عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- زەبوورێکی داودە کاتێک لە دەستی ئەبشالۆمی\f + \fr 3:0 \ft سێیەم کوڕی داود بوو، ناکۆکی لەگەڵ داودی باوکی هەبوو و سەرکردایەتی یاخیبوونێکی کرد لە دژی. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە دووەم ساموئێل بەشەکانی 13–18.\f* کوڕی هەڵات.
- 1
- ئەی یەزدان، دوژمنانم چەند زۆرن!
چەند زۆرن لە دژم سەریان هەڵداوە! - 2
- زۆر کەس لەبارەی منەوە دەڵێن:
«خودا ڕزگاری ناکات.»[a] - 3
- بەڵام تۆ ئەی یەزدان، قەڵغانی منیت،
شکۆمەندی منیت و سەرم بەرز دەکەیتەوە. - 4
- پڕ بە دەنگم هاوار بۆ یەزدان دەکەم،
ئەویش لە کێوی پیرۆزی خۆیەوە وەڵامم دەداتەوە. - 5
- ڕادەکشێم و دەخەوم،
بەئاگادێمەوە، چونکە یەزدان پشتگیریم دەکات. - 6
- لە دەیان هەزار کەس ناترسم،
ئەوانەی دەوریان گرتووم. - 7
- ئەی یەزدان، ڕاپەڕە!
ئەی خودای من، ڕزگارم بکە!
بێگومان لە بناگوێی دوژمنەکانم دەدەیت و
کەڵبەی بەدکاران وردوخاش دەکەی. - 8
- ڕزگاری لە یەزدانەوەیە،
با بەرەکەتەکەت لەسەر گەلەکەت بێت.
- a. 3:2 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 4 و 8، وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.