عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- زەبوورێکی داود.
- 1
- ئەی یەزدان، کێ لە پیرۆزگای تۆ نیشتەجێ دەبێت؟
کێ لەسەر کێوی پیرۆزی تۆ دەژیێت؟ - 2
- ئەو کەسەی ڕێگای تەواو دەگرێت و
ڕاستودروستی پەیڕەو دەکات،
لە دڵەوە بە ڕاستگۆیی قسە دەکات و - 3
- بە زمانی بوختان ناکات،
کە خراپە لەگەڵ کەس ناکات و
هاوڕێکەی شەرمەزار ناکات، - 4
- کە بە سووکایەتییەوە دەڕوانێتە خراپەکاران
بەڵام ڕێزی ئەوانە دەگرێت کە ترسی یەزدانیان لە دڵدایە،
کە سوێندی خۆی بەجێدەهێنێت،
ئەگەر ببێتە مایەی زەرەریش بۆی، - 5
- کە پارە بە سوود نادات و
بەرتیل وەرناگرێت لە دژی پیاوی بێتاوان.
ئەوەی ئەم شتانە بکات،
هەتاهەتایە جێی لەق نابێت.