عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- زەبوورێکی داود.
- 1
- ئەی یەزدان، ئەستۆپاکیم بسەلمێنە،
چونکە بەبێ کەموکوڕی ژیاوم،
پشتم بە یەزدان بەستووە،
بەبێ دوودڵی. - 2
- ئەی یەزدان، تاقیم بکەوە، بمخە ناو لێکۆڵینەوە،
مێشک و دڵم بپشکنە، - 3
- چونکە خۆشەویستی نەگۆڕی تۆم لەبەرچاوە،
بە ڕاستیی تۆ ڕەفتار دەکەم. - 4
- لەگەڵ فێڵبازان دانانیشم،
تێکەڵی دووڕووان نابم. - 5
- ڕقم لە کۆمەڵی بەدکاران دەبێتەوە و
لەگەڵ خراپەکار دانانیشم. - 6
- دەستەکانم دەشۆم تاکو بێتاوانیم دەربخەم،
ئەی یەزدان، بە دەوری قوربانگاکەتدا دەسووڕێمەوە و - 7
- بە دەنگی بەرز ستایشت دەکەم و
هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ڕادەگەیەنم. - 8
- ئەی یەزدان، ئەو ماڵەم خۆشدەوێت کە تۆ تێیدا دەژیت،
ئەو شوێنەی کە شکۆی تۆی تێدا نیشتەجێیە. - 9
- گیانم لەگەڵ گوناهباران کۆ مەکەوە،
ژیانم لەگەڵ خوێنڕێژان، - 10
- ئەوانەی کە دەستیان بە خراپە پیس بووە،
ئەوانەی دەستی ڕاستەیان پڕ لە بەرتیلە. - 11
- بەڵام من بەبێ کەموکوڕی ژیاوم،
بمکڕەوە و لەگەڵم میهرەبان بە. - 12
- پێم لەسەر زەوییەکی تەختە،
لە کۆڕ و کۆمەڵی گەورەدا ستایشی یەزدان دەکەم.