عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- زەبوورێکی داود، کاتێک لەبەردەم ئەبیمەلەخ خۆی کردە شێت، ئەویش دەریکرد و داود ڕۆیشت.\f + \fr 34:0 \ft بڕوانە \+xt یەکەم ساموئێل 21:10–22:1.\+xt*\f*
- 1
- هەموو کاتێک ستایشی یەزدان دەکەم،
هەمیشە ستایشی ئەو لەسەر لێوەکانمە. - 2
- گیانم شانازی بە یەزدانەوە دەکات،
با ستەملێکراوان گوێیان لێ بێت و شاد بن. - 3
- با پێکەوە یەزدان بە گەورە بزانین،
با بەیەکەوە ناوی بەرز بکەینەوە. - 4
- ڕووم لە یەزدان کرد، یەزدان بە دەنگمەوە هات،
لە هەموو ترسەکانم فریام کەوت. - 5
- ئەوانەی پشت بە یەزدان دەبەستن، دەدرەوشێنەوە،
ڕوویان هەرگیز شەرمەزاری پێوە نابێت. - 6
- ئەم پیاوە ستەملێکراوە هاواری بۆ کرد، یەزدان گوێی لێ بوو،
لە هەموو گرفتەکانی ڕزگاری کرد. - 7
- فریشتەی یەزدان دەوری ئەو کەسانە دەگرێت کە لێی دەترسن،
دەربازیان دەکات. - 8
- تامی بکەن و ببینن کە یەزدان چاکە!
خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی پەنای بۆ دەبات. - 9
- لە یەزدان بترسن ئەی گەلە پیرۆزەکەی،
چونکە ئەوانەی لێی دەترسن پێویستیان بە هیچ نابێت. - 10
- ڕەنگە شێرەکان تووشی برسیێتی و لاوازی بن،
بەڵام ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن پێویستیان بە شتی چاک نابێت. - 11
- کوڕینە، وەرن گوێ لە من بگرن،
فێری لەخواترسیتان دەکەم. - 12
- چ کەسێکە ژیانی خۆشدەوێت و
ئارەزوو دەکات زۆر ڕۆژگاری خۆش ببینێت؟ - 13
- زمانت لە خراپە بپارێزە و
لێوەکانت لە فێڵبازی. - 14
- لە خراپە دوور بە و چاکە بکە،
بەدوای ئاشتیدا بگەڕێ و کۆششی بۆ بکە. - 15
- چاوی یەزدان لەسەر ڕاستودروستانە و
گوێی لە پاڕانەوەکانیان ڕاگرتووە. - 16
- ڕووی یەزدان لە دژی خراپەکارانە،
تاکو یادەوەرییان لەسەر زەوی ببڕێتەوە. - 17
- سەرڕاستان هاوار دەکەن و یەزدان گوێی لێیان دەبێت،
لە هەموو تەنگانەکانیان دەربازیان دەکات. - 18
- یەزدان لە دڵشکاوان نزیکە و
ئەوانە ڕزگار دەکات کە ڕۆحیان وردوخاش بووە. - 19
- پیاوچاک گرفتی زۆر دەبێت،
بەڵام یەزدان لە هەمووی دەربازی دەکات، - 20
- هەموو ئێسکەکانی دەپارێزێت،
هیچیان ناشکێنرێت. - 21
- بەدکاری بەدکاران لەناو دەبات،
ئەوانەی ڕقیان لە ڕاستودروستانە، تاوانبار دەکرێن. - 22
- یەزدان گیانی خزمەتکارەکانی خۆی دەکڕێتەوە و
ئەوانەی پەنا دەبەنە بەر یەزدان تاوانبار ناکرێن.