە ویژدانەوە فێری داناییم دەکەیت. - 7
- بە زوفا[a] پاکم بکەرەوە پاک دەبم،
بمشۆرەوە لە بەفر سپیتر دەبم. - 8
- با گوێم لە شادی و خۆشی بێت،
با ئەو ئێسقانانەی وردوخاشت کردووە شاد بن. - 9
- چاو لە گوناهەکانم بپۆشە و
هەموو خراپەکانم بسڕەوە. - 10
- ئەی خودایە، دڵێکی پاکم تێدا دروستبکە و
ڕۆحێکی چەسپاو لە ناخم نوێ بکەرەوە. - 11
- لە بەرچاوی خۆت دەرم مەکە،
ڕۆحی پیرۆزی خۆتم لێ مەستێنەوە. - 12
- شادی ڕزگاریی خۆتم پێ بدەوە،
بە ڕۆحێکی خۆویستانە پشتگیریم بکە. - 13
- ئینجا یاخیبووان فێری ڕێگای تۆ دەکەم،
گوناهباران دەگەڕێنەوە لات. - 14
- ئەی خودایە، خودای ڕزگاریم، لە سزای خوێنڕشتن دەربازم بکە،
هەتا زمانم گۆرانی بەسەر ڕاستودروستیتدا بڵێت. - 15
- ئەی پەروەردگار، لێوەکانم لێک بکەرەوە و
دەمم ستایشت ڕابگەیەنێت. - 16
- تۆ بە قوربانی دڵشاد نابیت، ئەگینا پێشکەشی دەکەم،
بە قوربانی سووتاندن ڕازی نابیت. - 17
- قوربانی بۆ خودا ڕۆحێکی شکاوە،
ئەی خودایە، تۆ بە سووکییەوە تەماشای دڵی شکاو و وردوخاشکراو ناکەیت. - 18
- بە ڕەزامەندی خۆت چاکە لەگەڵ سییۆن بکە،
شووراکانی ئۆرشەلیم بنیاد بنێوە. - 19
- ئەوسا بە قوربانی ڕاستودروستی و
بە قوربانی سووتاندنی تەواو دڵشاد دەبیت،
ئەوسا گا لەسەر قوربانگاکەت پێشکەش دەکرێت.
- a. 51:7 جۆرە ڕووەکێکە، جولەکەکان بە پێ ڕێوەرەسم بۆ پاککردنەوە بەکاریاندەهێنا.