عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح.
- 1
- ئەی هەموو گەلان، ئەمە ببیستن،
ئەی هەموو دانیشتووانی زەوی، گوێ بگرن، - 2
- پایەبەرز و پایەنزم،
هەژار و دەوڵەمەند پێکەوە. - 3
- دەمم باسی دانایی دەکات،
لێکدانەوەی دڵم تێگەیشتنە. - 4
- گوێ بۆ پەند شل دەکەم،
بە قیسارە مەتەڵەکەم ڕوون دەکەمەوە. - 5
- بۆ لە ڕۆژانی تەنگانە بترسم،
کاتێک فێڵبازە خراپەکارەکان دەورم دەگرن؟ - 6
- ئەوانەن کە پشت بە سامانیان دەبەستن،
شانازی بە دەوڵەمەندییەکەیان دەکەن. - 7
- کەس ناتوانێت ژیانی براکەی بکڕێتەوە،
یان کەفارەتی ئەو بداتە خودا. - 8
- کڕینەوەی ژیان زۆر گران دەکەوێت،
هەرگیز ناتوانرێت نرخی تەواوی بدرێت، - 9
- تاکو بۆ هەتاهەتایە بە زیندووێتی بمێنێتەوە و
گۆڕ نەبینێت. - 10
- بێگومان هەموو دەبینن کە تەنانەت کەسە داناکانیش دەمرن،
نەزانەکان و گێلەکان وەک یەک لەناودەچن و
سامانیان بۆ ئەوانی دیکە جێدەهێڵن. - 11
- گۆڕیان ماڵی هەتاهەتاییانە،
شوێنی نیشتەجێبوونیانە نەوە دوای نەوە،
لەگەڵ ئەوەشدا زەویشیان بە ناوی خۆیانەوە ناودەنا. - 12
- مرۆڤ هەرچەندە دەوڵەمەند بێت نامێنێت،
وەک ئەو ئاژەڵانە وایە کە لەناودەچن. - 13
- ئەمە ڕێگای ئەوانەیە کە پشت بە خۆیان دەبەستن،
ئەوانەش کە دوایان دەکەون بە قسەکانیان پەسەندی دەکەن.[a] - 14
- ئەوانە وەک مەڕن و چارەنووسیان مەرگە،
مەرگ دەبێتە شوانیان.
لە بەیانیدا سەرڕاستەکان فەرمانڕەوایەتییان دەکەن،
شێوەیان دادەڕزێت،
جیهانی مردووان دەبێتە ماڵیان. - 15
- بەڵام خودا گیانم لە چنگی جیهانی مردووان دەکڕێتەوە،
چونکە بۆ لای خۆی دەمبات. - 16
- ترست لێ نەنیشێت ئەگەر یەکێک دەوڵەمەند بوو،
شکۆمەندی ماڵەکەی زیاد بوو، - 17
- چونکە کە مرد هیچ لەگەڵ خۆی نابات،
شکۆیەکەی بەدوایەوە نابێت. - 18
- لەگەڵ ئەوەی کاتێک زیندووە خۆی بە بەختەوەر دەزانێت،
ستایش دەکرێیت کاتێک سەرکەوتوو بیت. - 19
- بەڵام ئەویش بۆ نەوەی باوباپیرانی دەڕوات،
ئەوانەی هەتاهەتایە چاویان بە ڕووناکی ناکەوێتەوە. - 20
- مرۆڤ دەوڵەمەندیش بێت ئەگەر تێنەگات،
وەک ئەو ئاژەڵانە وایە کە لەناودەچن.
- a. 49:13 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 15، وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.