عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- پاڕانەوەیەکی داود.
- 1
- ئەی خودایە، بمپارێزە،
چونکە من پەنا دەهێنمە بەر تۆ. - 2
- بە یەزدانم گوت: «تۆ گەورەی منی،
بێجگە لە تۆ هیچ شتێکی چاکم نییە.» - 3
- هەموو خۆشییەکم بە گەلە پیرۆزەکەیە کە لەناو خاکەکەن،
ئەوانە شکۆدارن. - 4
- ئەوانەی بەدوای خوداوەندەکانی دیکە دەکەون،
دەردیان زۆر دەبێت.
خوێنی قوربانییان بۆ ناڕێژم و
ناویشیان لەسەر لێوم نابێت. - 5
- ئەی یەزدان، تۆ بەشە میرات و چارەنووسی منی،
تۆ پشکی من دەستەبەر دەکەیت. - 6
- گوریس[a] کەوتە سەر چاکترین خاک بۆ بەشی من،
بە ڕاستی میراتێکی دڵخۆشکەرم هەیە. - 7
- ستایشی یەزدان دەکەم کە ئامۆژگاریم دەکات،
تەنانەت بە شەویش دڵم ڕێنماییم دەکات. - 8
- هەمیشە چاوم لەسەر یەزدانە،
لەبەر ئەوەی لەلای دەستی ڕاستمەوەیە، ناهەژێم. - 9
- بۆیە دڵشادم و گیانم خۆشحاڵە،
تەنانەت جەستەم بە ئاسوودەیی نیشتەجێیە، - 10
- چونکە تۆ گیانم لە جیهانی مردوواندا بەجێناهێڵیت،
هەروەها ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی تۆ[b] لەناو گۆڕ بۆگەن بێت. - 11
- ڕێگای ژیانت پێ ناساندم،
تێربوون لە شادی لە ئامادەبوونتدایە،
خۆشحاڵی هەتاهەتایی لەلای دەستەڕاستی تۆدایە.
- a. 16:6 دیاریکردنی سنووری زەوی بە گوریس بووە.
- b. 16:10 مەبەستی ئەوەی بۆ خودا تەرخان کراوە، وەک مەسیح.