عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود.
- 1
- ئەی یەزدان، من پەنا دەبەمە بەر تۆ،
با هەرگیز شەرمەزار نەبم،
بە ڕاستودروستی خۆت دەربازم بکە. - 2
- گوێت بۆم شل بکە،
بە زوویی فریام بکەوە،
ببە بەو تاشەبەردەی پەنای بۆ دەبەم،
بەو قەڵا سەختە بۆ ڕزگارکردنم. - 3
- لەبەر ئەوەی تاشەبەرد و قەڵای منی،
لە پێناوی ناوی خۆت ڕابەرایەتی و ڕێنماییم بکە. - 4
- لەو تەڵەیەی بۆم نراوەتەوە ئازادم بکە،
چونکە تۆ پەناگای منی. - 5
- ڕۆحی خۆم بە دەستی تۆ دەسپێرم،
ئەی یەزدان، خودای ڕاستی، بمکڕەوە. - 6
- من ڕقم لەوانە دەبێتەوە کە دەست بە بتی پووچەوە دەگرن،
من متمانەم بە یەزدان هەیە. - 7
- من بە خۆشەویستی نەگۆڕی تۆ شاد و دڵخۆش دەبم،
چونکە تۆ دەردی منت بینیوە و
لە تەنگانەدا گیانی منت ناسیوە. - 8
- نەتخستوومەتە بەردەستی دوژمنان،
بەڵکو لەسەر شوێنێکی فراوان ڕاتگرتووم. - 9
- ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە لە تەنگانەدام.
چاوەکانم کزبوون لە خەفەتان،
ڕۆح و لەشم لە خەمان. - 10
- ژیانم بە خەم و خەفەت فەوتاوە،
ساڵانی تەمەنم بە ئاخ هەڵکێشان،
لەبەر دەرد و بەڵا هێزم لێ بڕاوە،
ئێسقانەکانم پووکاونەتەوە. - 11
- بەهۆی دوژمنەکانمەوە،
بە تەواوی بوومەتە مایەی شەرمەزاری لای دراوسێکانم،
بوومەتە مایەی ترس بۆ ئاشناکانم،
ئەوانەی لە شەقامدا دەمبینن، لێم دوور دەکەونەوە. - 12
- لەبیرکراوم وەک ئەوەی مردبم،
وەک قاپێکی شکاوم بەسەرهاتووە. - 13
- گوێم لە چپەچپی زۆر کەس بووە،
«لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە!»
هەموو پێکەوە پیلان لە دژم دەگێڕن،
بیر لەوە دەکەنەوە ژیانم لەناو ببەن. - 14
- بەڵام ئەی یەزدان، من پشتم بە تۆ بەستووە،
دەڵێم: «تۆ خودای منیت.» - 15
- ڕۆژگارم لەناو دەستی تۆدایە،
لە دەستی دوژمنان و
ئەوانەی ڕاوم دەنێن دەربازم بکە. - 16
- با ڕوخسارت بەسەر خزمەتکاری خۆتدا بدرەوشێتەوە،
بە خۆشەویستی نەگۆڕی خۆت ڕزگارم بکە. - 17
- با شەرمەزار نەبم ئەی یەزدان،
چونکە هاوار بۆ تۆ دەهێنم،
با بەدکاران شەرمەزار بن،
لەناو جیهانی مردووان خامۆش بن. - 18
- با زمانە درۆزنەکانیان لاڵ بێت،
چونکە بە فیز و وشەی ناشیرینەوە
سووکایەتی بە سەرڕاستان دەکەن. - 19
- چاکەت چەند مەزنە،
کە هەڵتگرتووە بۆ ئەوانەی ترسی تۆیان لە دڵدایە،
ئەوەی بە بەرچاوی خەڵکەوە،
بەوانەی دەبەخشیت کە پەنات بۆ دەهێنن. - 20
- لە پەنای خۆت دەیانشاریتەوە،
لە پیلانەکانی خەڵکی،
لەژێر سێبەری خۆت دەیانپارێزیت،
لە زمانی سکاڵاکەران. - 21
- ستایش بۆ یەزدان،
چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕە سەرسوڕهێنەرەکەی خۆی نیشاندام،
کاتێک لە شارێکی ئابڵوقەدراو بووم. - 22
- لە کاتی سەرلێشێوانم گوتم:
«لەبەرچاوت نەماوم!»
بەڵام تۆ گوێت لە دەنگی پاڕانەوەم گرت،
کە هاوارم بۆت هێنا. - 23
- ئەی هەموو خۆشەویستانی، یەزدانتان خۆشبوێت!
یەزدان دڵسۆزەکان دەپارێزێت،
بەڵام بە تەواوی سزای لووتبەرزەکان دەدات. - 24
- ئازابن و دڵتان بەهێز بکەن،
ئەی هەموو ئەوانەی هیواتان بە یەزدان هەیە.