عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- یەزدانم خۆشدەوێت،
چونکە گوێ لە دەنگ و لە پاڕانەوەم دەگرێت، - 2
- چونکە گوێی خۆی بۆم شل کرد،
هەتا ماوم هەر لێی دەپاڕێمەوە. - 3
- تۆڕی مەرگ دەوری دام،
ناخۆشی جیهانی مردووان کەوتە سەرم،
دەرد و تەنگانەم چێژت. - 4
- بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە:
«ئەی یەزدان، تکات لێ دەکەم، گیانم دەرباز بکە!» - 5
- یەزدان میهرەبان و ڕاستودروستە،
خودامان بە بەزەییە. - 6
- یەزدان چاودێری خەڵکی ساکار دەکات،
کاتێک زەلیل بووم، ئەو ڕزگاری کردم. - 7
- ئەی گیانی من، بگەڕێوە بۆ ئارامی خۆت،
چونکە یەزدان چاکەی بەسەرتدا باراند. - 8
- تۆ گیانی منت لە مردن ڕزگار کرد،
چاوەکانم لە فرمێسک،
پێیەکانم لە خزان، - 9
- تاکو دۆستایەتی یەزدان بکەم
لە خاکی زیندووان. - 10
- باوەڕم هەبوو، بۆیە گوتم:
«من زۆر دەردەدارم!» - 11
- من لە کاتی تۆقینەکەمدا گوتم:
«مرۆڤ هەموو درۆزنن!» - 12
- چی بدەمەوە یەزدان،
بەرامبەر هەموو چاکەکانی بۆ من. - 13
- جامی ڕزگاری بەرز دەکەمەوە و
بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە. - 14
- نەزرەکانم بۆ یەزدان بەجێدەهێنم،
بەرامبەر بە هەموو گەلەکەی. - 15
- یەزدان مردنی خۆشەویستانی
لەلا سەنگینە. - 16
- ئەی یەزدان، من بە ڕاستی خزمەتکاری تۆم،
من خزمەتکاری تۆم، کوڕی کەنیزەکەت،
تۆ کۆتەکانی منت کردەوە. - 17
- قوربانی سوپاسگوزاری بۆ تۆ سەردەبڕم،
بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە. - 18
- نەزرەکانم بۆ یەزدان بەجێدەهێنم،
بەرامبەر بە هەموو گەلەکەی، - 19
- لە حەوشەی ماڵی یەزداندا،
لە ناوەندی تۆدا، ئەی ئۆرشەلیم.
هەلیلویا!