عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- گۆرانی گەشتیاران.
- 1
- خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان بترسێت،
ڕێگای ئەو بگرێتەبەر. - 2
- بەری ڕەنجی دەستی خۆت دەخۆیت،
خۆزگەت پێ دەخوازرێت و چاکیشە بۆت. - 3
- ژنەکەت وەک دار مێوێکی بەردار دەبێت لەناو ماڵەکەت،
کوڕەکانت وەک شەتڵە زەیتوون دەبن لە دەوری خوانەکەت. - 4
- ئەو کەسەی لە یەزدان بترسێت
ئاوا بەرەکەتدار دەبێت. - 5
- یەزدان لە سییۆن بەرەکەتدارت بکات،
چاکەی ئۆرشەلیم ببینیت
هەموو ڕۆژانی ژیانت و - 6
- منداڵی منداڵەکانت ببینیت!
ئاشتی بۆ ئیسرائیل!