عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. - 2
- با ئیسرائیل بڵێ:
«خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.» - 3
- با بنەماڵەی هارون بڵێن:
«خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.» - 4
- با ئەوانەی لەخواترسییان لە دڵدایە بڵێن:
«خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.» - 5
- لە تەنگانەدا هاواری یەزدانم کرد،
بە دەنگمەوە هات و ئازادی کردم. - 6
- یەزدان لەلای منە، ناترسم،
مرۆڤ دەتوانێت چیم لێ بکات؟ - 7
- یەزدان لەلای منە، ئەو یارمەتیدەری منە،
سەرکەوتووانە تەماشای ئەوانە دەکەم کە ڕقیان لێمە. - 8
- پەنابردنە بەر یەزدان باشترە
لە پشتبەستن بە مرۆڤ. - 9
- پەنابردنە بەر یەزدان باشترە
لە پشتبەستن بە میران. - 10
- هەموو نەتەوەکان ئابڵوقەیان دام،
بە ناوی یەزدان ڕیشەکێشم کردن. - 11
- ئابڵوقەیان دام و دەوریان گرتم،
بە ناوی یەزدان ڕیشەکێشم کردن. - 12
- وەک کوورە هەنگ تێم ئاڵان،
وەک ئاگری دڕکوداڵ کوژانەوە،
بە ناوی یەزدان ڕیشەکێشم کردن. - 13
- توند پاڵیان پێوەنام بۆ ئەوەی بکەوم،
بەڵام یەزدان یارمەتی داوم. - 14
- یەزدان هێز و گۆرانی منە،
یەزدان بووەتە ڕزگاریی من. - 15
- دەنگی هەلهەلە و ڕزگاری دێت لە خێوەتی ڕاستودروستان:
«دەستی ڕاستی یەزدان کاری ئازایانە دەکات، - 16
- دەستی ڕاستی یەزدان بەرز بووەتەوە،
دەستی ڕاستی یەزدان کاری ئازایانە دەکات.» - 17
- من نامرم، بەڵکو دەژیم و
باسی کردارەکانی یەزدان دەکەم. - 18
- یەزدان بە توندی تەمبێی کردم،
بەڵام نەیدامە دەست مەرگ. - 19
- دەرگاکانی ڕاستودروستیم لێ بکەنەوە،
پێیدا دەچمە ژوورەوە و ستایشی یەزدان دەکەم. - 20
- ئەم دەرگایە هی یەزدانە،
ڕاستودروستان پێیدا دەچنە ژوورەوە. - 21
- ستایشت دەکەم کە فریام کەوتی،
بۆم بووی بە ڕزگاری. - 22
- ئەو بەردەی وەستاکان ڕەتیان کردەوە
بوو بە گرنگترین بەردی بناغە[a] . - 23
- ئەمە لەلایەن یەزدانەوە بوو،
لەبەرچاومان سەیرە. - 24
- ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە یەزدان دروستی کردووە،
با تێیدا شاد و دڵخۆش بین. - 25
- ئەی یەزدان، تکایە، ڕزگارمان بکە،
ئەی یەزدان، تکایە، سەرکەوتوومان بکە. - 26
- پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت،
لە ماڵی یەزدانەوە داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین. - 27
- یەزدان خودامانە و
ئەو ڕووناکی خۆی بەسەرماندا درەوشاندەوە.
قوربانی جەژن بە گوریس ببەستنەوە
بە قۆچەکانی قوربانگا. - 28
- تۆ خودای منیت و منیش ستایشت دەکەم،
تۆ خودای منیت، بە گەورەت دەزانم. - 29
- ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە،
خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.
- a. 118:22 گرنگترین بەردی بناغە: بەردی قولینچک، بەردێکی گەورەیە لە گۆشەی دیوار دادەنرێت لەو بەردانە بەهێزترە کە لە دیوارەکە بەکاردێت و دەبێتە هۆی بەهێزکردنی دیوارەکە.