عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- گۆرانی گەشتیاران.
- 1
- چاوم بۆ تۆ هەڵبڕی،
تۆ ئەی دانیشتوو لە ئاسمان. - 2
- بێگومان وەک چۆن خزمەتکار چاوی لە دەستی گەورەکەیەتی،
وەک چۆن کەنیزە چاوی لە دەستی خاتوونەکەیەتی،
ئاواش ئێمە چاومان لە دەستی یەزدانی پەروەردگارمانە،
بۆ ئەوەی لەگەڵمان میهرەبان بێت. - 3
- لەگەڵمان میهرەبان بە، ئەی یەزدان، لەگەڵمان میهرەبان بە!
چونکە لە ڕادەبەدەر لە سووکایەتی تێربووین. - 4
- گیانمان زۆر تێر بووە لە گاڵتەی بێ خەمەکان،
لە سووکایەتی لووتبەرزەکان.