عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، زەبوورێکی داود.
- 1
- ئەی یەزدان، لە کەسی بەدکار دەربازم بکە،
لە پیاوی توندوتیژ بمپارێزە، - 2
- ئەوانەی لە دڵەوە بیر لە خراپە دەکەنەوە و
هەموو ڕۆژێک خەریکی شەڕانگێزین. - 3
- زمانیان وەک زمانی مار تیژکردووە،
ژەهری تیرەمار لەژێر لێویانە.[a] - 4
- ئەی یەزدان، لە دەست بەدکار ئاگادارم بە،
لە پیاوی توندوتیژ بمپارێزە،
ئەوانەی پیلانیان داناوە بۆ ئەوەی قاچم بخلیسکێنن. - 5
- لووتبەرزان تەڵەیان بۆم ناوەتەوە،
پەت و تۆڕیان بڵاو کردووەتەوە،
لە دەم ڕێگا داویان بۆم ناوەتەوە. - 6
- بە یەزدانم گوت: «تۆ خودای منی!»
ئەی یەزدان، گوێ لە دەنگی پاڕانەوەم بگرە. - 7
- ئەی یەزدانی پەروەردگار، هێزی ڕزگاریم،
لە ڕۆژی شەڕدا سەری منت داپۆشی. - 8
- ئەی یەزدان، ئارەزووەکانی بەدکار مەهێنە دی،
لێمەگەڕێ پیلانەکانی سەربگرێت،
بۆ ئەوەی لووتبەرز نەبن. - 9
- با سەری ئەوانەی دەوریان داوم
بە خراپەی لێویان بپۆشرێن، - 10
- با پشکۆیان بەسەردا ببارێت،
بکەونە ناو ئاگرەوە،
بکەونە ناو چاڵەوە، ڕاست نەبنەوە. - 11
- با بوختانکەر لەسەر زەوی جێگیر نەبێت،
با کەسی توندوتیژ ببێتە نێچیری خراپە. - 12
- دەزانم یەزدان دادپەروەری دەکات بۆ هەژاران،
ماف دەدات بە نەداران. - 13
- بێگومان ڕاستودروستان ستایشی ناوت دەکەن،
سەرڕاستان لە ئامادەبوونت دادەنیشن.
- a. 140:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتەکانی 5 و 8، وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.