عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- لەدەم ڕووبارەکانی بابل، لەوێ دانیشتین،
هەروەها گریاین کە سییۆنمان بیر کەوتەوە. - 2
- بە شۆڕەبییەکانی ناوەڕاستی
قیسارەکانی خۆمان هەڵواسی، - 3
- چونکە لەوێ ڕاپێچکەرانمان داوای گۆرانییان لێکردین،
چەوسێنەرانمان داوایان کرد دڵخۆشیان بکەین:
«گۆرانییەکمان بۆ بڵێن لە گۆرانییەکانی سییۆن.» - 4
- چۆن گۆرانی یەزدان بڵێین
لە خاکێکی بێگانە؟ - 5
- ئەی ئۆرشەلیم، ئەگەر لەبیرت بکەم،
با دەستی ڕاستم بەهرەکەی لەبیر بکات. - 6
- با زمانم بە مەڵاشوومەوە بنووسێت، ئەگەر یادت نەکەم،
ئەگەر ئۆرشەلیم لە سەرووی هەموو خۆشییەکم دانەنێم. - 7
- ئەی یەزدان، ئەو ڕۆژەی ئۆرشەلیم کەوت[a] نەوەی ئەدۆمت لەبیر بێت،
کاتێک گوتیان: «تەختی بکەن، هەتا بناغە تەختی بکەن!» - 8
- ئەی دانیشتووانی بابل کە چارەنووستان لەناوچوونە،
دەستی خۆش بێت ئەو کەسەی تۆڵەتان لێ دەستێنێتەوە،
وەک ئەو خراپەی هی ئێمەتان دایەوە! - 9
- دەستی خۆش بێت ئەو کەسەی منداڵەکانتان دەگرێت و
بە تاشەبەردیاندا دەدات!
- a. 137:7 بابلییەکان لە ساڵی 587 پ. ز. بە یارمەتی ئەدۆمییەکان ئۆرشەلیمیان داگیر کرد.